دەوڵەتى نەتەوەیى یان دەوڵەتى سەربەخۆى كوردى،خەوێنێكى مەزنى نەتەوەى كوردە
Monday, 09/01/2012, 12:00
ئەندێشەى سیاسیى هەزاران كەسایەتى سیاسیى و رێكخراوى كوردستانییە، لەم ماوەى دواییەدا، خەریكە پارتى دیموكراتى كوردستان بیكاتە پرۆژەى خۆى، بەڵام چەندان سیاسەتمەدارى ترى ئەمرۆى كوردستان، پارتى نین و باس لە دروستبوونى دەوڵەتى كوردى دەكەن و وەك كاك یاد و تاڵەبانى بە خەوى شاعیرانى نازانن، چەندان رێكخراوى سیاسیى لە باشورى كوردستاندا، وەك كاژیك، كۆمەڵەى رەنجدەرانى كوردستان، حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان، پارتى پارێزگارانى كوردستان، بروایان بە سەربەخۆیى كوردستان بووە و كاریان بۆ دەوڵەتى كوردى كردوە.ساڵى 1983 لە كۆبونەوەى سەركردایەتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە گوندى بالیسانى ناوچەى خۆشناوەتى، یەكێتى نیشتمانى كوردستان دروشمى خۆى لە حوكمى زاتیەوە گۆرى، بۆ مافى چارەى خۆنووسینى گەلى كورد، لە یەكەم دانیشتنى پەرلەمانى هەرێمى كوردستاندا، لە سەر دانانى ئاڵاى عێراق و ئالاى كوردستان لە پەرلەمان كێشە لە ناو فراكسیۆنى پارتى و فراكسۆنى یەكێتیدا دروستبوو، یەكێتى كوردستانى بو، پارتى عراقى بوو، ساڵى 2003 كاتێك بریارى بزوتنەوەى ریفراندۆم لە لایەن چەند گروپێكى نەتەوەیى و چەپى باشورى كوردستانەوە هاتە ئاڕاوە و دەستى بە كارەكانى كرد، لە رێگەى كۆمەڵێك كەسى نزیكى یەكێتییەوە دەستى بەسەردا گیرا، دواتر پارتیشیان راكێشایە ناو بزوتنەوەكە، من بەرپرسى نووسین و قسەى خۆمم، كە جەلال تاڵەبانى بەشدارى ریفراندۆمى نەكرد، بەڵام نەوشیروان موستەفا دژى سەربەخۆیى كوردستان ئیمزاى كرد. پاش ئەوەى ئیمزاكانى ریفراندۆم تەواو بو،سێ كەس لە ئەندامانى دەستەى باڵاى ریفراندۆم راى گەلى كوردیان گەیاندە بەغدا،كاتێك ئەو سێ بەرێزە داواكارى خەڵكى كوردستان دەگەیەننە بەغدا،نە نوێنەرى پارتى (مەسعود بەرزانى) و نەنوێنەرى یەكێـى (جەلال تاڵەبانى) خۆیان نەكردبوو بە خاوەنى ئەنجامەكانى ریفراندۆم و ئامادە نەبون ئیمزاكانى خەڵكى كوردستان وەربگرن و بیدەنە مەجلسى حوكم، لەو كاتەدا سەلاحەدین بەهادین و مەولود باوەمراد دەردەكەون ئیمزاكان لە نوێنەرەكان وەردەگرن و تەسلیمى دەكەن. كەوابو لەو كاتەوە تا ئەمرۆ پارتى و بەرزانیەكان داواى سەربەخۆیى و مافى چارەى خۆنوسینیان كورد و كوردستانیان نەكردوە، لە كۆنگرەى 13 پ د ك ، ساڵى 2010 پارتى دروشمى مافى چارەى خۆنوسینى بەرزكردەوە، بەڵام هەر یەكسەر كەوتە خۆدزینەوە كە مەبەستى مافى چارەى خۆنوسین دەولەتى كوردى بێت.
لە دواى خۆپیشاندانەكانى 17 شوبات و رۆژانى دوایى، پارتى دیموكراتى كوردستان ناو بەناو باس لە دەولەتى كوردى دەكات، ئەوەى من دەمەوێت بە كاك یادى بڵێم ئەوەیە كە دەولەتى كوردى پرۆژەى خەڵكى كوردستانە، پرۆژەى هەزاران سیاسەتمەدار و حزب و رێكخراوى سیاسى كوردستانە، پارتى لە هەمو كەس و لایەنێكى كوردى كەمتر باسى لە سەرەبەخۆیى كوردستان و دەولەتى كوردى كردوە، بۆیە دەبێت پرۆژەى دەولەتى كوردى هى هەمو خەڵكى كوردستان و كەس و لایەنە دڵسۆزەكانى كوردستان بێت، نابێت پرۆژەى پارتى بێت، پارتى بە تاكتیك داواى دەولەتى كوردى دەكات، بۆ ئەوەى لە قەیرانى ئەمرۆ رزگارى ببێت،یەكێتیش بۆ پاراستنى دەسەڵاتى خۆى لە عراقدا دژى دەولەتى كوردیە، كەوابو ئەم دو حزبە مافەكانى گەلى كورد دەكەنە قوربانى پاراستنى دەسەڵاتیان لە هەریمى كوردستان و لە عراق، هیچیان بروایان بە سەربەخۆیى كوردستان و مافە رەواكانى ترى گەلى كورد نیە، بۆیە تۆش وەك نوسەرێكى كوردستاپۆست نابێت رێگە بە خۆتبدەیت لە بەر سیاسەتى نادیموكراتى و نانەتەوەیى پارتى، دژى سەربەخۆیى كوردستان بوەستیتەوە، نابێ ریكەش بە خۆت بدەیت بكەویتە ژێر كاریگەرى چەمكەكانى تاڵەبانیەوە و بە بیانوى دكتاتۆریەتى پارتى و بنەماڵەى بەرزانیەوە، دژایەتى دەولەتى سەربەخۆى كوردى بكەیت. بێجگە لەوە من لەو باورەدام، هیچ پێكهاتەیەكى خێڵەكى وەك پارتى، ناتوانێت كێشەى نەتەوەیى چارەسەر بكات، ئەگەر كورد ببێتە خاوەنى كیانێكى سەربەخۆ، بە زوترین كات لە زوڵم ستەمى ئەم دەسەڵاتدارانەى كوردستان رزگارى دەبێت.
لە كۆتاییدا دەمەوێت دوو قسە لەگەڵ یاد عەلى بكەم: یەكەم ئەو دەنگانەى لە سلێمانى لیستەكەى عەلاوى هێنانى، ئەوە دەنگى شویعیەكانى كوردستان بوو، لەبەر ئەوەى حزبى شیوعى عراقى لەگەڵ لیستى عەلاوى بەشدارى هەڵبژاردنى دیسەمبەرى ئەنجومەنى نوێنەرانى عراقى 2005 كرد، دوەم قسە ئەوەیە كە كاك یاد بە هزرى رەش و سپى بیردەكاتەوە، ئەوەى لەگەڵى نیە بە دوژمنى حساب دەكات، چۆن تاڵەبانى منافسەكانى خۆى بە سەگ ناساند، یاد عەلى بە نووسەران و لایەنگرانى دەولەتى كوردى دەڵێیت كاوێژ دەكەن، كاكە یاد لەبەر ئەوەى كاوێژكردن كارى مەڕ و بزن و گایە، كەوابو تۆش نوسەرانى كوردستانى بە مەرو بزن و گا دەچوێنى، سەیرە هێشتا سەرۆ قادر و تاڵەبانى نەمردون، یاد عەلى جێگەیان دەگرێتەوە.
کوردستانپۆست ناونیشانی ئەم بابەتەی گۆڕی، ئەم تایتڵەی بە گونجاوتر زانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست