کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستتان خۆشبێت شۆفێرانی بارهه‌ڵگری په‌روێزخان .....

Tuesday, 13/11/2012, 12:00




چه‌ندین نووسین و هاوارکردن و پاڕانه‌وه‌ دادی نه‌دا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ ته‌نها ئازایه‌ به‌ قسه‌ی قۆڕو بریقه‌دار خه‌ڵکانی هه‌رێم چه‌واشه‌ بکات.

له‌ سه‌ره‌تای بڵاو بونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دامه‌زراندنی ئۆپه‌راسییۆنی دیجله‌ ناڕه‌زایی خه‌لکی لێکه‌وته‌وه‌ و چه‌ندێن ڕۆژنامه‌نوس و نووسه‌ر وتاریان نووسی و بڵاویان کرده‌وه‌ و به‌دیاریان خست که‌ ئه‌م کاره‌ نیه‌تێکی خه‌راپی له‌ دواوه‌یه‌ و هه‌مان پیاوانی ڕژێمی گۆڕ به‌گۆڕ چووی پێشوون، هه‌مان ئه‌نفالچین له‌ به‌رگێکی ڕه‌نگ گۆڕاو، هه‌مان خوێن مژن له‌ ژێر هه‌مان ئاڵا ته‌نها بێ ئه‌ستیره‌یه.

به‌ڵام که‌سێکی گوێگر نه‌ بوو له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم بڵێ ڕاسته‌ قسه‌کانتان و هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت. له‌ وڵاتانی جێهان به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌ک ووتار ده‌ست به‌جی حکومه‌ت چاو به‌ سیاسه‌ته‌که‌ی ده‌خشێنێته‌وه‌و وه‌زیره‌کانی په‌یوه‌ندی دار ده‌ست ده‌کێشنه‌وه‌ له‌ کاره‌کانیان.

ئا ئه‌وه‌تا زۆر به‌ڕوونی به‌دیار که‌وت که‌ خه‌ریکه‌ پۆستاڵه‌کانی پێخاوسه‌کان به‌ره‌و هه‌رێم جوله‌ ده‌که‌ن، تروسکه‌ی یه‌که‌می ئۆپراسیۆنی دیجله‌ ‌ ڕووناکیه‌که‌ی له‌ بۆدی ئۆتۆمبێلی شۆفێره ‌بارهه‌ڵگره‌کانی کورد له‌ سنوری هه‌رێم له‌ گه‌ڵ عیراق بریقه‌ی دایه‌وه‌ . به‌ڵام نه‌خێر ئه‌م شۆفێرانه‌و هه‌زاران شۆفێری کورد گیانیان به‌خت ده‌که‌ن له‌ پیناو خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان‌.

ده‌ستان خۆش شۆفێره‌ پاڵه‌وانه‌کان کارێکیان پێ بکه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی هه‌رێم شه‌رمه‌زار بکه‌ن، وه‌رنه‌ ده‌ست و سه‌رتان شۆڕ نه‌که‌ن بۆ ڕژێمی دێکتاتۆری عه‌ڕه‌بی عیڕاقی.

ئێستاش تا کار له‌ کار نه‌ترازاوه‌ ده‌کرێت هیزه‌کانی پێشمه‌رگه شان به‌شانی هه‌موو ڕۆڵه‌کانی گه‌ڵ‌ به‌و په‌ڕی توانا و زۆر به‌ توندی ئه‌م هێزه‌ فشه‌ ته‌مێ خواردن بکه‌ن و بیان که‌ن به‌ په‌ند، تا بزانن گه‌لی کورد ئه‌و پارووه‌ نیه‌ به‌ سانایی قوت بدرێت. ‌

.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە