کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا هاوسۆزی له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی بێ دیفاعی غه‌زه جاشێتیه.. یان‌ ؟

Thursday, 05/02/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر باس له‌ سۆز وبه‌زه‌یی مرۆڤانه‌ بکه‌ین ،وبه‌ خۆمان بڵیین مرۆڤ ئه‌وه‌ کۆمه‌ڵیك یاساو پره‌نسیپی مرۆڤانه‌ خۆیمان به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنێت،وئێمه‌ کۆمه‌ڵێك هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی تری ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌ هه‌یه‌،که‌ له‌ هاوبه‌شی خزمایه‌تی ونه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانی وئایینی ومرۆڤایه‌تی خۆی ئه‌بینێته‌وه‌.
هه‌ر هه‌موومان به‌ جیاوازی ڕه‌نگ وپێست وئایینمانه‌وه‌ له‌ هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تیدا هاوبه شین.بۆیر ئربینین له‌ کاتی ڕودانی کاره‌ساتدا وه‌ك بومه‌له‌رزه‌ یان کاره‌ساتی لافاو. ووڵاتان هه‌ن که‌ناکۆکیان له‌ نێواندا هه‌یه‌ له‌سه‌ر سنوور یان شتی تر،له‌م حاڵه‌تانه‌دا باز به‌سه‌رناکۆکیه‌کاندا ئه‌ده‌ن وبه‌ هانای یه‌که‌وه‌ ئه‌چن.
هه‌ر کاره‌ساتێکیش توشی مرۆڤه‌کان هاتبێت به‌هۆی شه‌ڕ وپێکدادانه‌وه‌ ،هه‌میشه‌ قوربانیان له‌خه‌ڵکی سڤیل وبێ دیفاع لێ که‌وتۆته‌وه‌.
له‌م ڕۆژگاره‌ماندا به‌هۆی به‌حیزبی کردنی مرۆڤه‌کانه‌وه‌ ،هه‌ست و سۆزی که‌سه‌کانیش له‌و پشکه‌ بێ به‌ش نه‌بووه‌ ، وڕوانین له‌و کاره‌ساته‌ مرۆییانه‌ به‌ چاوی که‌سی ڕاسپێردراوو وبیر کڕدراو نیشانه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌.
ئه‌وه‌بووماوه‌ك له‌مه‌به‌رهێزی سوپای ئیسرائیل به‌ هه‌موو تانك وتۆپ وفڕۆکه‌وه‌ وهێرشی زه‌مینی کرده‌ سه‌رشاری غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین له‌ ئاکامدا بووه‌ هۆی کوژرانی وبرینداربوونی خه‌ڵکێکی زۆری بێگوناهی ئه‌و شاره‌ ،هۆکاری ئه‌و هێرشه‌ کێ یبوو چی بووجێی باس نیه‌.ئه‌وه‌ی جێی باسه‌ کێ بووه‌ قوربانی ئه‌و شه‌ڕه‌؟
هاوتا ئه‌سعه‌د بۆ پشتگیری له‌ خه‌ڵکی غه‌زه‌ سرودێکی تۆمار کرد،به‌ ده‌ر له‌ که‌سێتی هاوتا که‌ من هیچ نایناسم، گه‌ر سرودیشی وتبێت بۆ شه‌ڕی برا کوژی هڵوی کردووه‌ به‌ڵام ئه‌م کاره‌ی باڕای من کارێکی مرۆڤانه‌بوو.
که‌سێك به‌ناوی خالید هه‌رکی که‌ سه‌ر به‌ حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌ خۆی لێ بووه‌ به‌نووسه‌ر،وا وه‌سفی ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌کات هاوسۆزن له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی غه‌زه‌ به‌ جۆرێك له‌ جاشیان وه‌سف ده‌کات،به‌و پاساوه‌ی که‌ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌ هێرشی سوپای عێراق بۆسه‌ر کورد هیچ هاوسۆزیه‌کیان نه‌بووه‌،وپرسیار له‌وکه‌سانه‌ش‌ئه‌کات بۆ له‌ بۆردومانی بناری قه‌ندیل بێ هه‌ڵوێست بوون.
من له‌لێره‌دا به‌ دڵسۆزان وڕۆشنفکران ئه‌ڵێم ،ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌ومافه‌ بده‌ین به‌خۆمان و ڕه‌شه‌کوژی خه‌ڵکی بێگوناه به‌ ڕه‌وا بزانین به‌ هه‌رهۆو بیانویه‌ك بێت بزانین یان نه‌زانین له‌ جیاوازیمان نیه‌ له‌ گه‌ڵ دڕنده‌یه‌کدا و‌هه‌موو هه‌ستێکی مرۆڤانه‌ شۆراوینه‌وه‌،وئیتر بۆ گله‌یی له‌ خه‌ڵکانی تر بکه‌ین که‌ هاوسۆز نه‌بوون له‌ گه‌ڵماندا.
وابزانم هه‌ر حیزبی کاکی به‌ ناو نوسه‌رنه‌ بوو هه‌رکه‌سێك ته‌نها هه‌واڵێکی له‌ بۆردومانی قه‌ندیل بڵاوبکرادایه‌وه‌ ده‌سگیری ئه‌کرد وئه‌ویش نه‌بوو ده‌ستی له‌ ڕۆژنامه‌نوسان کرده‌وه‌ که‌ ویستیان ئابڵوقه‌ی سنوری قه‌ندیل بشکێنن که‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئیداره‌ی یه‌کێتی وپارتی درابوو.ئه‌وان نه‌بوون گه‌نجی کوردیان کرده‌ که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕی کورسی وده‌سه‌ڵات، و ئێستاش شیعارمان پێ ده‌فرۆشن.
خۆ ئه‌گه‌ر باس له‌ جاشێتی بکه‌ین حیزبه‌که‌ی کاکی نوسه‌ر وهاوپه‌یمانه‌که‌ی نه‌ له‌ ئێستاو نه‌ له‌ ڕابردوو نا‌بێت ئه‌و ووشه‌یه‌ به‌ ده‌میاندا بێت.من لێی ئه‌پرسم کێ خیانه‌تی داهێنا ؟وکێ له‌کاتی به‌هێزی کورددا ده‌ستی شکاوی سه‌دامی ئه‌گرت ئه‌م لاوئه‌ولای ماچ کرد؟ وکێ شه‌ڕی براکوژی داهێنا؟و کێ پێش سوپای دوژمنان که‌وت بۆ داگیرکردنی شاره‌کانی کوردستان؟کێ سوپای دوژمنانی هێنایه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دیموکراتی وکۆمه‌ڵه‌و په‌که‌که‌؟ وکێ بووه‌ هۆی کاره‌ساتی ئه‌نفال وکیمیاویبارانی شارۆچکه‌کان؟ وکێ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی وده‌زگا هه‌سیتیاره‌کانی خاوه‌ن فایلن؟وکێ داوای له‌ سێداره‌دانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ ڕاگرتووه‌؟ وکێ فڕۆکه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیاباران کرد ئازاد کرد؟ کێ وکێ.......... که‌هه‌رگیز ته‌واو نابێ. ئه‌توانیت پێم بڵێیت خیانه‌ت وجاشایه‌تی کامیانن؟

دلێر قه‌ره‌داخی
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە