ماکوان که‌ریم بردیه‌وه‌.. سۆران عومه‌ر دۆڕاندی

Thursday, 10/09/2009, 12:00


تايبه‌ت به‌ كوردستان بۆست
له‌دوای ئه‌وه‌ی‌ که‌ ماکوان که‌ریم داوای ئامارو ژمێریاری ساڵانه‌ی له‌ سۆران عومه‌ر کرد، که‌ سه‌رنووسه‌ری پێشوی ڕێگا بوو سۆران ئاماده‌ نه‌بوو پاره‌کان ئاشکرا بکات له‌گه‌ڵ تیراژی گۆڤاره‌که‌، بۆیه‌ ناچار ماکوان که‌ریم فه‌سڵی کرد له‌ کاره‌که‌ی، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ماکوان که‌ریم بترسێنێت نه‌گڕێته‌وه‌ کوردستان مافه‌کانی خۆی لێبسێنێته‌وه‌ به‌وه‌ تۆمه‌ت باری کرد، که‌ سه‌ر به‌ مه‌لا کرێکاره‌ و له‌ گروپێکی یاساغ کار ده‌کات!
به‌ڵام له‌دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ماکوان که‌ریم و ئاشکرا کردنی نهێنیه‌کانی کاری سیخوری سۆران عومه‌ر، که‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ ده‌ڵێت له‌ ژووری پاڵتۆك لای بۆتین ده‌ڵێت (منیان نارد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ژیانی مه‌لا کرێکار چۆنه‌ تا له‌ ژیانی بکۆڵمه‌وه‌ بزانم چۆنه‌ و خه‌ریکی چیه‌)...
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنێت که‌ سۆران عومه‌ر ماکوانی بۆ سود لێوه‌رگرتن له‌ کاری سیخوریه‌‌کانی خۆی به‌کار هێنابێت، بۆیه‌ ماکوان زۆر به‌ ڕاستگۆیانه‌ بێ په‌رده‌ ڕاستیه‌‌کانی ئاشکرا کرد بۆ رای گشتی.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین: ماکوان که‌ریم خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ڕێگا له‌ دادگا کێشه‌که‌ی برده‌وه‌ سۆران له‌ سه‌ر نوسه‌ری ده‌رکرا کاک پێشڕه‌و که‌ریم بوو به‌ سه‌رنووسه‌ری ڕێگا.
ئه‌مڕۆ سۆران بۆ ڕووسپی کردنه‌وه‌ی خۆی چووه‌ گۆڤارێکی تر ده‌ربکات به‌ ناوی (ڕێگا مه‌گه‌زین)ه‌وه، که‌ ده‌بێت له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بکاته‌وه‌، پاشان هه‌ر به‌ پاره‌ی ڕێگا ده‌یه‌وێت (ڕێگا مه‌گزین) ده‌ربکات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیمان کرد به‌ ماکوان که‌ریم به‌م شیوه‌یه‌ بۆمان دوا:
سه‌ره‌تا قۆناغی یه‌که‌م ده‌رکردرنی سۆران بوو له سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی‌ پاشان لابردنی له ‌سه‌رنووسه‌ری
قۆناغی دووه‌هه‌م که‌ ده‌ست پێ ده‌که‌ین گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو مومته‌له‌کاتی ڕێگایه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی که‌ به‌ پاره‌ی من هه‌مووی کڕاوه‌
قۆناغی سێیه‌م ئه‌و هه‌موو ته‌شیرکردنه‌ بوو به‌ خودی خۆم له‌ دوای ئه‌و هه‌موو چاکه‌یه‌ی که‌ کردومه‌ له‌گه‌ڵ سۆران دا
وه‌ هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان کرد به‌ ته‌له‌فونی سۆران عومه‌ر ئافره‌تێك هه‌ڵیگرت ووتی من سکرتێری سۆرانم به‌ناوی به‌ڕیز ته‌لار که‌ ووتی ئێستا سۆران ئاماده‌ نیه‌ بۆ ووه‌ڵام دانه‌وه‌.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە