کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر بەرهەم پیاوى گیرفان

Tuesday, 16/06/2009, 12:00


ئەم پیاوە لە نێوان ده‌سه‌ڵات و گیرفانیدا ون بووە نازانێ چۆن خۆى لێ ون بووە بەردەوام تەمسیلى پیاوێك دەكات كە زمان زانە و لە ناو ئەمریكادا زۆرترین كەسایەتى دەناسێ ,ئەم پیاوە ئەیەوێت بە خەڵك بڵێ ئەوە منم تاكە مەكتەب سیاسیەك كە دەتوانم بە زمانى ده‌سه‌ڵاتدار و بە زمانى خەڵكى و نوێنەرى نوخبەیەكى ڕۆشنبیر قسان بكەم , بەڵام ئەم پیاوە لە زۆربەى بۆنەكانى تەڵه‌بەو شەبابدا شەربەتى گێڕاوە لە ئەمریكاش خۆى بە قەرزارى باو با پیرى خەلیل زادە دەزانێ كە لە سێ ملێون دۆلارەكە كە دزى بوى بەر عەفوى عام كەوت ئەم پیاوە خۆى سەبە فكرى سۆسیال دیموكرات و بنەماكانى بڕیارى دەستە جەمعى دەزانێ كەچى نۆكەرى نەك تاڵەبانى و بنەماڵەكەى بەڵكو مەیتەرى پاڤێڵە ئەم پیاوە ویستى لاى ئێرانیەكان جێگەى تاڵەبانى بگرێتەوە وتیان تۆ جاسوسى ئەمریكایت لە دوایدا لە تەوێڵە بەدەم دیژلەمە خواردنەوە نوێنەرى ئێران بە تاڵە بانى وت دكتۆر چاوەڕێى مردنى تۆیە ,ئەم پیاوە بەتەمایە ببێت بە سەرۆكى حكومەت كەچى نازانێ لە مامەڵەیەكى دوبنەماڵەیدا سەرۆك دراوەتەوە بەكاك حمە نێچیر , بۆیە تەسەور دەكەین دكتۆر ئەم جارەش بچێتەوە چاخانەى شەعب و بڵێت دو دیژلەمەى تاڵەبانیانەم بدەنێ , بە میسلى سەرۆكەكەى وەك مەیتەرێكیش لە بازاڕدا حسابى بۆ نەكرێت وە نەتوانێ بچێتەوە بەغدادیش چونكە لیژنەى نەزاهە خریكى تاو توێ كردنى دزییەكانێتى.
بغداد
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە