کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوى ئەو فەرمانبەرانە ئاشكرا دەكرێت كە گەندەڵیان لە خانەنشینى گەرمیان كردووە دراون بەدادگا

Friday, 11/11/2011, 12:00


پاش ئەوەى لەسەر دیارنەمانى بڕی (59،323،750) ملیۆن دینار لە خانەنشینى گەرمیان ، هەریەك لە فەرمانبەر(مەحمد ابرهیم، ایاد احمد مولود،بەرزان محمد علی، شیلان عبداللە خلیفە، سروە محمد عبداللە،خلیل ابراهیم احمد، محمد علی امین، نعمت محمود علی) دران بە دادگاى لێكۆڵینەوەى كەلار ئێستا بەهۆی دەستیوەردانەوە لەلایەن یەكێتیەوە سەد كراوە.
سەرچاوەیەكى تایبەت بە كوردستان پۆست راگەیاند" كە هەرچەندە لە نوسراوێكى نهێنى وەزارەتى دارایی ئابورى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى دیوان/س كە بەژمارە (7) لە ڕۆژى (10/1/2010)،لەبەر ڕۆشنایی و پێشنیارى كۆنووسی لیژنەى لێكۆڵینەوەى پێكهاتبوو بە فەرمانى وەزارى ژمارە (18610) لە رۆژى(13/8/2009) بۆ پەسەندكردنى بڕیارەكان بۆ دادگاى لێكۆڵینەوەى گەرمیان،وتی"بەداخەوە دواى ئەوەى لیژنەكان كۆتایی هێناوە بەكارەكانیان و ئەو فەرمانبەرانەى داوە بەدادگا، دواتر لەلایەن یەكێتییەوە سەدكراوە كۆتایی بەو قەزییە هاتووە، كە ئەمەیش دەستیوەردانە لەكاروبارى یاسادا".
سەرچاوەكە جەختى لەسەر ئەوەكردەوە كە هەرچەندە ئەو فەرمانبەرانە تێوەگلاون لە گەندەڵییەوە ئەو بڕە پارە بەسەریانە ساقبوەتەوە،بەڵام مەڵبەندى رێكخستنى كەلارى یەكێتى كۆتایی بەو كەیسە هێناوە".
سەرچاوەكە وتیشی"لەبەر ئەوەى سەرجەمى پارەى سەرفكراو بۆ جیاوازى مووچەى خانەنشینەكان (306624750) واتا بڕی (59323750) دەمێنێتەوە كە بەپێی وتەى خەزنەدارى سەرەكى دواى ڕاكێشانى پارە لە بانك و دابەشكردنى بەسەر خانەنشینەكان هەر پارەیەك مابێتەوە لێپرسراوى بنكە لێى وەرگرتووە و خستوویەتییە قاسەیەكى بچووكەوە و كلیل تەنها لاى ئەو بووە، ئەو بڕە چارەنووسی لەلایەن لیژنەكەمانەوە نادیارە".

کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی ئەو بەڵگەیە:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Biryari7.jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە