کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانەقین بە دەستى مەڵبەندەوە جارێكى تر تەعریب كرایەوە

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


لە سنورى قەزاى خانەقین یەك ئامادەیى هەیە كە بەزمانى كوردیە و ئەو ئامادەییە بوەتە ئاگر و بەربوەتە گیانى خوێندكارەكانى ئەویش بەبەرنامەى یەكێتى مامۆستایان و مەڵبەندى خانەقینە كە دەیانەوێت زمانى كوردى لە سنورەكە لاواز بكەن و خوێندكارەكانى ناو خوێندنگاكە پەیتا پەیتا خۆیان دەگوازنەوە بۆسەر پەروەردەى كەلار و لەوێ دەوام بكەن ولە ماوەى یەك مانگە زیاتر لە 20 خوێندكارى كور و كچ خۆیان گواستۆتەوە بۆسەر پەروەردەى گەرمیان و ئەمە لەوەوە دەست پێ دەكات كە بەڕێوەبەرى خوێندنگاكە بە ناوى محمد على قادرەوەیە و لەگەڵ خێزانەكەى كە ئەبێتە معاونەى لە هەموو دنیا نەبوە ژن و پیاوێك بەڕێوەبەر و جێگر بێت و ئێستا خێزانى بەڕێوەبەرەكە كۆنترۆڵى خوێندنگاكەى كردووە بە هەوەسى خۆى خوێندكار غایب دەدات و فەێڵى دەكات و راسبى دەكات و لەم یەك دوو ڕۆژەى ڕابردووە زیاتر لە 10 خوێندكار پەنایان بۆ مەڵبەند و پەروەردەى خانەقین برد كە خێزانى بەڕێوەبەرەكە بوەتە ئاگر بەربوەتە گیانى خوێندكارەكان و بەڕێوەبەرى پەروەردە و لەگەڵ سەرپەرشتیارى پەروەردەى سەردانى خوێندنگاكە دەكەن بە مەبەستى چارەسەر كردنى كێشەكەیان و لەو لاوە خێزانى بەڕێوەبەرى ئامادەییەكە بە خوێندكارەكان دەڵێت مەڵبەند كەمە شكاتى لێ بكەن بڕۆن بۆ لاى مام جەلال و مەلابەختیار بە جمێن داین هەموو خوێندكارەكان دەكاتە دەرەوە و بڕیاریش دەدات كە راسبیان بكات و خوێندكارەكان بە كزیەكەوە دێنەلاى لێپرسراوى مەڵبەند پێ دەلێن خێزانى بەڕێوەبەرى خوێندنگاكە بەو شێوەیە وەڵامیانى داوەتەوە كەچى ئەمە بەرنامەى لێپرسراوى مەڵبەندە بۆ لاواز كردنى خوێندنى كوردى لە خانەقین گوێیان پێ نادات و پێیان دەڵێت راست ناكەن و بۆیە ئێستا خوێندكارەكان خۆیان دەگوازنەوە بۆسەر پەروەردەى كەلار كە ئیتر لە ئامادەیى ڕاپەرێن لە خانەقین شوێنیان نابێتەوە بەبۆنەى فیلەتەنەكەى ڕاپەرێنەوە كە خێزانى بەڕێوەبەرەكەیە و هیوادارم هیچ كەسێك ئەم زوڵمە لە شارى خانەقین قبۆڵ نەكات بەدەستێ ئەم كۆنە بەعسیانەوە و لایەنى بەرپرس لە وەزارەتى پەروەردە ئاگاى لەو وەزعەیان بێت و چارەسەرى كێشەكەیان بكات چونكە لێپرسراوى مەڵبەند دەیەوێ حەقى خۆى لە خانەقینیەكان بكاتەوە كە لە هەڵبژاردنەكەى پەرلەمانى عیراقدا نەیانتوانى تەزویر بكەن و خەڵكیش بە ڕێژەیەكى كەم دەنگى دا لە خانەقین .

زۆر زۆر سوپاسى كوردستانپۆست دەكەین كە دەنگ و ڕەنگى خەڵكى زوڵم لێ كراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە