(کوردستانی نوێ) بەرەو هەڵدێر
Thursday, 11/06/2009, 12:00
پێشەکی پێویستە خوێنەر ئەوە بزانێت ئەم نووسینە بە روانگەیەکی دوژمنکارانە نەنوسراوەو ئامانجیشمان بوختانکردن نییە بۆ هیچ کەس، بەڵکو دەمانەوێ لایەنێکی واقعی رۆژنامەی کوردستانی نوێ بۆ هەموولایەک بخەینە روو، هەموو لایەک بزانن کوردستانی نوێ بەرەو کوێ مل دەنێ و لە چ دۆخێکدا کارەکانی بەرێوە ئەچێت
ئەگەر سەردەمێک کوردستانی نوێ شانازی بەوەوە کردبێ کە رۆژنامەی دایکە و زۆرترین کادری چالاک لە خۆ ئەگرێت، ئەوا ئەمڕۆ کوردستانی نوێ جگە لە دەزگایەکی ئیحتیکاری و کوتلەبازی و دەرپەڕاندنی ئەم و ئەو شتێکی تر نییە و بە هەموو ماناکانی گەندەڵی رۆژنامەیەکی گەندەڵە
لێرەدا بارودۆخی ئێستای کوردستانی نوێ لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا بۆ هەموو لایەک دەخەینە روو
یەکەم: ستاڤێکی کوتلە باز و مەسڵەتچی دەستیان بەسەر هەموو بوارەکانی کاری کوردستانی نوێدا گرتوەو بوار نادەن هیچ کەسێک کەخزمەت بە بوونی ئەوان نەکات بوونی هەبێ، هەرکەسێک رێز لەبیر و قەڵەمی خۆی بگرێ و تەسلیم بە کوتلەچی و ماستاوچییەکان نەبێ دەری ئەپەرێنن و هەموو ئەو کەسانەش کە رێز لە قەڵەم و پیشەی خۆیان ئەگرن ئەو زۆرە ملێ و مەسڵەتچێتییەی ستاڤەکەی کوردستانی نوێ قەبووڵ ناکەن، لەم روانگەیەوە لەماوەی رابردوودا بە دەیان کادری چالاکی بواری راگەیاندن و قەڵەم کوردستانی نوێیان بەجێهێشتوە یان راستر وایە بڵێین بەهۆی تەسلیم نەبونیان دەرپەڕێنراوون ، لە ساڵی 2007 یەکپارچە ستاڤی بەشی هەواڵ کە پێکهاتبوون لە عەتا محمد و سۆران عەلی و چەند کەسێکی تر کوردستانی نوێیان بەجێهێشت و چوونە رۆژنامەی ئاسۆ،لە دوا دانیشتنی نێوان ئەو ستاڤەی بەشی هەواڵ و سەرنوسەری کوردستانی نوێ بەسەراحەت ئەوەیان وت کە ئەوان بۆیە وازدێنن کوتلەبازی و مەسەڵەحەتچێتی کوردستانی نوێی خواردوە، کەس نازانێت پارەی کوردستانی نوێ چەندە و چی لێدێت، کەس نازانێ ئەو هەموو پارەیە لە چیدا سەرف نەکرێ، تەنها ئەوە نەبێ کە برادەرانی دەسەڵاتدار ساڵانە مۆدێلی ئۆتۆمبیلەکانیان ئەگۆڕن و نرخی هەر ئۆتۆمبیلیکیان لەسەر 30000 دۆلارەوەیە، ئەو برادەرانە وتیان لەشوێنێکی ئەوەنە گەندەڵدا بمیننەوە و کار بکەن
ماوەیەک دوای رۆشتنی عەتا و سۆران عەلی سکرتێری نوسینی کوردستانی نوێ کەژاڵ ئەحمەدیش دەرپەڕێنرا، کەژاڵ ئەحمەد ئەو کچەی کە 15 ساڵ تەمەنی خۆی بە کوردستانی نوێ بەخشی و لەرۆژگاری بێپارەیی و نەداریدا جوانترین شیعر و ئیشە رۆژنامەنوسییەکانی خۆی لە کوردستانی نوێ بڵاو ئەکردەوە، کەچی لەبەر رەخنەگرتنی لە ستاڤی کوردستانی نوێ و باسکردنی بەوەی بە نامە وتەلەفونی مەسئولەکان شت بڵاو ئەکەنەوە لە کوردستانی نوێ دەرکرا، کەژاڵ بەو نوسینەی کە لە سایتی کوردستان نیت بڵاوی کردەوە ئەو راستییە بۆ هەموو لایەک درکاند کە کوردستانی نوێ جگە لە دەزگایەک بۆ رەنگدانەوەی زەوق و بەرژەوەندی مەسئولەکان لە بواری میدیادا شتێکی تر نییە و ئەو رۆژنامەیە ناتوانی تەلەفۆنیکی ئەرسەلان باییز رەت بکاتەوە و بڵی نا.
ماوەیەک دوای دەرپەراندنی کەژاڵ عەدالەت عەبدوڵای سکرتێری رۆژنەمەکەش دەستی لە کار کێشایەوەو چوە ماڵەوە دانیشت،هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی عەدالەت دوو شت بوو، یەکەمیان عەدالەت داوای شەفافیەتی کردبوو لە کاروباری دارایی رۆژنامەکەدا و ، وتبووی ماقوڵ نییە کەس نازانێت مانگانە دەیان ملیۆن دینار چی لێدێ، ماقۆڵ نییە هەیە سێ موچە وەر ئەگرێ، بەرانبەر بەمە شێرکۆ مەنگوڕی جێگری سەرنوسەر پێی وتبوو ئەگەر باسی پارە و دارایی بکەی دەرت ئەکەین
هوکاری دووەمیان ئەوەبوو: عەدالەت داوای کردبوو سنووری کار ی و دەسەڵاتی سەرنوسەر دیاری بکری و سەرنوسەر بە ئارەزووی خۆی ئەم و ئەو دەرنەکات و دانەمەزرینێ ئەمەش شتێکی قەبوڵ نەکراوو بوو لای ئەوان بۆیە دەستی لە کار کێشایەوە
دوای عەدالەتیش ژماریەک کادر و نووسەری دیکەی کوردستانی نوێ و تەواوی کادرانی بەشی لێکۆڵینەوە خۆیان پێنەگیرا و دژی ئەو گهندهڵییه راوەستان و دەستیان لەکار کێشایەوە لەوانە ئومێد قەرەداغی ،ئارام حسین ، لەتیف حسین ، کاوە مامە زۆری تریش لەوانە، ئەمانە بەسەراحەت هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەیان بەوە دانا کە فەساد لە پارە و داراییدا هەیە و کەس نازانێت پارە چی لێدێ، هەولێری چێتی دەکرێ ئەوە هەولێری نەبێت یان لە خزمەتی هەولێریدا نەبێت ئەگەر فەیلەسوفیش بێت هیچی نابێت بە هیچ، کەس نازانێت دەسەلاتی سەرنوسەر تا کوییە و کەس لە خۆی ئەمین نییە،ئەمانە بە توندی دژی ئەو گەندەڵییەی کوردستانی نوێ وەستانەوەو ئەگەرچی سەرنوسەر هەوڵیدا بە پارە و مەنسەب قەناعەتیان پێ بکات بۆ ئەوە ئەوەنەی تر رۆژنامەکە سووک نەبێ بەڵام ئەوان ئەوەیان قەبوڵ نەکردو بەتەواوی رەتیانکردەوە و وازهێنانی شەرەفمەندانەیان زۆر پێباشتر بوو لەوەی بەشداری گەندەڵییەکانی کوردستانی نوێ بکەن،ئیدی کوردستانی نوێ چۆڵبوە بۆ نەخوێندەورا و گەندەڵەکان، ئەمڕۆ نووسەرە هەرەبەتواناو بەرێزەکانی کوردستانی نوێ بریتیە لە نەخوێنەوارێکی وەک فەلاح کەریم و دز و بێ شەخسیەتێکی وەک کاروان عەلی و مەریوان مەسعودە کە لەسەر دزینی چەند دەفتەر دۆلارێک لە رۆژنامەی ئاسۆ دەرکران
دووەم: کوردستانی نوێ دەزگای بەخشینەوەی پارەیە بەسەر ماستاوچی و قەڵەم فرۆش و کوتلەبازەکاندا، بۆنموونە دووسەیارەی پرادۆ بۆ هەریەک لە شێرکۆ مەنگوری و کاوە محمد کڕداراوە، بڕِی 3 دەفتەر دۆلار سەرفکرا بۆ کڕینی خانوو بۆ توانا ئەحمەد، بڕی 150 وەرەقە سەرفکرا بۆ لاوەند نەوزاد بۆ گۆڕینی سەیارە، ئەمانە و زۆری تر
سێیەم: ئەوەی لە کوردستانی نوێ بە تەواوی رەنگ ئەداتەوەو هەموو کارمەندانی ئەو رۆژنامەیە پێوەی ئەناڵینن بریتییە لە هەولێریچێتی و کوتلەی هەولێرییەکان هەموو شتەکان قۆرخکردوەو پێوەری راستەقینە بۆ بەرەوپێشچوونی هەر کەسێک ئەوەیە تا چەند هەولێریە یان لە هەولێرییەکانەوە نزیکە و خزمەتیان دەکات، ئەمەش ئەو خاڵەیە هەموو ئەو کەسانەی لە کوردستانی نوێ دەرپەرێنراون کۆکن لەسەری و باس لە کوتلەبازی هەولیرییەکان دەکەن و شایانی باسە ئازاد جوندیانیش بێلایەن نییە و ئەم دەسەڵاتەی هەولیرییەکانی پێخوشە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست