نامه‌یه‌ک بۆ له‌سێکی رارا و سه‌رلێشێواو و هه‌لپه‌رست.
Friday, 26/02/2010, 12:00
به‌داخه‌وه کاکی برام، به‌رێزتان واقیعی نین، هه‌ر له وه‌سفکردنی خۆته‌وه و وه‌سفی ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دژایه‌تی مه‌لا به‌ختیاری کردبێت.
مه‌لا به‌ختیار تازه به‌تازه دێت له ئه‌وروپا پاره سه‌رفده‌کات و ئه‌و ئێمه فێری دیموکراتی ده‌کات و له خانه‌قینیش خه‌ڵك له شه‌ڕی تایبه‌تی خۆی ئه‌گلێنێ و که ئه‌مه ته‌نها له دیموکراسی مه‌لادا جێگه‌ی ده‌کرێته‌وه!!!
واقیعی نیت له‌وه‌ی که ئه‌م حکومه‌ته به‌سه‌رکردایه‌تی ی ن ک دروستکرابێت و ئه‌مه‌یانت جێگه‌ی پێکه‌نینه. تۆش و خه‌ڵکی کوردستانیش باش ده‌زانن د. به‌رهه‌م هیچ دده‌سه‌ڵاتێکی نیه و ته‌نانه‌ت پارتی ئه‌وه‌ی پێ ڕانه‌بینیوه بینایه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی پێشووی بۆ چۆڵ بکات.
ئه‌توانیت به‌رێزتان باسی ئه‌و چاکسازیه‌مان بۆ بکه‌یت ئه‌م حکومه‌ت و حیزبه‌ی تۆ وه‌سفیان ده‌که‌یت کردبێتیان بۆ خه‌ڵك، کوا به‌ڵێنه‌کانیان بۆ خه‌ڵك ؟
له‌هه‌موو مێژووی ی ن ک دا هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پلینۆمه زیانی به ی ن ک نه‌گه‌یاند و نایگه‌یه‌نێت و لێره‌وه مێژووی حیزبێکی سه‌ره‌کی به‌هێزی ناو کوردستان هه‌ڕاجکرا و ناکۆککیه‌کانی قوڵتر و په‌یوه‌ندییه‌کان ساردتربونه‌وه. نه هه‌زارانی وه‌ك و من و تۆ و ئه‌ندامانی ئه‌و پلینۆمه ناتوانن هیچ کاتێك ڕێگه بگرن له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوڕه مه‌سئوله‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی و تاڵه‌بانی که‌م بکه‌نه‌وه. ئه‌م هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه هه‌یه و پاڤێڵ بووه به‌سه‌رکرده‌ی دژه‌تیرۆر بۆ تیرۆری ئه‌وانه‌ی دژه‌ی ئه‌وانن، بۆ دزینی نه‌وت و سامانی خه‌ڵك، ئازیزم چه‌ند هاورێیه‌کم له‌وێ هه‌یه که پاڤێڵ که‌متر له 10 ده‌فته‌ری بۆ هیچ یه‌ك له‌وان سه‌رف نه‌کردووه.
کوره‌کانی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵێت و پاره‌ن، تو خوێنی هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان و وێژدانی خۆت، تۆ ئه‌و شیره پاکه‌ی دایکت ئه‌وانه چی ڕۆژێك برینداربوون، کامه شه‌هاده‌کانیانه و مسته‌حه‌قی ئه‌وه‌ن؟ یان ئێستا زه‌مانی ئه‌وه ماوه کوره‌که‌ی مه‌لا له خه‌سته‌خانه له دکتۆره‌کان بدات و قسه‌یان پێبڵێت ؟؟ ده‌پرسم گه‌ر جه‌نابت له‌وێ بویتایه هه‌ڵوێستت چۆن ده‌بوو؟؟
به‌ڕێزم ئه‌وکاته‌ی تاڵه‌بانی و به‌رزانی مه‌ترسی بوون بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌ندین جار خیانه‌تی گه‌وره‌یان له میلله‌ت کردووه و کاره‌ساتیان به‌سه‌ر ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا هێناوه ، تا ئێستا به سه‌دامیشه‌وه که‌س وه‌ك ئه‌وانی نه‌کردووه و پێ ی ناکرێت، دڵنیابه گه‌ر نه‌وشیروان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ژێرده‌ستابێت له‌و بواره‌دا ناگاته شاگردی شاگردی تاڵه‌بانییه‌که‌ی تۆ.
نه‌وشیروان و هاورێکانی و هه‌زاران پیشه‌مه‌رگه‌ی وه‌ك من به‌خوێن و ڕه‌نجی خۆیان ی ن ک یان دروستکرد و به‌هێزیان کرد، به‌ڵام ئێستا نه‌خۆیان به ی ن ک ده‌زانن و نه داوای میراتی لێده‌که‌ن، جا با خاوه‌نه تازه‌کانی واز له‌گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵات بهێنن و ڕزگاری بکه‌ن گه‌ر پێیان ده‌کرێت و مه‌به‌ستیانه.
هیچ که‌سێك وه‌ك تاڵه‌بانی نه‌یتوانی له‌عێراقی تازه‌دا به‌ئاشکرا دیفاع له به‌عسی بکات و خزمه‌تییان پێبگه‌یه‌نێت، ته‌نها تاڵه‌بانی له هه‌موو که‌س زیاتر عه‌شایه‌ری درووستکردوه و دژایه‌تی خستۆته نێوان زۆر له‌وان و به‌کاری هێناون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی.
به خه‌یاڵی خاوی به‌ڕێزتان ئه‌م بزوتنه‌وه گه‌وره ته‌نها به نه‌وشیروانه‌وه به‌ستراوه و نه‌وشیروانیش به ی ن ک وه، بۆ به‌ڕێزتان پێتان وایه مه‌رگی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه‌ك مه‌رگی ی ن ک ی دوای تاڵه‌بانییه ؟؟؟؟
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوریان کردوویت نیو ملیۆن کورد به ئه‌نفالچی و تیرۆرست ناوده‌به‌یت و هیچ بیر ناکه‌یته‌وه له‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته بێزاربووه و ی ن ک و پارتییه‌که‌ی تۆیان چیتر ناوێت و پێ باش نییه !!
جاهیوادارم به‌ڕێزێزیشتان بیربکه‌نه‌وه و ئه‌وه ببنین که له‌و 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی کوردستان کوڕه مه‌سئولیك و ئه‌نفالچی و تیرۆریستی تێدا نییه و به‌ڵكو کوڕی ئه‌م میلله‌ته‌ن و داوای مافی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره ده‌که‌ن، ئه‌ی ئه‌وان نیین داوای عه‌داله‌تی دابه‌شکردنی بوجه‌ده‌که‌ن و ڕێگه ناده‌ن به دزینی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست