بەرێوەبەرى كشتى دیوانى وەزارەتى پلاندانان(ئەیوب گەلاڵى) رووبەرووى دادگا دەبێتەوە لەسەر دیارنەمانى دوو مۆلیدەى (33kv)
Monday, 01/07/2013, 12:00
دواى ئەوەى كابنەى(7) دەستاو دەستى پێكرا وە هەندێك لە بەرێوەبەرەگشتیەكان تبادلیان پێكرا وە بەرێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەى پلاندانان(ئەیوب گەڵاڵى) یەكێك بوو لەوان وە لەم ماوەیەدا دواى ئەوەى دوو مۆلیدەى وەزارەتى پلاندنان رەوانەى ێناعە دەكرێت بۆ چاككردنەوە بەلام دواتر ناگەرێندرێنەوە بۆ وەزارەتى پلاندانان وە كو بستراوە بەنیازە فەرمانبەرێكى بەشى هونەرى خەتابار بكات كە لە ئێستادا مۆلیدەكان لەبەردەم مالى جەنابیان دانراوە. ئەمە جگە لەوەى كە ئەم بەرێوەبەرەگشتیە زیاتر لە (23)كەس لەخزم و كەسە نزیكەكانى خۆى لەدیوانى ئەم وەزارەتە دامەزراندووە(11)كەس لەمانە تەنها لە ئۆفیسى تایبەتى خۆى دانراون و زیاتر لە نیوەى ئەم فەرمانبەرانەى جەنابیان هەر دەوام ناكەن كەجى ژمارەى هەموو فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت كەمتر لە(60)كەسە هەروەها جەنابیان رێكخراوێكى وەهمى هەیە واتە بوونى نیە ئەم رێكخراوە كەچى مانگانە زیاتر لە (6ملیون) دینار مانگانەكەیەتى ئەمە جگەلەوەى كە برێك پارەى دیارى كراوى داناوە لەسەر تۆماركردنى كۆمپانیاكان كە زۆر نهێنیە. ئەمە دلۆپێك بوو لەدەریایەك كە دەستم كەتووبوو لەسەر جەنابیان . بەلام من دەپرسم ئایا ئەم بەرێوەبەرە گشتیە لە ژیانى تەقەیەكى كردووە بۆ پارتى وەكو بیستوومە تەنها حەرسیاتى گرتووە بۆ بەرپرسێك كاتێك سەردانى مالە (.....؟؟؟؟؟؟) كردووە باوەر بكەن خەلكینە ئەگەر پارتى ئەم جەنابە لانەدات ئەوا دەنگێكى زۆر لەدەست دەدات پێش هەموو شتێك ئەوەى فەرمانبەرە لەم وەزارەتە پارتیشى لەبەر چاو كەتووە لەبەر جەنابێكى وەها بۆیە من پێشنیار دەكەم ئەم جەنابە لاببرێت لەوێ بەزووترین كات وە مامۆستاى سەرەتایى و كارى بەرێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتێك كوجا مەحەبا بەلام لاى پارتى گرنگ نیە كەسى شیاو لە شوێنى شیاو گرنگ ئەوەیە جاسوسێكى باش و كەسێكى خراپ بى لەگەڵ دەورو بەرەكەت. بەلام ئەوەشمان بیر نەچێت وەزیرى پلاندانان كەمتەرخەمە لەبەر ئەوەى رۆژانە سندوقى سكالا دەبرێت بۆ پێشى سكالاكان دەبینیێت كە هەمووى لەسەر ئەم كابرایەییە كەچى پێشتر بەرێوەبەرى گشتى دیوان خۆى سندوقەكەى دەركردەوە ئەو شتانەى لەسەر خۆى نووسرابوو لاى دەبرد تا جەنابەى وەزیر نووسراوەكان نەبینى ئەمە جگە لەوەى كە بە شێوەیەكى ئاشكراو بێ پێچوو پەنا ڕكەبەرایەتى وەكیل وەزیر و بەرێوەبەرەگشتیە یەكیەتیەكان دەكات ئەمە لە هەموو كارەكانى زیاتر بێزار كەر و ئەوانى دلگران كردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست