ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... ئیتر به‌سه ناوی بێگانه
Tuesday, 07/08/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م نووسینه ورژێنه‌ره‌و که‌مێک کاریگه‌ره‌و له وانه‌یه ڕوبه‌رووی ڕه‌خنه‌یکی توند بێته‌وه له لایه‌ن ئه‌وکه‌سانه‌ی که هیچ تاوانێکیان نه‌بوه‌و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانیش نیه له دانانی ناوه‌کانیان یا خود ناو لێنانیان. به‌ڵام زۆر که‌سیش هه‌یه ده‌ست خۆشیمان لێده‌کات و له وانه‌یه ناوه‌کانیشیان ناوی کورد نه‌بێت.
1. هه‌ر له دیر زه‌مانه‌وه خێزانی کورده‌واری ناولێنانی منداڵانی به به‌شێک له‌و ئه‌رکه سه‌ره‌کیه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی کوردایه‌تی لای منداڵه‌کان دروست بکات، ناوه‌کانیش هه‌رگیز ناوی کو‌ردی بووه که بۆ منداڵه‌کانیان داناوه، وه چه‌ندین مامۆستای ئایینی مه‌زن که شاعیری گه‌وره‌و نووسه‌ری به‌ناوبانگ بوون ئه‌وانه‌ی که ناویان کو‌ردی نه‌بووه ناز ناوی کوردیان بۆ خۆیان داناوه، بۆنمونه شاعیران نالی و مه‌وله‌وی وگۆران و.... .
وه هه‌ر وه‌ها قاره‌مان و سه‌رکرده‌کانی کورد ناویان کو‌ردی بووه، وه‌ک سمکۆی شکاک که سه‌رکرده‌ێکی گه‌وره خێڵی شکاک بوه. له سه‌ره‌تای ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م( 1940) ی زاینی‌دا ناوی کو‌ردی زۆر به به‌رچاو بڵاو بوه‌وه‌و به‌ره به‌ره په‌ره‌ی سه‌ند و وای لێهات که بوه به شه‌رمه‌زاری بۆ که‌سێک ئه‌گه‌ر ناوه‌که‌ی کو‌ردی نه بوایه و گله‌یی له خێزانه‌که‌ی ده‌کرد. گه‌نجێکی زۆر له دوای ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا ناوه‌کانیان له ناوی بێگانه‌وه ده‌گۆری بۆ ناوی کو‌ردی له دادگاکان.
له ناو شۆڕشه نوێه‌کانیش چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ناوه‌کانیان کو‌ردی نه‌بوو ناز ناوی کوردیان بۆ خۆیان دانا، وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید مامه ڕیشه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه له‌م کورته نووسینه‌دا زۆر به داخه‌وه ته‌نها یه‌ک شته که سه‌رنجی ڕاکێشاوین ئه‌وێش ئه‌وه‌یه که ناوی منداڵان له‌و ده‌ساڵه‌ی ڕابوردودا گۆڕانێکی به سه‌ر هاتوه‌و بوه به دیارده‌ێک له ناو خه‌ڵکی کوردستان که هه‌ندێکیان شانازی پێوه ده‌که‌ن که ناوی منداڵه‌کانیان ناوی عه‌ره‌بی بێت، به بیانوی ئه‌وه‌ی که ناوێکی ئیسلامیه و پیرۆزه. به‌ڵام نازانن ئه‌م کاره به هیچ شێوه‌ێک خزمه‌ت به کورد‌و کوردایه‌تی ناکات و دوریشه له پڕه‌نسیپه‌کانی دینداری، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که له گوته‌ێکی خوای مه‌زن له قورئانی پیرۆزدا ده‌ڵێ: (إنا خلقناکم من ژكر وأنپى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا) ، یه‌ک له ماناکان ئه‌وه ده‌گێنێ که هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێک یا هه‌ر خێڵێک تا‌یبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه له هه‌موو بواره‌کاندا وه‌ک کلتورو مێژوو و جۆری ژیان و هه‌ر وه‌ها ناوی ووڵات و نه‌ته‌وه‌و ناوی تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌کش.
به هیچ شێوه‌ێک نه له قورئانی پیرۆز‌و نه له فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د) نه هاتوه که‌وا ناوی موسلمانان ناوی عه‌ره‌بی بیت، جا باشه ئه‌م پیرۆزیه له چیه‌وه هاتوه، مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خزمه‌تی بێگانه بێت و چیتر نا.
2. ئه‌رێ خزمینه ئیوه پیم ناڵین له چ هه‌ریم و ووڵاتی ئه‌م دونیایه‌دا بوه سه‌رۆکیک ناوی خۆی و باوک و باپیر‌و براکانی و منداڵه‌کانی و نه‌وه‌کانی ناویان ناوی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی نه‌بیت.، کاکه گیان با کو‌ردی ڕه‌سه‌ن نه‌بێت، ته‌نیا کو‌ردی بێت به‌سه... مه‌منونین.
به‌ڵێ ته‌نهاو ته‌نهاش ئه‌م عاجباتیانه له هه‌ریمی ئه‌و کوردستانه نه‌بێت له هیچ شوێنێکی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه نه‌مان بینیوه و گوی بیستیشی نه‌بوین.
خوێنه‌ری به‌ڕێز فه‌رمو ئه‌م ناوانه بخوێننه‌وه:
ملا مسته‌فا بارزانی
مه‌سعود مسته‌فا بارزانی
نیهاد مسته‌فا بارزانی
سداد مسته‌فا بارزانی
سیهاد مسته‌فا بارزانی
وجیه مسته‌فا بارزانی
مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا
مه‌نسور مه‌سعود مسته‌فا
مسته‌فا مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا
ناسر بالله مه‌نسور مه‌سعود مسته‌فا
ئه‌م ناوانه مشتێکن ته‌نها بۆ نمونه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست