کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ له‌وتاری‌ هه‌ینی‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر: ده‌بێت خۆپیشانده‌ران خۆڕاگر بن‌و ئێره‌ چۆڵ نه‌كه‌ن

Friday, 25/02/2011, 12:00


له‌گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌هه‌زاران كه‌س نوێژی‌ هه‌ینی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و مامۆستایه‌كی‌ ئاینیش وتاریان بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌.

مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ میانه‌ی‌ وتاری‌ هه‌ینیدا وتی‌ "مه‌یدانی‌ ته‌حریر وه‌ك خاكی‌ مه‌ككه‌ پیرۆزه‌".

هه‌روه‌ها دوعای‌ بۆ قوربانیانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ سلێمانی‌ كرد‌و دوغای‌ چاكبونه‌وه‌شی‌ بۆ برینداره‌كان خواست‌و داواشی‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كرد مه‌یدانی‌ ئازادی‌ چۆڵ نه‌كه‌ن‌و خۆراگر بن.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ تێكدانی‌ ئه‌زمونی‌ كوردستاندا نین‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ 20 ساڵه‌ خه‌ریكی‌‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و ناعه‌داله‌تین.

په‌یامنێرمان له‌مه‌یدانی‌ ئازادییه‌وه‌ رایگه‌یاند به‌هه‌زاران هاوڵاتی‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌وروبه‌ری‌ مه‌یدانی‌ ته‌حریر دانیشتوون‌و گوێ بیستی‌ وتاری‌ هه‌ینین.
له‌ سایتی هاولاتی وه‌رگیراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە