کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سکاڵانامه‌یه‌ك بۆ خوداوه‌ند

Tuesday, 30/12/2014, 12:00




ئای خودایه‌، ده‌بێت ئه‌مه‌ چ بارانێك بێت؟
ده‌بێ چ گه‌رده‌لولێك بێ و پڕ بێ له‌نه‌فره‌تی خوداوه‌ند؟
ئه‌م په‌ڵه‌ هه‌وره‌ڕه‌شه‌ چییه‌؟
ئه‌ی خودایه‌، ئه‌م نه‌فره‌تییه‌ بۆ ته‌واو نابێ؟
وابۆ قه‌ڕنێك ده‌چێ خودایه‌، خوێن له‌و هه‌و‌ره‌وه‌ دێته‌ خوارێ و
ئه‌وه‌ی به‌ر نه‌فره‌تی تۆ ناکه‌وێ، ده‌بێ کێ بێ؟
ئایا خودا له‌و دیوو هه‌و‌ره‌کانه‌وه‌ زه‌مینێکی دی شك نابات؟
له‌م زه‌مینه‌ زیاتر زه‌مینێکی تر نابینێ؟
تا،
په‌پووله‌ ساواکانی ووڵاتی من، له‌م هه‌وره‌ ڕه‌شه‌ی تۆ نه‌جاتیان بێ؟
خودایه‌، تکات لێده‌که‌م تکا
هه‌وره‌که‌ت ببه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ئۆقیانوسی وه‌همه‌کان.
فاکتۆری مرۆڤه‌کانی ووڵاتی ژێر ئه‌و هه‌و‌ره‌ ڕه‌شه‌
پڕبووه‌ته‌وه‌
ئای ئای خودایه‌ مرۆڤه‌کانی ژێر ئه‌و هه‌وره‌ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یان
هه‌ر خه‌مه‌!.
ئیتر به‌سیکه‌ به‌س، خودا ئه‌و سه‌رمایه‌، بۆ ئۆقیانوسێ ببه‌، که‌خاڵی بێ له‌مرۆڤبوون و
له‌گوڵی سوور.








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە