کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


10-6 لەكۆنگرەی سێ یەمدا، رۆژی تۆڵەسەندنەوەیە

Tuesday, 08/06/2010, 12:00


لە17 لیژنەی كۆنگرە تەنیا ئەوەی كە ماوەو هەر سێ كوتلەكەی ناو یەكێتی تێی ئاڵاون و زۆرترین ئەندامی كۆنگرە تێی رژاوە، لیژنەی پەیڕەوە، لەكاتێكدا ئەو لیژنە تاكە لیژنەیە كە جەلال دەیەوێت هیچ مۆركێكی باڵی كۆسرەتی پێوە نەبێت وەك چۆن لەلیژنەكانی تردا ئەو شكستەیان خوار، بۆیە ئیحتیمالە ئەو لیژنەیەش 8-6 بخرێتە دەنگدانەوە، ئەوكاتە وەك چۆن راپۆرتەكانی تر بەڕێكران هەر دەستی بۆ بەرزكرانەوە ئەمیش زۆرترین دەستی بۆ بەرز دەكرێتەوە، تاكە رۆژ كە زۆر گرنگە بڕیاری چارەنوسسازانەی تێدا دەدرێت و دوا ڕۆژی یەكێتی پێوە بەندە رۆژی 9-6 كە رۆژی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندە.

ئەوەی كە بۆتە نیگەرانی ئەندامانی كۆنگرە ئەوەیە كە لەدوای بڵاوكردنەوەی ناوەكانی ئەندامانی كۆنگرە بۆ دوجار لەرۆژنامەی رەسمی یەكێتی كە كوردستانی نوێ یەو لەسایتی پیوكەی میدیاش بڵاوكرابۆوە، ئێستا هەندێ ناوی تری تێ هاتووە كە نە فۆرمیان پڕ كردۆتەوە و نە بەو ئەستۆ پاكیەدا تێپەڕیون و نمونەشیان ستران عەبدوڵا یە كە لەدوای رۆژێك لەكۆنگرە ئەوكات بڕیاری خۆ كاندیدكردنی دا بۆ سەركردایەتی، ئێستاكە گومان لای زۆر ئەندامی كۆنگرە دروست بوە كە ئەو سەركردایەتیە پیرو پەككەوتەیەی كە یەكێتی یان وێران كردوە بونەتە بار بەسەر یەكێتیەوە و دەقیقە دوای دەقیقە وێران تری دەكەن و جەلال یش بە ئارەزوی خۆی خەڵك كاندید دەكات و خەڵك لادەبات بۆیە ئەگەر ئەندامانی كۆنگرە دەیانەوێ دز و جەردەو فایلدارەكانی وەك سەعدی پیرەو شالاوی عەلی عەسكەری و مستەفا چاوڕەش و دزەكانی وەك ئازاد جندیانی و مەحمود سەنگاوی و شێخ جەعفەر و لاهوری شێخ جەنگی و محەمەد سابیر و حاكم قادر دەرنەچن ئەوا دەنگ بەكۆمەڵێك گەنجی شۆڕشگێر و دڵسۆز بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە