ببورە , پڕۆفیسۆر ئەنیشتاین هەورامى تەلەبكانت لە لیستى گۆڕان زۆر تەمبەڵ بوون
Friday, 23/10/2009, 12:00
ئەو نمایشە ڕێكخراوەى پارتى لە تەپس كردنى گەورەترین خروقاتى گەندەڵى ماددى پارەو پوولى خەڵكە فەقیرۆكەكەى گەندەڵستانى هەرێم و دیزە بە دەرخۆنە كردنى , زۆر ئەستەمە بە ئەندامانى بە ناو پەرلەمان و فراكسیۆنى گۆڕان سەرە دەرى لێ دەر بكەن, بانگهێشتن و دواتر تەوقیت و سەعاتى سفرى بەستنى دانیشتنى پەرلەمان و زیاتریش لەمانە ,تەێریحە بێ منەتەكانى نێچیرو خستنە ئەستۆى خۆى و دواتریش نمایش كردنى ئەو سیناریۆیە لە لایەن میدیا و تیڤى یەكانى دەسەڵات و چەند جارە كردنەوەى , گورزێكى كوشندە بوو بۆ تاقى كردنەوەى ئۆپۆزسیۆنى كوردى ولە هەمان كات پیشاندانى دەسەڵاتى ڕەهاى پارتی بوو.
پرۆڤە كردنى ئاشتە هەورامى بۆ هەموو ئەگەرەكان و بە كەر زانینى هەموو كورد , ئەمە دیراسەیەكى ووردى بۆ كراوە
هەرچەندە ئەمە بۆ ووڵاتێكى وەك نورویژ دیارە وا بە ئاسانى بە سەرى عەبر نابێ و تاكە ئیمەیلێكیش لە دۆكێمێنتەكانیان وون نابێ و دەبێ ڕۆژێك بێ و سەریان بتاشن و ماستیان بەسەرداكەن بە گەوەرە مافیاكانیانیشەوە.
سەرو سەكوتى ئاینشتانیاویەكەى ئاشتى و كوردیە ئەلەق و پەلەقەكەى . نازانم ئەم فسە زمانانە لە قوژبنى چ بارێك بوون لە ئەوروپا , تووسەیر لە دەمو پتى كەمال كركوكى و فەرەج حەیدەرى و عارف ڕوژدى تا دووڕستان تەواو دەكەن خەریكە ئەگەر ئاوس بین بزێین.
دواتر ئەو خراپى ئاستى ڕەوشەنبیرى بە ناو ئەندامانى پەرلەمان و بە تایبەت فراكسیۆنى گۆڕان زۆریان ماوە لە دەرفەتێك دزى گەورەى وەك ئاشتەى بخەنە تەڵەیەك , ئەوە لەسەد ئاوى داوە قوللەى پێ ى تەڕنەبووە دڵنیام ئەندام پەرلەمان هەیە نازانێ یاساى نەوت و گاز ئەسڵەن هەرچیە.مەترسى ئەو دزیە ئەوەیە هەتا چەند ساڵێى تریش نەوتى كورد وەك بەفیڕۆچووە هەروا بە هەدەر دە چێ و كەوتینە تە ژێر قەرزو قووڵەیەكى زۆرو مامەو كاكە نەخۆیان كا كە ئەو سووكانەیان بادا .دەبەنگى دەسەڵاتى كوردى لەوەدایە هەموو نوشوستیەكانى ڕاپەڕینە چەتەگەریەكانى كوردى بە درێژایى مێژوو بە سەركەوتن بەسەر میللەتە نەگبەتەكەى بە منەتەوە فرۆشتوتەوە, لە هەموویان بەرچاوتر پەڕینەوەو ڕاكردنەكەو دەتوانین بڵێین مەلەكردنێك لە چەمى ئاراس لە ساڵى 1947 لە سنوورى شوورەوى بە داستانێك ناوزەد كرا لە بەرامبەر بێگەردى قازى موحەمەد و هەڵوێست نەگۆڕینى لە هەمبەر میللەتەكەى كەچى دەبینین بارزانیەكان پشتیان كردە ماڵ و منداڵیشیان چ جاى میللەت.
لێرەوە دەبینین هەمان تاس و حەمام كاكە نێچیر بە كەسێكى سووك و سەفیل دزیەكان بە سوودو بەرژەوەندى میللەت لە قەڵەم دەدات
بەڵام خوا قەبوول ناكا فراكسیۆنى گۆڕان موئەدەب بوون حەقە كاك نەوشیروان لە سلوك دە لە دەیان بداتێ ,ئامۆژگاریان دەكەین كە توخنى كاكە عومەر مورتاح نەكەون و ئەو بەیتەش پێشكەش دەكەم بە هەریەك لە كەمال كەركوكى و ئاشتە هەورامى و عارف ڕوژدى و فەرەج حەیدەرى و ئەوانى تر لە ئەمسالیان
حاجى قادرى كۆیێ دەفەرمویێ ..
ئەوهى زمانى باوكى نەزانێ
لێت موحەقەق بێ دایكى حیزوە با بیزانێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست