چاوڕوونێکی زیاتر بۆ بابه‌تی ووته‌ی ژنێک پێش گوله‌باران کردنی له کوردستان پۆستی خۆشه‌ویست
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
شارباژێر
به‌ڕیزان ...کاتێ ئه‌و نووسراوه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌تانم خوێنده‌وه خۆمم بۆنهگیراوههندێ بیره‌وه‌ریم به‌خه‌یاڵدا هاتوو ، ووتم بامنیش مشتێک بخه‌مه سه‌رخه‌رمانی ئه‌و نووسینه‌ی که بڵاوکرابۆوه،منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم ،وه‌ک کوڕه جوتیارێکی هه‌ژاری یه‌کێ له دێ کانی بناری شارباژێر به‌ئاگام له‌کۆمه‌ڵێ ڕووداوی گرنگی ئهوههلومهرجانهی ئه‌وکاته‌ی که ئێمه له‌بن ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌بووین وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئازادکراو ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به ئێمه‌و خه‌ڵکی ئێمه‌ی کرد ئه‌گه‌ر ژێرده‌سته‌ی به‌عس بووینایه ڕه‌نگه هێنده زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بووینایه وئه‌و هه‌موو کوڕه شۆخه‌ی کوردستانیش خوێنیان به هه‌ده‌ر نه‌ئه‌چوو، من ده‌ست خۆشی له نووسه‌ری ئهوبابهتهو وه‌بیرهێنانه‌وه‌که‌ی ئه‌که‌م ، ئه‌وه‌ی لای منیش هه‌یه به‌ئامانه‌ته‌وه بۆتان ده‌خه‌مه سه‌رکاغه‌ز بۆ مێژوو به‌ڵکو ئێوه‌ش وه‌ک من وێژدانتان ببزوێ وههڵوێستێک وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆفرۆش و فایلدارانه‌ی که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته فیرعه‌ونی زه‌مانه‌و شۆڕشگێڕێتی شاخیان ده‌فرۆشنه‌وه به خه‌ڵکی ههژارولێ قه‌وماوان وکه‌س وکاری شه‌هیدان که خۆیانیان بیرچۆته‌وه که ئه‌ندازیاری شه‌ڕی براکوژی و ته‌واوکاری نهخشهگڵاوهکانی ڕژێمی به‌عسی بوون .
ئه‌و ژنه‌ی ناوی هاتووه له بابه‌ته‌که‌دا (نه‌رمین)ه ئه‌وه ژنی ئهوکهڵه شۆڕشگێڕه‌ی کوردستان بوو جه‌باری عه‌لی عه‌وێز که زۆر نامه‌ردانه له دادگایه‌کی بێ ئابڕووی سه‌رانی ینک گولله‌باران کراو شه‌هیدیان کرد و دواتر خستیانه نێو بیری ئاوی یه‌کێ له دێ کانی گه‌رمیان،له پاداشتی مێژوویه‌کی پاک وبی گه‌ردی پێشمه‌رگایه‌تی وقاره‌مانیه‌تی که خاوه‌نی چه‌ندین و ده‌یان چالاکی شۆڕشگێڕی بووه له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی وبه‌هۆی چاونه‌ترسی وئازایه‌تی وبه‌شداری کردنی له شه‌ڕو سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی چه‌ند جارێکیش برینداربووه و چاک بۆته‌وه،بۆیه ئه‌م ناوه لای ڕژێم وخه‌ڵکی کوردستان به دره‌وشاوه‌ی ههمووسوچ وقوژبنێکی کوردستانی ڕۆشن ئه‌کرده‌وه و ڕژێم ده‌ستیان پێ ڕانه ئه‌گه‌یشت بۆیه په‌نایان برده‌به‌ر ئههی که ملازم محسینی خائین وترسنۆک بنێرن وجهمالی برای له نێوبازاڕی شاری سڵیمانی گولله‌باران بکه‌ن وشه‌هیدی بکه‌ن که‌سه‌رقاڵی بژێوی ژیانی بوو به ساردی فرۆشتنه‌وه وه‌ک ده‌ست گێڕێ ،له نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌ش دا ناو ناونیشانێکی پله‌ی شۆڕشگێڕایه‌تی به‌خۆی بڕی بوو ، ئه‌وه‌ی ئهوپلهی به‌شایسته نه‌ده‌زانی بۆئه‌م پاڵه‌وانه‌ی کوردستان مسته‌فا چاوڕه‌ش بووکه له‌پاڵ شۆڕشدا ناپاکی وجاسوسی وداوێن پیسی ئهکردونهرمین خانی ژنی ئه‌م قاره‌مانه جه‌باری عه‌لی عهویزی له‌نێوی ڕێکخستنی ناوشار له خشتهبردوو ڕووی له‌خیانه‌ت کردن پێ کرد له پشتی مێرده‌که‌یه‌وه تا ڕۆژێک ویژدانی جوڵاوبهفرسهتی زانی مێرده‌که‌ی له‌جه‌وله‌ی پێشمه‌رگایه‌تیه کۆمه‌ڵیک له پێشمه‌رگه‌کانی ئهوکاتهومستهفاچاوڕهشی ده‌رمان خواردکرد،داخی گرانم مچه‌کوێر هیچی لێ نه‌هات به‌ڵام ئاسه‌واری ئه‌وده‌رمانه به له‌شی کۆمه‌ڵیک پێشمه‌رگه‌ی تره‌وه مایه‌وه و بوونه هۆی نه‌خۆشی جۆراوجۆربۆیان ،له دوای ڕوودانی ئه‌م کاره‌ساته نه‌رمین هه‌ڵ هات بۆ شار‌و خۆی بزرکرد ،ئه‌وه‌ی مایه‌وه مێرده‌که‌ی بووکهبێ ئاگابوولهم هه‌موو ڕووداوه‌ی که‌له‌پشتی ئه‌وه وه ڕوویان ئه‌داو ئه‌م بێ ئاگابوولێ یان ته‌نانه‌ت له‌بێ ئاگای شی له مسته‌فا چاوڕه‌شیش که چه‌ند له‌پیلان دانان بووبۆ له‌نێو بردنی به‌ڵام بۆی سهرنهئهکهوت .بۆ درێژه‌دان بۆ مه‌رامه ناپاکه‌کانی و داوێن پیسی له‌گه‌ڵ نه‌رمین ولهنێوبردنی نێچیرێکی قهڵهوبۆئاغاکانی ڕژێمی به‌عس.
یه‌کێتی که‌وتنه گفتوگۆ له ساڵی 1984 جه‌بار عه‌لی عه‌وێز پێش گفتوگۆ ده‌ست گیر کرا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس ،ئه‌وکاته زۆر سانا بوو بۆ یه‌کێتی و مسته‌فا که جه‌بار ئازاد بکه‌ن چونکه مچه خۆی سه‌رپه‌رشتی هودنه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی قۆڵه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی ده‌کرد و له گفتوگۆکاندا به‌شداربوو،ئه‌م کاره‌ی نه‌کرد به‌ڵکو له دڵهوهپێ ی خۆش بووتا کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی که حوکمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاو نێردرا بۆئهبوغرێب و دوای ساڵیک به‌لێ بوردنی گشتی ئازادکرا به‌ڵام ته‌نها ئه‌م ئازاد نه‌کرا له‌وبڕیاره و ڕه‌وانه‌ی ئه‌منی سڵیمانی کرا له‌ویش ساڵیک ده‌ست به‌سه‌رکرا له‌سه‌رى بڕیاری مسته‌فا بۆ درێژه‌پێدان به مه‌رامه گڵاو پیسه‌کانی و ده‌ست تێکه‌ڵاوکردنی له‌گه‌ڵ نه‌رمین ،ئاله‌م بێنه‌وبه‌رده‌یه‌دا نهعهخانی دایکی جهبارچاوی کوێر بوو هێنده گریاو له خوا پاڕایه‌وه،دواتربه ناچاری رژێم جه‌باری ئازادکردو دواترله شۆڕشه‌وه داوایان لێ کرد پێش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی چالاکیه‌ک بنوێنێ وئینجا بێته ده‌ره‌وه،ئه‌وه بووله نێو شاری سلێمانی ڕه‌ئیس عهرهفایهکی گواری کوشت وچهکهکهشی برد،مسته‌فا که زانی به‌ربووه‌و ئه‌م چالاکیه‌ی ئه‌نجام داوه که‌وته مامه‌حه‌مه‌ی بۆی ونهی زانی چۆن له‌نێوی به‌رێ تا ئه‌و ڕووداوه‌ی ده‌رمان خواردنه‌که‌ی به‌سه‌رداهات وفرسه‌تی بۆهاته پێش له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی نه‌رمین مێرده‌که‌ی له‌نێوبه‌رێ ونهرمینیشی به‌و ده‌رده به‌کوشت دا له دوای ڕاپه‌ڕینه‌که که‌له‌لایه‌ن سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌ند ده‌ست نیشانی ماڵی نه‌رمین کرابووبۆ بکوژانی نه‌رمین له‌لایه‌ن حاجی مێووژ و بێستونه قه‌ڵه‌و له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی مسته‌فا چاوڕه‌ش سواره سیویلی بۆسهروهر گولله‌باران کردبوو،کاتێک سوارهسیوهیلی پێشمه‌رگه‌و ئازا‌و قاره‌مان به کارێکی پێشمه‌رگایه‌تی وبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنی چالاکیه‌ک له نێوشاری سلێمانی ده‌بێ و سه‌رئه‌نجام نارنجۆکێک فڕی ئه‌یاته نێو جێبێکی قیاده‌و هه‌موویان له نێو دهباو له ناکاودا ته‌قه ده‌که‌وێته نێو سه‌ربازانی رژێم وسواره وباوکی سهرهوهرفهتاحی سه‌مه‌ند به‌خه‌ستی به‌رئه‌که‌وێت وبرینداردهبێ و سه‌روه‌ر له ڕیگای دیاری کڕین ومامه حه‌مه‌ی بۆ مسته‌فا چاو ڕه‌ش له تۆڵه‌ی باوکی ئه‌وکاره‌ی بۆ ئه‌کات که پێشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی پێ له‌ناوئه‌بات کهسواره سیوهیلیه .
کاتێک ڕوودانی ده‌رمان خواردنه‌که ڕووئه‌دات له نێوپێشمهرگهکاندا جه‌بار له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ده‌بێ و سه‌رکردایه‌تی بروسکه‌یه‌ک ئه‌که‌ن بۆ ڕۆسته‌می حاجی براهیم ی سه‌رتیپ وئاگاداری ئه‌که‌نه‌وه که ده‌بێ جهبارچهک بکرێ وده‌ست بهسهربکرێ وڕه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تی بکه‌ن کاتێک ڕۆسته‌م به‌م بروسکه‌یه ده‌زانێ له‌به‌ر خاتری قاره‌مانیه‌تی ودڵسۆزی وپێشمه‌رگایه‌تی جه‌بار پێ ی ڕاناگه‌یه‌نێ و بانگهێشتی ده‌کات بۆنان خواردن بۆماڵی خۆی وله‌نێو قسه‌کانیاندا پێ ی ده‌ڵێ ده‌بێ چه‌که‌که‌ت دابنێی به ئه‌مری سه‌رکردایه‌تی وئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵی به چاوان و ڕه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ن و دواتر زیندانی دهکرێو دوای ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆری جه‌سته‌ی وده‌روونی ده‌ست ده‌که‌ن به ڵێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی دواتر ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی که بێ تاوانه و ئاگای له‌م هه‌موو ڕووداوه نیهکهلهپشتسیهوه ئه‌نجام دراوه بۆیه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دۆش دائه‌مێنن لهبهردهمیاو نازانن چۆن پاساوی بۆ بهێننه‌وه بۆیه به بڕیارێکی کت‌وپڕ وشاردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی نێوجیگاو شه‌وه سووره‌کانیان و داپۆشینی ئه‌و فایلدارانه گولله‌باران ده‌کرێ و دواتر ده‌خرێته نێو بیرێکی ئاوه‌وه،پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ده‌کات بۆتا ئێستا هیچ به دوادا چوونێکیان له‌سه ر ئه‌و دۆسیه نه‌کردوه که دڵۆپێک له تاوانه‌کانی سه‌رکردایه‌تیه فاشلهکهیانه که ئهویهکێتیان به‌وده‌رده بردوه خۆ ئه‌مان خائین وخۆفرۆش بوون یان مسته‌فا چاوڕه‌شی سیخوڕ و فایلدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست