ده‌رفه‌تێکی گرنگ بۆ کوردانی به‌ریتانیا
Saturday, 03/04/2010, 12:00
کوردستانیانی هێژا، وه‌ک خۆتان ئاگادارن که ڕژێمی به‌ناو ئیسلامی ئێران، له درێژه‌ی نکولی کردن ونه‌ناساندنی ناسنامه‌ی گه‌لی کورد‌و قڕکردنیدا، له په‌لاماردانی گیانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان سڵی نه‌کردۆته‌وه، ته‌نها رڕۆژێک زیاتر درێژکردنه‌وه‌ی کۆماره به ناو ئیسلامیه‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاتی دڕندانه‌ی خۆی، له‌سه‌ر حسابی گه‌لی کورد و گه‌لانی ئێران وه‌ک گه‌وره‌ترین پیرۆزی و هێڵی سور ده‌سه‌پێنێت ، هه‌ر هه‌وڵێک بۆ دیمۆکراتیزه کردن و ئازادی گه‌لی کورد و گه‌لانی ئێرانیش وه‌ک گه‌وره‌ترین تاوان، که سزاکه‌ی مه‌رگه هه‌ر له سه‌ره‌تای پێکهاتنی کۆماره‌تیۆکراتیه که‌یه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ یاسای هه‌ره کارامه‌ی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دڕندانه‌ی ئه‌و ڕژێمه بووه. کوردستانیانی هێژا هه‌مو لایه‌کتان ئاگادارن که له ماوه‌ی ڕابوردوودا، زیاتر له 12 گیراوی سیاسی و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤی کورد، دوچاری سزای مه‌رگ هاتوون ، له‌ناو ئه‌وانیشدا دوو گیراوی ژن هه‌ن ،ئێمه وه‌ک جه‌وانانی وه‌ڵات پارێزی کورد له وڵاتی به‌ریتانیا، وێڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ڵمه‌تی واژوو کۆکردنه‌وه‌مان ده‌ست پێکردوه و له‌ماوه‌ی نزیکدا هه‌م ده‌یده‌ینه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و پارتی کرێکارانی ده‌سه‌ڵاتدار. داوا له ئێوه‌ی هیژاش ده‌که‌ین که ئه‌م ئاتاچه‌ی له‌م ئیمێڵه‌دا هاتوه به ئیمه‌یڵ بینێرن بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ناوچه‌کانی خۆتان ،به مه‌به‌ستی زیاتر فشارهێنان بۆ ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی ئێران تا ئه‌و سزا ناڕه‌وایه‌ی داوێتی به‌سه‌ر 12 گیراوی کوردا هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه. تکامان وایه‌که با هه‌مومان پێکه‌وه له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا که واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له ڕۆژه‌ڤدایه، سود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین و داوای خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌م وڵاته بکه‌ین ،که پشتگیری داوکه‌مان بکه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ک ڕه‌وه‌ندی کورد ئاماده نین ده‌نگ بده‌ین به هیچ پارتێکی سیاسی به‌ریتانی ئه‌گه‌ر پشتیوانیمان نه‌که‌ن
بۆ ناردنی ئاتاچه‌که کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/to_mp.pdfهه‌روه‌ها ده‌توانن سوود له‌م لینکه وه‌ربگرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ناوچه‌که‌ت:
http://findyourmp.parliament.uk/ 1- پۆست کۆده‌که‌ت له شوێنی سێرج بنوسه ناوی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ناوچه‌که‌ت و ئه‌وپارته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ده‌تداتێ
2- پاشان له‌و شووێنه که نوسراوه ئیمه‌یڵی ئێم پی ئه‌وه کلیک بکه
3- پاشان ئاتاچه‌که کۆپی بکه و له شوێنی ئیمه‌یڵه‌که‌دا په‌یستی که پاشان بینێره.
تکامان وایه که هه‌موان هاوکارمان بن بۆ سه‌رخستنی کامپینه‌که‌و ڕزگار کردنی گیانی گیراوانی سیاسی کورد
جه‌وانانی وه‌ڵاتپارێزی کورد
به‌ریتانیا
بۆ هه‌ر زانیارییه‌ک تکایه په‌یوه‌ندی بگرن:
07809632368
07857362643
07809446517
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست