بۆ جارى هەزارەهەم مسعود بارزانى سەلماندى كە بچوكترین سیفەتى سەركردەى تیا نى یە!!!
Friday, 26/02/2010, 12:00
ئەوەى چاودێریەكى سادەى ئەم چەند رۆژەى دەزگا راگەیاندنەكانى پارتى بێت، هەست دەكات كە مهسعود لەماوەى هەفتەیەكدا دوو ووتارى 180 پلە دژ یەكى دەركرد، لە ووتارى سەرەتاى هەفتە گووتى من سهرۆکى هەرێمى كوردستانى عێراقم (ناتوانێ بڵێ باشوور) و سهرۆکى ئەو كەسانەشم كە دەنگیان پێنەداوم و جیاوازى ناكەم لە نێوان هیچ هاوڵاتیەكى ئەم كوردستانە. بەڵام لە ناوەڕاستى هەفتە دەزگا راگەیاندنەكانى خێل دوا بە دواى ئەوەى سوارێكى شپرزەى خێڵى هاوپەیمان هەواڵێكى نادورستى گەیاند، كەوتنە هاش و هوش بە نرخى ئەو رۆژانەى لاشەى چوارسەد چەكداریان لە بازنەى رۆژهەڵاتى هەولێر لاى نەخۆشخانەى رزگارى و دەواجن كەوتبوو كەچى ئێزگە روو زەردەكەیان نەڕەى دەهات و دەیووت ئۆخەى هەولێر ئازاد كرا (ئەم شەڕە چەند مانگێك پێش 31 ى ئاب بوو كە تیایدا هێزى تۆفانى پارتى ئیبادە بوو وە پارتى ناچار كرد حیكمەتى جاشایەتى بەكاربهێنێ).
ئەو هاش و هوشى راگەیاندنە بۆ ئەوە بوو گوایە وەڵامى نەوشیروان مستەفا دەدەنەوە كە ووتبووى پارتى و یەكیێتى هیچیان نەكردووە بۆ كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان.
بە لێكدانەوەى زۆربەى سیاسیە بێ لایەنەكانى هەرێم نەوشیروان مستەفا لە پەیامەكانى هەڵبژاردنى 25 ى تەمموزى رابردوو، رەخنەكانى زۆر توندتر بوو لە ئێستا بەڵام پارتى وەڵامى نەدەدایەوە، ئەى بۆچى ئێستا وەڵامى ووتەیەكى ڕاست بە درۆیەك دەداتەوە؟؟ وەڵامەكە ئەوەیە: لقەكانى پارتى ژمارەى ئەندامەكانیان داوەتە مسعود بارزانى، ئەویش زۆر دڵخۆش بووەو ووتویەتى: كەواتە تەنها بە دەنگى ئەندامانى خۆمان لە 35 كورسى لە كۆى 60 كورسى كەمتر ناهێنین!!! بەڵام دواتر دەزگاى پاراستنى پارتى لە نامەیەك بۆ مهسعود ئاماژەیان بە ناراستى ژمارەى ئەندامەكان داوەو ژمارەى كورسى یەكانیان لە نێوان 19 و 22 كورسى دەبێت و ئاماژەشیان بەوەدا داوە كە یەكیێتى لە هەولێر یان یەك كورسى دەهێنن یان هیچ ، بەڵام گۆران لەوانەیە تەنها دوو كورسى جیاوازى هەبێت لەگەڵ پارتى لەسەرتاسەرى كوردستان. دوا بە دواى ئەوە مهسعود توڕە دەبێت و ئەوەى تێبینى هەڵسووكەوت و ووتەكانى مهسعودى كردبێت لە كۆنگرەى سێزدەهەمى یەكیێتى قووتابیان هەست دەكات مهسعود زۆر شپرزە بوو و دەیوت: دەزانم من مستهدەفم!!! لە هێڵًى سوور سوورترە!!! لێیان قبوڵ ناكەم!!! لە كوردستان جێگایان نابێتەوە!!! لەگەڵ هەموو ووتەكانى یەك پەنجەى راِدەوەشاند كە دەربڕى تووڕەییەكەى بوو. لێرەدا سێ پرسیار دێنە پێش كە مهسعود دەبێت وەڵامیان بداتەوە:
1- تۆ بڵێ ى ئەو ئەندامەى پەرلەمانى كوردستان بە پێشمەرگەى ووتبێت میلیشیا؟؟؟
2- پێشمەرگە كێ یە؟ ئایا كەسێك بە دواى دەبابەكانى بەعس و توورك كەوتبێت بۆ هەولێر و هیران و نازەنین، یان پێش پاسدارانى ئێران كەوتبێت بۆ هەرمۆتەى كۆیە بۆ سەر حزبى دیموكرات دەبێت سیفەتى پێشمەرگەى پێوە مابێت؟
3- هەروەكو ئەو روونكردنەوانەى كە دراون لەلایەن ئەو ئەندام پەرلەمانە و كە داواشى كردووە لیژنەیەك پێكبهێنرێت، مهسعود بارزانى وەڵامى بەڕێزتان چى دەبێت ئەگەر دەرچوو كە هەر واشە كە ئەم قسەیە هەڵبەستراوى ێەححافەكانى نێو یەكیەتى یە؟ چۆن پاساو بۆ ئەو هەڕەشە مناڵ ئاساییانەى خۆت دێنیتەوە؟
لێرەدا پرسیارێك ئاراستەى مهسعود دەكەم: بەلاى بەڕێزتان كەسێك بەخۆت و خانەوادەكەت بلێت سەگ، وەڵامى بەڕێزتان چى یە؟؟ ئەى ئەگەر بە دانیشتوانى كوردى ئەو هەرێمەى كە بەڕێزتان تیایدا مهسعودن هەلوێستتان چۆن دەبێت؟؟؟ ئەم پرسیارە خەون نى یە و سەرۆ قادرى ئەندانى كۆمیتەى ناوەندى پارتى ساڵى رابردوو ئەو شەكرەى شكاند و كەسێك نەوێرا لەم كوردستانە تەنها نارەزاییەكیش دەربڕێ، ئەوانەى دوو رۆژ بەر لە ئێستاچوون بۆ بەردەمى پەرلەمان (دوور لەوانەى لەترسان و لەبرسان چووبوون) كە گوایە پێیان ووتراوە میلیشا بۆ ئەوكات نەچوون خۆپیشاندان بكەن، یان لاى ئەوان ووشەى سەگ لە میلیشیا باشترە؟؟؟
لە كۆتاییدا چەند ووتەو هەڵویستێكى دژ بە یەكى مهسعود بە بیر خوێنەرانى بەڕێز دێنمەوە كەلە رابردوودا كردوویەتى، لەوانە:
یەكەم: لەدواى 31 ى ئاب ووتى: من خەڵكى كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە جارێكى تر یەكییتى لە كوردستان نابیننە وە، بەڵام دواى 40 رۆژ یەكیێتى لە سەیران بەندەوە گەیشتەوە دێگەڵەى نزیك هەولێر.
دووەم: زۆر جار مهسعود هەڕەشە دەكات پشتبەستوو بەو هێزەى كە هەیەتى، پرسیار ئەوەیە: ناوى یەك سەركەوتنم بۆ بێنە بە بێ هاوكارى دەوڵەتێكى ئیقلیمى جا عیراق، ئێران یان توركیا بێت كە تۆ بە دەستت هێنا بێ؟؟
سێ یەم: زۆر جار قسەیەك دەكەیت بەڵام هەڵسوكەوتەكانت دژى قسەكانتە بۆ نموونە ئەو قسەیەى پێش چەند ساڵێك لەگەڵ كاربەدەستانى دهۆك كردت گوایە دزیان كردووەو بە پارەى خەڵكى دەولەمەند بوون و ئیتر لێیان قبوڵ ناكەى!! ئەو پەیمانەت بە چى گەیشت؟؟؟
سەركردە دەبێت ووتە و هەڵسوكەوتى یەك شت بن، لە سەركەوتن و لە ژێر كەوتندا پرنسیپە بنچینەیەكانى نەتەوایەتى نەدۆرێنێت و خیانەت لە گەلەكەى نەكات وەكو 31ى ئاب، بۆ نموونە ئەگەر مهسعود بارزانى ئەو خیانەتەى نەكردبا و پارتى لە كوردستان نەمابایە!! بێ گومانم ئەگەر ئەمرۆ بهاتایەتەوە بۆ هەڵبژاردن زیاتر لە %75 ى دەنگەكانتان دەهێنا بە بێ ئەوەى پەنا بۆ تەزویر بەرن و شەڕى %25 بكەن.
كەواتە مهسعود من لە بەڕێزتان دەپرسم: تۆ قبوڵتە سهرۆکێک بەو هەموو خیانەتەوە، بەو هەموو ئیزدیواجیەتەوە، بەو هەموو كورت بینى و ووتە مناڵانیەوە ببێتە سهرۆکت؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست