کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتێك وەزیرى خوێندنى باڵا ئەبێت بە فریشتە!

Monday, 08/08/2011, 12:00



هێشتا تەمەنى وەزیر لە سى و پێنج بۆ چل ساڵ تێپەرى نەكردووە لەم خولەدا ئەیەوێت باڵ بگرێت ببێت بە فریشتە تا بتوانێت بفڕێت و ئاسان تر بگات بەم شتانەى كە خۆى دەیەوێت تا كەمتر و وورتر هەست بە كارەكانى بكرێت نەبادە ببێتە دووڕوویى و چاكەكانى ئاشكرانەبن و ئینجا تا كاڵ نەبێتە, بەڵكو بشتوانێت پەروەرێنەكانى زیاتر رازى بكات و خۆشى هەر بە فریشتە بمێنێتەوە. لەم خولەشدا وەزیر باڵ دەگرێت وەك فریشتە لە هەر باڵیكى دا پێنج سەد و پەنجا شەهیدانى پلە یەك هەڵگرێت و بیانبات بۆ بەهەشت لە بیست و پێنج چینە نایابەكانى سەدەكانى شەرى ناوخۆ و ئەنفال كراوە بێنازەكانیش بكات بە پاشكۆ, بەڵكو بەمەش پەروەرێنەكان لێیان خۆش بن و ئینجا قەرەبووى مەقامەكەى بكاتەوە.
تەمەنى وەزیر لە سى و پێنج بۆ چل ساڵ تێنەپەریووە كەچى ماستەرەكان بڕوانامەكانیان ڵێ سەنراوەتەوە و ڵێكۆلینەوە و تواناكانیش تێكەڵ بە ئاوى زەریاكرانەوە. هەر لەم خولەشا چاوپێكەوتنەكان بێ بنەما وەسف دەكرێت و مەجى بێ بنەمایە بۆ تواناكان, كەچى كەسە بە تواناكانى وەزیر لە خولى دووەم و زۆڕێكى خولى یەكەمیش خەریكى گێرانەوەى سەربردەى توانا و ئازایەتیەكانى خۆیانن كە چۆن ئەم ڕێگا زەحمەتەیان گوزەركردووە. بۆیەش كاتى گونجاویان نیە بچن بۆ دەرەوە بۆ ئەوەى تواناكانیان ئاشكرا بكەن. وەزیریش بە لێو خەندەوە ئەڕوانێتە پاڵەوانەكانیان بەڵكو بگەن بە رەحمەتى خودا.

مامۆستاى زانكۆ
سامى محمد مامند/ سۆران
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە