چیتان کردووه‌ بۆ باکوری عێراق؟!.

Monday, 30/11/2009, 12:00


بێ گومان ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ هه‌رێمه‌که‌ی کوردنشینی باکووری عێراق زۆرسست و بێ تواناولاوازن له‌ڕووی په‌روه‌رده‌یی و شارستانی یه‌وه ... هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه‌ به‌ کورته‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌ گه‌مژه‌یی هه‌موو کاربه‌ده‌ستانی حکومی و هه‌ردوو حیزبه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ ده‌که‌م له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ جلال و مسعود بارزانی .
لای هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ کۆمه‌ڵێك بوونه‌یه‌ ڕاوێژکار بۆ هه‌ردوو ناوبراو له‌ زۆر بواردا ڕایان وه‌رده‌گیرێت به‌ پێ ی شاره‌زابوونیان ..... ئه‌م نوسینه‌ ته‌نها بۆ وه‌ بیر هێنانه‌وه‌ ی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کورده‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌ی بارزانی و گالبانی .
پاش 18 ساڵ و به‌ره‌و 19 هه‌نگاو ده‌نێین که‌ نه‌توانراوه‌ سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌یی له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی یه‌کان په‌یڕه‌و بکه‌ن ... من نازانم ئه‌م ڕاوێژکارو که‌سانه‌ خه‌ ریکی چین له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی چایخانه‌که‌ی هه‌رێمی کوردنشین کار ده‌که‌ن و ته‌نها پیشه‌یان وه‌رگرتنی پاره‌ به‌ عه‌لاگه‌ و خواردنی پارووی چه‌ور و ماستاو کردن و کاری نابه‌جێ یه‌ .
بۆ نمونه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 91 ه‌ وه‌ یان دوای هه‌ڵبژاردنه‌ کارتۆنی یه‌که‌ی 92 ی په‌رله‌مانه‌ بێ شه‌رعی یه‌که‌ی پێشوو ئه‌گه‌ر له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی یه‌کانه‌وه‌ هه‌نگاو بنرایه‌ بۆ بایه‌خ دان به‌ شێوازی په‌روه‌رده‌یی له‌ ڕووی زیاد کردنی وانه‌ بۆ فێر بوونی زمانی ئینگلیزی و هه‌روه‌ها ڕاهێنان له‌ سه‌ر پاك و خاوێنی و ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی مێژووی گه‌لی کورد و ناساندنی ده‌وڵه‌تانی دوژمن به‌ گه‌له‌که‌مان..
جێ ی نیگه‌رانی یه‌ که‌ زۆربه‌ی گه‌نجانی هه‌رێمه‌که‌مان نازانن چه‌وساندنه‌وه و نه‌هامه‌تی گه‌لی کورد له‌ چ ئاستێکدا بووه‌ که‌ ئه‌م گه‌نجه‌ خوێن گه‌رمانه‌ له‌ کاتی په‌رله‌مانه‌ موقه‌باکه‌ تا ئێستا ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 24 ساڵیدایه‌ . و هه‌ر ئه‌م گه‌نجانه‌یه‌ هیواو ئومێدی دوا ڕۆژن .و باسی تراژیدیای ئه‌نفال و کیمیا باران له‌ لایان چیرۆکێکی خه‌یاڵی و کاره‌ساتێکی بێ بایه‌خه‌ .

من لێره‌دا له‌ مسعود بارزانی و جلال ده‌پرسم . چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌ پێ ی مه‌کانه‌تان بڕیارێکتان واژۆ بکردایه‌ بۆ په‌رله‌مانه‌ بێ شه‌رعه‌که‌ی جاران و ده‌رکردنی بڕیار بۆ ئه‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه‌ ..... به‌ڵام بڕیاری بێ سه‌روو به‌ره‌تان زۆره‌ یه‌کێك له‌وانه‌ به‌ بڕیاری مسعودی خائین کوڕی جاش که‌ نابێت هیچ بارزانی یه‌كی ئافره‌ت شوو به‌ سۆرانی بکات ) (ڕێزم بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی بارزان)... و هه‌روه‌ها مه‌‌لا بارزانی باوکتان به‌ ئاشکرا سوکایه‌تی به‌ کوردی سۆرانی کردووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م نوسینه‌م دووره‌ له‌ ڕاستی ده‌توانرێت له‌ لایه‌ن یه‌کێك له‌ چڵکاوخۆره‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ جاشه‌ وه‌ وه‌ڵام بنوسێت .... و یان جلال بڕیار ده‌رکردنی که‌ نابێت که‌ له‌ یه‌ك خێزان زیاتری هه‌بێت و ده‌بێته‌ بڕیار له‌ هه‌موو عێرقدا ... وه‌ك چۆن شێعه‌ و سوننه‌ی عێراقی به‌ ئاشکرا ووتیان گالبانی هینی خوارد بۆ یه‌م بڕیاره‌ ..

له‌ کۆتایی دا ده‌ڵێم من باوه‌ڕم به‌ ناوی باکووری عێراق نی یه‌ و به‌ڵام هه‌ردوو جاش سه‌رۆکه‌که‌ به‌ ئاشکرا ئێمه‌یان کردووه‌ به‌ خه‌ڵکی باکووری که‌ساڵی 2007 له‌ لایه‌ن عه‌دنان موفتی یه‌وه‌ شه‌کرێکی شکاند که‌ هه‌موو کورد خۆیان به‌ عێراقی ده‌زانن ... من وه‌ك خۆم ده‌ڵێم هه‌ر که‌س عه‌ره‌ب و به‌عسی یه‌ کۆنه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی شاراوه‌ی لای پارتی و یه‌کێتی به‌ دوژمن نه‌زانێت ئه‌وا به‌ که‌سێکی بێ ڕه‌وشتی پێناسه‌ی ده‌که‌م .


کاردۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە