له کوردستان ... بۆچی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی هه‌ریم به‌دوای دۆستی کورد ناگه‌ڕی
Tuesday, 02/10/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌کانی جیهان به قۆناغی شه‌ڕو پێکدادانی قورس تێپه‌ڕبوون، بگره هه‌ر له شه‌ڕی ناوخۆ که له نێوان دوو به‌ره یا دوو حزب یا... تا ده‌گاته شه‌ڕی ووڵاتانی دراوسێ و چه‌ند شه‌ڕێکی نێو ده‌وڵه‌تی و جیهانی که بوه‌ته هۆی له یه‌ک ترازانی بنچینه‌کانی هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت و دابه‌شبوونی هه‌ندێک وڵات بۆ چه‌ند پارچه‌و به‌ش.
به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌کان توانیویانه‌ی دۆست‌و دۆستایه‌تی ده‌ست نیشان بکه‌ن بۆ ووڵاته‌که‌یان یا نه‌ته‌وه‌که‌یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی که‌سایه‌تی یان بنه‌ماڵه‌یی یا حزبایه‌تی یا ناوچه‌گه‌ری. نمونه‌ش زۆره بگره هه‌ر له شه‌ڕه‌کانی به‌لقان و شه‌ڕی سه‌د ساڵه‌ی نیوان ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسیه‌کان و شه‌ڕه ناو‌خۆکانی شانه‌شینی یه‌کگرتوو نێوان ئینگلیز‌و سکۆتیه‌کان و هه‌رێمی وێلز...هتد. ئه‌مانه هه‌موویان چه‌ندین ساڵ شه‌ڕو پێکدادان له نێوانیان ڕوویداوه، به‌ڵام هیچ کاتێک سازشیان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان نه‌کردوه.
جا لێردا پرسیارمان ئه‌وه‌یه بۆچی سه‌ر‌کرده‌کان یان ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی هه‌رێم به‌داوی دۆستی کورد ناگه‌ڕێ یان ناتوانێ دۆستی کورد دیاری بکات؟.
ئه‌وه‌ی لای ئێمه ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه، که به کورتی وه‌ک پزیشکێک له‌سه‌رمانه دیاری ده‌رده‌که بکه‌ێن وه‌ک نووسه‌رێک بڵاوی بکه‌ینه‌وه، چاره‌سه‌ریشی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ده‌رده به هه‌ر شیوه‌ێکی گونجاو که خه‌ڵکانی هه‌رێم به باشی ده‌زانن له ناوی به‌رن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
ده‌رده‌کان یا ئه‌م عیله‌ته‌ی توشی هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه مانان هاتووه:
- ململانێ له‌سه‌ر کورسی و ده‌سه‌ڵات.
- په‌یمان مۆرکردن له گه‌ڵ دوژمنان و سیخوڕی کردن بۆ بێگانه له دژی به‌رامبه‌ره‌که‌ی.
- بیرکدنه‌وه له پلان دانان بۆ له ناو بردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی له جیاتی پلان دانان بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کوردی و دانانی پلان بۆ له ناو بردنی دوژمنه‌کانی کورد.
- نه‌بوونی متمانه له نێوان به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات.
- بڵاو کردنه‌وه‌ی ریکلامی ئاژاوه نانه‌وه و ئیدیعای دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی به درۆ.
- لێکترازندن و تێکدانی ماڵی کوردی له جیاتی پته‌وکردن و ڕێکخستنی، له پێناو ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن به‌سه‌ر سامان و سه‌روه‌تی کوردستان.
- دروستکردنی ده‌زگای ئاسایش بۆ خزمه‌تکردنی بنه‌ماڵه به ناوی ئاساێشی هه‌رێم، له بری ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی گه‌ل بێت.
- دروستکردنی سوپای بنه‌ماڵه‌و سوپای حزب له بری سوپای گه‌ل.
- خه‌باتکردن له پێناو بنه‌ماڵه و وه‌لانانی خه‌بات کردن بۆ کوردایه‌تی.
- خه‌باتکردن له پێناو حزب و حزبایه‌تی.
- وه‌لانانی بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تی له پێناو بیروباوه‌ڕی تاکه که‌سی بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و کارکردن به دروشمی(هه‌ر خۆم و ته‌نها بۆ خۆم).
- غاره غاره و ڕاکه ڕاکه به دوای کۆکردنه‌وه‌ی سامان و دانانی له بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
- گوێ نه‌دان به ئابووری کوردستان و دروست نه‌کردنی بنه‌ماێکی ئابووری.
- ڕێگرتنی به ئه‌نقه‌ست و ته‌گه‌ره‌دانان له به‌رده‌م هه‌وڵدانی که‌سانی دڵسۆز بۆ پته‌وکردن و‌ڕاگرتنی بنچینه‌و بنه‌ما ئابووریه‌کان و گه‌شه‌پێدانی.
خوێنه‌ری به‌ڕێز داواکارم یارمه‌تیمان بده‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده زۆرن ده‌رده‌کان تا جه‌زژنی قوربان به قوربان هه‌ژماری که‌م و بنووسم له‌و باوه‌ڕه‌م کۆتایی نایه‌ت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست