پرسیارێك بۆ سەرۆکی حكومەتی هەرێم
Thursday, 17/06/2010, 12:00
ئایا درۆ و سوكایەتی بە تاكی كورد مەرام و هەڵوێستانە بەڕێزتان چەند ڕۆژێك لە مەوبەر لە مەراسیمی كردنەوەی یەكێك لە بازاڕەكانی سلیمانی كەخۆتان شەریكن تیایدا و بەشێكی بۆسینەماكەی خۆی تەرخانكراوە ڕایگەیاند كە دامەزراندن لەدامودەزگاكانی حكومەتدا بە پێی پەیڕەو و یاسا و اعلان و پێداویستیەكانی وەزارەتەكان دەبێت وە لە سەر بوجەی پەسندكراوی ساڵی 2010 كە چی دوو رَۆژ لە مەوبەر وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد كە تاكو ئێستا 7500 كەس تعین بوون لەسەر بوجەی 2010.
دكتۆری خەڵكی شارە حەیاتەكەی كە جەنابتان حەیاتان بردوە بە فێڵو فەرەجو درۆی باڵدار, كوا رێنماییەكان ؟؟ كوا ئەو اعلانەی كە دكتۆر باسی كرد كە وەزارەتەكان پێداویستیەكانیان اعلان دەكەن و كەسی شیاو بۆ پۆستی شیاو دادەنرێ ؟؟ ئایا ئەمە چی دەگەیەنێت ؟؟؟ ئایا ئەمە گاڵتەكردننیە بە هەستی تاكی كورد؟؟ بە ئیمزاری دكتۆر دەرچووی كۆلیژی ئەمساڵی كشتوكالأ لە وەزارەتی پەروەردە دامەزرینَراوە و پەروەردەش لە وەزارەتی ؟؟ 7500 كەسەی كەدامەزرێنراون هەموویان ڕێنمایی نایاسایی دكتۆریان بەسەردا تەتبیقكراوە لە حزبایەتی و ناسیاوی و خزمایەتی و مەرامی شەخسی خۆی زیاتر كەسی شیاو دانەمەزراوە.
ئایا ئەمە دكتۆرە تكنۆقراتەكەبوو كە كورد چاوەڕوانی دەكرد ؟؟؟؟ تاكی كورد لەلای ئەم دەسەڵاتدارانە بە گێل و بێعقڵ لە قەڵەم دەدرێن ؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست