لە خانەقین مهلا بهختیار، عیماد سەعدى تیرۆر کرد
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
عیماد سەعدى بەرپرسى پێشووى مستەودەعى خانەقین بوو كە ڕاستە و خۆ پەیوەندى لەگەڵ محمد مەلا حەسەن قایمقامى قەزاى خانەقین و مەلا بەختیار لیپرسراوى دەستەى كارگێرى یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندا ههبوو، ئهو پهیوهندییه، پەیوەندیەكى توند و تۆڵ بوو، لەبەر ئەوەى ڕۆژانە لە ڕێگاى مەرزى مەنزەریەوە نەوت و بانزین و گاز بەرەو بەغدا دەچوو و لەبەر ئەوەى تەنكەرەكانى ئیران كە كۆمپانیایەكى توركى ئەو پرۆژەى گرتبووه دهست خۆی لە مستەودەعى خانەقین خاڵى دەكرا دواتر دەبرا بۆ ناوچەكانى خوارووى عیراق، بۆیە عیماد سەعدى لە ڕۆژێكدا 30 هەزار لیترى بۆ بەنزینخانەكانى مەلابەختیارى دەنارت لە سلیمانى بۆ ئەوەى بە شەریكى بیفرۆشن تا كار گەیشتە ئەوهی، كە پاریزگارى دیالە ئەمرى گرتنى عیماد سەعدى دەركرد بەڵام لە لایەن مەلا بەختیارەوە نەیدەهێلا دەستگیر بكریت، تا دواتر نورى مالیكى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق (سهرۆک وهزیران) ئەمرى گرتنى دەركرد لەسەر نەمانى ڕۆژانە ئەو بڕه بانزین و نەوتە، بەڵام بۆ چەند ڕۆژێك دەست بەسەر كراو دواتر مەلا بهختار بەرى دا، تا كار گەیشتە ئەوهی لیژنەیەك لە بەغداوە هات بۆ نەمانى ئەو بڕە سوتەمەنییە، بەڵام ڕۆژێك پێشوەخت پێش ئەوە لیژنەكە بیت مەلا و دارو دەسەكەى بە شەوەكەى تەقاندایانەوە تانكیەكى گەنجینەى كۆمپانیا توركیەكەیان تەقاندەوە لە ناو كۆمەڵگەى مەنزەریە بۆ ئەوەى لیژنەكە بە بەڵگەوە گەندەڵیەكانیان ئاشكرا نەكەن دواتر ڕاستەوخۆ نورى مالیكى بەبەردەوامى چاودێریانى دەكرد و هەركاتى عیماد سەعدى سەردانى ئەمریكیەكانى بكردایە بە دیاریەكى 3000 هەزار دۆلارى بۆیانى دەبرد بۆ ئەوەى هیج گرفتێكى بۆ دروست نەكەن، بۆیە ئەمجارە ئەمریكیەكان فەرمانى گرتنى عیماد سەعدییان دەركرت، بەڵام ناوبراو هەڵهات بەرەو شارى سلیمانى و تا ماوەیەك و ناوبراو هەموو بەڵگەكانى لەبەر دەستدا بوو، كە چەند بەنزین و نەوتى بۆ مەلا بەختیار رەوانەى سلیمانى كردووە و چەندین جار لەم لا و لەو لا قسەى كردبوو، مەلا بەختیار پێیزانى كە ئەمە دەبیتە خەتەر لە سەرى و ئەو بەڵگانە بگاتە دەست نەیارانى و گرفتى بۆ دروست دەكەن، ئیتر شەوى سێشەمە لەسەر چوار شەممە دارو دەستەكەى مەلا لە خانەقین گورزى خۆیان لە عیماد سەعدى وەشاند و لەبەردەم باخەكەى تیرۆریان كرد، تا هەتا هەتایە مەلا ئیتر بیرى لاى عیماد نەما، بۆ ئەوەى لە سنورەكە ئاشكراى گەندەڵیەكانى بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست