چۆن نێچیروان چارەی شكستەكانی دهکا؟.. پێشنیارێک بۆ دهربازبوون
Saturday, 15/01/2011, 12:00
ماوەیەك لەمەوبەر لە وتارڵكا باسی ئەوەم كرد چۆن لە ماوەی حەوت ساڵی رابردووا ێیلانێكی دووقۆڵی و سڵ قۆناخی بۆ شكستهێینان بە هەیمەنەی سیاسی و كۆمەلأیەتی نێچیروان لە لایەن مامی و مەسروری ئامۆزایەوە دانرا و بە نهێنییەوە ئەنجام ئەدرا. لە كۆنگرەی 13 ی پارتیدا هەموو خاڵە شاراوەكان ئاشكرا بوون و ئێستا ئەم خاڵە بۆ نێچیروان خۆیشی زۆر روونبۆتەوە و هەستی بەو خەتەرە كردووە لەسەر ئێستا و دواڕۆڕی سیاسی خۆی و تەنانەت خەتەر لەسەر گیانیشی ئەگەرێكی زۆر بەهێزە و دووبارەبوونەوەی مێڕووی باوكی لەناو بنەماڵەكەدا زۆر واردە ئەگەر نێچیروان بیر لە چارەنووسی خۆی نەكاتەوە.
مامی توانی شكۆی نێچیروان بشكێنێ و دەستی بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەی نێچیروان ماچی بكات (ئەگەر تەماشای ئەو لەقتەیە بكەیتەوە ئەبینی چۆن مامی هەر بە هاتنی نێچیروان دەستی هەڵئەبڕێ بۆ ئەوەی نێچیروان ماچی بكا).
نێچیروان وەك جێگری سەرۆكی پارتی بە هیچ نەوعێك ناتوانێ دادپەروەری لە نێوان ئەندامەكانی پارتی دابین بكات، نەخوازەڵلأ لە ناو كۆمەڵگەی كوردەواری، چونكە وەكو چۆن جارانی بەعس هەموو كەسێكی كردبوو بە جاسوس بەسەر كەسەكانی ترەوە و باوك و برا و خوشكی كردبوو بە موراقیب بەسەر یەكترییەوە، ئاوایش مەسرور هەموو كەسێكی كردووە بە چاسوسی خۆی لەناو پارتی و بە تایبەتیش هەموو حەرەكەتێكی نێچیروان و كەسە نزیكەكانی كۆنتڕۆڵ كردووە.
نێچیروان لە ڕاگەیاندنەكانا وتی كە ئەو نایەوێت ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران چونكە خەریكی چاكسازی ناو پارتی ئەبێت. وەك چاودێرێكی سیاسی ئاگادار لە وردەكاری ڕووداوەكانی ناو پارتی دڵنیام لەوەی ئەگەر نێچیر خۆی بەو مەسەلەیەوە خەریك بكات ڕۆڕبەڕۆڕ شكستی زیاتر بۆ خۆی دەنووسێ چونكە ئەوە مووستەحیلە و هەموو شتێ لە بەرڕەوەندی ئامۆزاكەی دانراوە و تەنیا حەرەكەی (كش مەلیك) ماوە لێی بكەن و ئەمەش لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تردا ڕوو ئەدا.
نێچیر یەك چارەی بە دەستەوە ماوە كە لە دوو ئەگەر ێێك دێ، ئەگەر نەیكات ئەستێرەی بەختی لە فەزای سیاسەتا لە ماوەی ساڵونیووی داهاتوو ئاوا ئەبێت.
ئەو دوو ئەگەرەش بەم شێوەیەیە:
یان ئەبێ داوای هەڵوەشانەوەی كۆنگرەی سیانزە بكات، چونكە كۆنگرە پڕ بوو لە پیلان و فێڵ لە دژی ئەو. ئەگەر هەڵوەشانەوەش مومكین نەبوو لە ماوەی شەش مانگدا كۆنگرەی 14 ببەسترێت كە نێچیروان خۆی بە ئاگاداری و وریاییەوە كار بۆ ناوەڕۆكی بكات نەك وەك ئەمجارە تەنیا كاری بۆ شێوەی بەڕێوەچوونی كرد و هۆڵی ئەلەكترۆنی بۆ بەكرد دا و ئاكامیش قۆڵیان لە بنەوە بۆ لێكردەوە و ئەو ناکۆکییه گەورەیە دەركەوت كە لە سەردەمی هۆڵی ئەلەكترۆنیا دەستماچكردن ئەكرێ بە باو لە نێوان سەرۆك و جێگرەكەی.
یانیش ئەبێ نێچیروان ئازایەتی ئەوە بە خۆی بدا بە تەواوی و یەكجاری جیا بێتەوە و پارتییەكی نوێ ئیعلان بكات كە خۆی سەرۆكایەتی بكات (بۆ نموونە ناوی بنێت: پارتی دیموكراتی نوێ) و بە دڵنیاییەوە ئەو كاتە ڕیفۆرمیش ئەتوانێ بكات. لە حاڵێكی وادا جیا لە لایەنگرانی خۆی كە لەناو پارتین ڕمارەیەكی زۆریش لە خەڵكی تر كە ئەویان بە جیاوازتر لە كەسانی بنەماڵە دیووە، دێنە پاڵی و ئەتوانێ ێەیوەندییەكی باشیش لەگەڵ لایەن و حیزبە كوردستانیییەكانی تر بكات و لە ماوەیەكی كەمدا ببێتەوە بە سەنتەرێكی بڕیاری بەهێز.
بە غەیری ئەم دوو ئەگەرە، ئەوەیە كە نێچیروان تەسلیمی ئەو چارەنووسە بێ كە بۆی دانراوە و وەك ئێستا جێگرێتییەكی وەهمی سەرۆكی پارتی بكات و هەردوو دەستیشی بۆ ڕیفۆرم لە دواوە بەسترابێتەوە و عاقیبەتیشی ئەوە بێت كە ڕوونمان كردەوە. نێچیروان ێێویستە ئەم قسانەی منی لە بیر بمێنێ و نەڵێ كەس ڕێیەكی ێیشان نەدام !.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست