کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمه‌ڵنیووز هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات...به‌منزیكانه‌ مەسعود بارزانی ده‌گاته‌ ئێران

Sunday, 10/07/2011, 12:00


كۆمه‌ڵنیووز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و ئاگاداره‌وه‌ ئاشكرایده‌كات له‌ نزیكترین كاتدا ئێران بانگهێشتی مه‌سعود بارزانی ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند هه‌ڵوێست و لێدوانێكی بارزانییه‌وه‌ هه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و ئاگادار به‌ سایتی كۆمه‌ڵنیووزی راگه‌یاند: ئێران بانگهێشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ بۆ تارانن پایته‌خت، به‌ گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ سیاسیه‌ ئاگاداره‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵنیووزی راگه‌یاند: "بانگهێشته‌كه‌ی بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند هه‌ڵوێست و لێدوانێكی بارزانییه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌: كاتی خۆپیشاندانه‌كان وتبووی: ئه‌م ئاژاوانه‌ ده‌ستی ئێرانی له‌ پشته‌ و دواتر پۆزشی بۆ ئێران هێنایه‌وه‌و نێچیروانی برازاشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی نارده‌ تاران تا عوزرخواهی بۆ ئێران بێنیته‌وه‌".
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی : خاڵێكی دیكه‌ی بانگهێشته‌كه‌ جیاوازی لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی بارزانی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوازیاری ده‌وڵه‌تی كوردییه‌و له‌ ناوه‌وه‌ش عێراقیانه‌ قسان ده‌كات، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێران و توركیایه‌. سێیه‌م مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانه‌ سنوورییاكانه‌ كه‌ بارزانی ره‌خنه‌ی له‌ ئێران گرتووه‌و ئێرانیش پێی راگه‌یاندوون كه‌ ئێمه‌ په‌یماننامه‌مان هه‌یه‌ كه‌ سنووره‌كانمان بۆ بپارێزن.
به‌ گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بڕیار وایه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ بارزانی سه‌ردانی تاران بكات و جارێكی دیكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌و بكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و تێبینییانه‌ی ئێرانیش روونكردنه‌وه‌ی خۆی بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە