کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌نگێك له‌وتن ناکه‌وێ

Thursday, 01/01/2015, 12:00


پێشکه‌شه‌ به‌یادی مه‌رزیه‌ خانم

گۆرانییەکان ناھێڵن
تاوێ لەبیر بچیتەوە!
فرمێسکەکانم ڕێنادەن
لەڕۆحمدا کەمێ کز ببیتەوە!
دەزانم سەر نادەیتەوە!
دەزانم ئیتر بۆ ئەبەد..
دەستێك لەدەسکی دەرگاکەم نادەیتەوە!
ناچارم کاتژمێرەکەم ھەمیشە بخەڵەتێنم!
دەزانم بێ وەڵامیت و
وەکو شێتیش ھەمیشە ناوت دەھێنم!
ئێستاش وەك جاران دەزانیت چەند بەھەستم؟!
دەڵێی: خودا هه‌ردوو ده‌ستم
تەنیا بۆ سڕینی چاوم.
پێی بەخشیوم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە