ستران عه‌وڵا و سوکایه‌تى به‌بڕیاره‌که‌ى تاڵه‌بانى
Thursday, 22/10/2009, 12:00
له‌م رۆژانه‌دا به‌کارێکى تایبه‌ت سه‌ردانێکى مامۆستا عه‌زیزى ده‌زگاى زانیارى فه‌رمانده‌یى گشتیم کرد و کۆمه‌لێک میوانى لابوو، ریکلامه‌کان بۆ هاندانى که‌رکوکیه‌کان بۆ تۆمارکردنى ده‌نگیان و ده‌نگدان به‌لیستى کورد، ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌کى میواناکانى ئه‌وێ بوو.
قسه‌یه‌کى مامۆستا عه‌زیز زۆر سه‌رنجى راکێشام و نیگه‌رانیشى کردم که کورته‌ى قسه‌کانى ئه‌وه بوو که مام جه‌لال به‌برِیاریک به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک فرۆشتنى خانوو له‌لایه‌ن کورده‌وه به‌عه‌ره‌ب و تورکمان له که‌رکوک قه‌ده‌غه کردگه، به‌ڵام ستران عه‌بدوڵاى سه‌رنوسه‌رى کوردستانى نوێ خانووه‌که‌ى به‌عه‌ره‌ب فرۆشتووه. به‌لَگه‌نامه‌ى پێویستیشمان بۆ سکرتایه‌تى مام جه‌لال و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ناردووه، به‌ڵام که‌س لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌کردووه.
ئافه‌رین و سه‌د باره‌که‌ڵا سه‌رنوسه‌رى کوردستانى نوێ که برِیارى خودى تاڵه‌بانیش له‌باره‌ى که‌رکوکه‌وه پێشێل بکه‌یت، که‌سیش لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا نه‌کاتن، ستران ده‌یان وتارى بۆ که‌رکوک نوسییه‌وه به‌چ پێوه‌رێک خانووه‌که‌ى به‌عه‌ره‌ب فرۆشتووه؟ باشه کاتى خۆى که سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى ئاسۆ بوو، هه‌موو دنیاى تێگه‌یاند که باره‌گا سه‌ره‌کیه‌که‌ى ئه‌باته‌وه بۆ که‌رکوک، بۆ کاتێک به‌خشکه‌یى خۆى کرده‌وه به‌سلێمانى که‌س لَێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌کرد، ته‌نانه‌ت تائێستاش ده‌زگاى
خه‌ندان که هه‌ر ئه‌و خاوه‌ن ئیمتیازیه‌تى بودجه‌ى له‌به‌غداوه بۆیه‌ت و له‌سه‌ر حسابى ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى کوردستانه، به‌ڵام بۆ باره‌گاى له سلێمانیه؟.
براده‌رێک باشى پێکا که وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌سیان له ستران ده‌مشڕتر ده‌ستناکه‌وێ شه‌رِى گۆڕان ئه‌کات، بۆیه گاڵته‌ش به‌هه‌ر برِیارێکى تاڵه‌بانی ئه‌کات له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا نه‌بێت!
لێرەشەوە داوا ئەکەم کە لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە بۆ ئەم مەسەلەیە پێکهبێنرێت و لەسەر ئەو تاوانە، سزاى شیاوى ستران و هاوشێوەکانى بدرێت، تا کەس لەم ساتە هەستیارانەدا چارەنوسى کەرکوک نەکاتە قوربانى بەرژەوەندییەکى ئابورى بچوک. بەدڵنیایشەوە ئەرشیفى فەرماندەیى و لاى خودى مامۆستا عەزیز، تائێستاش نوسخەیەک لەسەرجەم ئەم دیکۆمێنتانە لەوێ پارێزراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست