كۆمه‌ڵنیووز ورده‌كاریی پیلانی سبه‌ینێی پارتی بۆ ته‌زویرات ئاشكرا ده‌كات
Saturday, 06/03/2010, 12:00
تایبه‌ت
دوێنێ هه‌ینی 3/5 پارتی دیموكراتی كۆبوونه‌وه‌ی به ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی كۆمسیۆن كردووه و شێوازی ته‌زویركردنی پێوتون، كۆمه‌ڵنیووزیش ورده‌كارییه‌كه‌ی ده‌خاته روو.
رۆژی هه‌ینی 3/5 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان و رێكخه‌ر (منسق) و به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌كانی ئاگادار كرده‌وه و داوای لێ‌كردن كارئاسانی بكه‌ن بۆ ساخته‌كاریی، ئه‌وه‌شیان به به‌رنامه‌یه‌ك رێكخستووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ورده‌كارییه‌كانی بۆ (كۆمه‌ڵنیووز) ئاشكرا كرد كه پێك هاتووه له:
1ـ رۆژی 3/7 كاتژمێر 1,30 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆ به سه‌دان گه‌نجی ته‌مه‌ن (18ـ25) ساڵ به كۆسته‌ر بنكه بنكه و باره‌گا باره‌گا بگوێزرێنه‌وه به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له جیاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌چوون ده‌نگ بده‌ن.
2ـ مادده‌یه‌كیشیان په‌یدا كردووه بۆ سڕینه‌وه‌ی مه‌ره‌كه‌بی ده‌نگدان كه به‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كاندا دابه‌ش كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرن بۆ سڕینه‌وی په‌نجه‌یان و دووباره ده‌نگ دانه‌وه.
3ـ ناسنامه‌ی ته‌زویریش دروست كراوه به ناوی مردووه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه ئاماده نابن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وه‌ش دوای نیوه‌ڕۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن كه سه‌ر به‌و پارته‌ن ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درێت.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر دوێنێ سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به ناوه‌ندی لاوانی سه‌رجه‌م تیپه میلییه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر ساز كرد، كه سه‌دان گه‌نجی تێدا به‌شدار بووه، تیایدا دیاریی به‌سه‌ر تیپه‌كان دابه‌ش كردووه و هانی داون له دژی ئیسلامییه‌كان، هاوكات هانی داون بۆ ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی.
به‌شداربوویه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه پێی راگه‌یاندین كۆمه‌ڵه گه‌نجێك له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هوتافیان به ناوی مامۆستا عه‌لی باپیر كێشاوه، هه‌ندێكیش دروشمی لیستی تری ئۆپۆزسیۆنیان وتووه، ئه‌مه‌ش كه‌سه‌كانی سه‌ر به لیستی ده‌سه‌ڵاتی توڕه كردووه، بۆیه گه‌ڕاون به ناویاندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه.
http://www.islamicgroup.net/Direje.aspx?Babet=Kurdistani&Jimare=4526
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست