مه‌سعودو.. سه‌دام و.. ئه‌تاتورک و.. شاهه‌نشاو.. ئه‌سه‌ده‌کان
Sunday, 11/11/2012, 12:00
له کوردستان ... بۆ هه‌ر بابه‌تێک چه‌ند دێڕیک ......
مه‌سعودو.. سه‌دام و.. ئه‌تاتورک و.. شاهه‌نشاو.. ئه‌سه‌ده‌کان
- هه‌ر هه‌موویان لقی یه‌ک دارن مه‌سعودو مه‌سرو و... :
له ساڵانی شۆڕشی ئه‌یلول مه‌لا موسته‌فای بارزانی پاراستنی دروست کرد‌و مه‌سعودی کوڕیشی نارد بۆ ئێران بۆ ماوه‌ێک له سه‌ر ده‌ستی ئیتڵاعاتی شاهنشا مه‌شقی پێکراو هه‌ر که گه‌ڕایه‌وه ناو شۆڕش بوو به به‌رپرسی پاراستن و که‌وته گیانی نه‌یارانی و له‌ناو بردنیان یه‌ک له دوای یه‌ک تا دوای مردنی ئیدریس بارزانی، پارتی پاداشتی ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی دایه‌وه‌و کردیان به سه‌رۆکی خۆیان.
به‌هه‌مان شێوه مه‌سرور بارزانیش ماوه‌ێک له ئێران و ئه‌مریکا مه‌شقیکردو پاشان بو به به‌رپرسی پاراستن و که‌وته گیانی ڕۆژنامه‌نووسان وخه‌ڵکانی هه‌ژار و ئێستاش پاداشتکراوه‌و بوه به ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم.
لێردا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌مانه جگه له گرتن و له ناوبردنی کوڕانی کورد چی‌تریان کردوه، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان ته‌نها کاریان پڵانگێری و تێکدان و له یه‌کترازانی ماڵی کورد بوه نه‌ک پاراستنی یه‌کڕیزی و گیانی هاوڵاتیان.
- هه‌ر هه‌موویان لقی یه‌ک دارن سه‌دام و عه‌لاوی و مالکی و...:
زۆر جار لێره‌و له‌وی ده‌مان‌بیست که گوایه سه‌دامی دیکتاتۆر کورد‌و عه‌ڕه‌بی شیعه‌ی زیندانی ده‌کردو ئازاری ده‌داو ده‌یانی کوشت به‌ڵام برایه‌تی و خۆشه‌ویستی نێوان کوردوعه‌ڕه‌ب زیاتر و به‌هێزتر ده‌بوو.
پاشان بینیمان عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری چیان لێده‌رچوو، جگه له دوژمنایه‌تی کورد هیچی تر نه بوو.
ئه‌مجاره‌شیان مالکی که به ته‌واوی مه‌عده‌نی عه‌ڕه‌بی ئاشکرا کرد به سونه‌و شیعه‌و هه‌موو مه‌زهه‌بوو تایفه و چین‌و توێژه‌کانیان، هه‌ر هه‌موویان له یه‌ک توخمن و لقی یه‌ک دارن، ته‌نهاو ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌م لقانه به درێژ‌و ئه‌ستوری جیاوازیان هه‌یه. چ جیاوازێک هه‌یه له نێوانیان ته‌نها ئه‌وه‌یه که سه‌دامی دیکتاتۆر پڕ هێزو پڕ چه‌کتر بوو.
له وڵاتانی تری داگیرکه‌ری کوردستانیش به هه‌مان شێوه‌یه له تورکیا ئه‌تاتورک و ئه‌ردۆگان له ئێران شاهه‌نشاو خومه‌ینی له سوریاش ئه‌سه‌ده‌کان به باوک و کوڕه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست