بەهێزی زێڕەڤانی وتراوە دەنگ بەلیستێكی توركمانی دروستكراوی پارتی بدەن
Wednesday, 18/09/2013, 12:00
پارتی لەئێستاوە دەستی بەتەزویر كردوو، تكایە خەڵكی كوردستان، یەكێتیەكان، گۆڕانخوازان، لایەنە ئیسلامیەكان، پێش ئەو تەزویرە بگرن كە پارتی دایناوە لەرێگای هێزی ناوەخۆو زێڕەڤانیەوە لیستێكی توركمانی دروستكراوی خۆی كە زۆربەی كاندیدەكان پارتین بەناوی توركمان دەریانبچوێنێ، ئامۆزایەكم زێرەڤانیە پێی وتم كە فەرمانیان بۆ هاتووە بەیانی دەنگ بدەن بەلیستی پێشكەوتووی توركمان ژمارە 124 بەشێكیان دەنگ بدەن بە كاندیدی ژمارە 1 (مونا نەبی نادر) بەشێكیان دەنگ بدەن بەكاندیدی ژمارە 2 (جودت جرجیس نەجار) بەشێكی تریشیان دەنگ بدەن بە كاندیدی ژمارە 5 سەیاح عبدالله كورەچی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست