کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوا لە هێزەكانى ناوخۆ دەكرێت بە بەرگى مەدەنیەوە ئامادە بن.

Wednesday, 01/07/2009, 12:00


لیستى كوردستانى بەدەر لە هەمو ئەخلا قى دیموكراتى ئازادى تاك لە دەنگداندا وەك كارى هەمیشەى خۆى كەوتوتە ناچاركردن و گوشارخستنە سەر یەكەكانى هەمو یەكە ئیدارییەكانی حكومەت و بەكار هێنانى بۆ مەرامى حزب و خێڵ بە تایبەت هێزەكانى ناوخۆ كە ئێستە داوایان لێ كراوە كە بە جلى مەدەنییەوە ئامادە بن تاوەك مەراسیمێكى مەدەنیانە سەیر بكرێ وە بكرێتە هەواڵێیكى ڕیكلامى وە پێیان ڕاگەینراوە كەدەبێت هەموو فەرمانبەر و پۆلیسێك واژۆ بكات تا لە ئامادەبوونى ئاگادار بن وە ئەگەر ئامادە نەبن ئەوا هەڕەشەى نان بڕینیان لێكردوون یان گواستنەوەیان بۆ شوێنێى تر وە دەبێت بڵێن ئێمە بەخواستى خۆمان ڕۆشتوین بۆیە ئاگادارى هەمو و فەرمانبەر و پۆلیسەكانى ناوخۆ دەكەین كە ئازادى مرۆڤ زۆر گەورە ترە لەم هەڵوێستەى كە دەسەڵاتى گەندەڵى كوردى و بنەماڵەى مافیاكان پیادەى دكەن وە مژدەتان دەدەینێ كە ڕوخان و هەرس هێنانیان زۆر نزیكە وە گومانمان لەوە نییە كە زۆربەى هێزى پێشمەرگەو هێزەكانى ناوخۆ لەگەڵ ویستى گۆڕانن و زۆربەشیان دەنگ دەدەن بە لیستى گۆڕان وە ئەمەش واتا داواكردن لە هێزەكانى ناوخۆ كە دەبێت (واتا بەزۆر ئامادە بن) یەكێكە لە ئەخلاقى بێ ماناى دەسەڵاتى خێڵ و بنە ماڵە .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە