داواكارى كۆمەڵێك گەنجى دوای ئەنفال لە گەرمیانەوە

Saturday, 05/09/2009, 12:00


ئێمە بەناوى كۆمەڵێكى زۆر لەگەنجانى دوای ئەنفال لەگەرمیان كەخۆمان بەداكۆكیكارى مافەكانى كەس وكارى ئەنفال دەزانین و ماوەیەكى زۆریشە لەوبوارەدا كاردەكەین بەتایبەتى لە(كۆمەڵەى داكۆكیكار لەمافى قوربانیانى ئەنفال لەگەرمیان) كەكۆمەڵەیەكى بەڕاستى داكۆكیكارن و هەروەها ڕێكخراوى 14/4 و زۆرترین لەكە سە نزیك وخۆشەویستەكانمان بەر ئەو شاڵاوە كەوتووە ، بۆیە ئەم داواكاریە لە ڕێگاى ماڵپەرە بەڕێزەكەتانەوە ئاراستەى هەریەك لە (سەرۆكایەتى كۆمارى عێراق و سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان وپەرلەمان و حكومەتى هەرێمى كوردستان و وەزارەتى شەهیدان وئەنفالكراوان و سەرجەم لایەنە بەرپرسەكان) دەكەین كەچیتر ڕێگە نەدەن شعورمان برینداربێت و سەرە ڕاى ئەو هەموو ئێش وئازارە زۆرەى كە هەمانە هەموو ڕۆژێك برینەكانمان بەسۆبێتەوە بەبینینى هەرسێ تاوانبارو خۆفرۆش لەگەرمیاندا (فەتاح بەگى جاف و تایر وەسمان و اسماعیلى عزیز ئاغا) بۆیە داواكارین ئەمانە لەگەرمیان دووربخرێنەوە ، بەڕێزان بەرپرسانى باڵاى كورد دڵنیابن ئەمەداواكارى سەرجەم كەس وكارو پاشماوەى ئەنفالە لە گەرمیان 0


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە