سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین ئاگادارى لە گەندەلییەكانى راگرى كۆلێجى ئەدەبیات و سەرۆكى بەشى كۆمەڵناسى بەیانیان
Sunday, 13/12/2009, 12:00
ماموستایەكی كۆلیژ
دكتۆر سباح احمد كەگوایە بە ناو دكتۆراو برۆفیسۆرى هە یە لە بوارى كۆمەڵناسی، لە ساڵى 2004 لە زانكۆى موێل لە ترسى ئەو مامۆستا و قوتابیانەى كە بەعسى نە بوون و ئازارى زۆریان بە دەستى كێشا بوو هەڵات و ها تە كوردستان دواى نەمانى چڵكاو خواردن و ماستاو كردن بۆ بەعسیەكان كە نەریتێكە ئێستاش زۆر حەزى لێیتى ئەوەى لە نزیكەوە بیناسێت دەزانێت كە سەرو سیما و هەڵسوكەوت و زمانى زۆر لە پیاوانى ئەمن و رەفیق حزبیەكانى بەعسى كە لە سەرى راهاتبوو هەمیشە ئێستاش زۆر بە ئاشكرایانە مەدحى بەعسیان و پیاوانى ێدام و رژێمى پێشوو دەكات، و ڕەخنە لە حكومەتى كوردستان دەگرێت و جنێو بە بەرپرسانى حكومەت دەدات و مقارەنەیان دەكات بە بەرپرسانى بەعس،و ئیشە كانى ئەو كات بە باش دەزانێت و ئیشە كانى ئێستا بە خراپ دەزانێت. بە گوتەى ئەو مامۆستا و دكتۆرانەى كە ئێستا لە بەشى كۆمەڵناسى دەوام دەكەن دەڵێن ئەو كاتەى بەناو د. ێباح احمدى بەعسى كە لە موێل سەرۆك بەشى كۆمەڵناسى وبەرپرسى حزبى بەعس بوو هیچ مامۆستایەكى كورد نەى دەتوانى بچێتە زانكۆى موێل و بەشى كۆمەڵناسى لە ترسى بەناو د. ێباح كە ئەوەندە قین لە دڵ بوو بە رامبەر بە كورد كە باوەر كەن ئێستاش زۆر پێى شەرمە بەكوردى قسە بكات دەڵێت من حەزم لە زمانى كوردى نیە زۆردڵنیام كە نامەى ماستەرو دكتۆراكەى بەتەزویرو ماستاو چیاتى و پیا هەڵدان بە ێدام و بەنوسینى دەیان راپۆرت و بەند كردن ودابڕاندنى سەدان لاوى كورد لە خوێندن و هەلاتنیان لە زانكۆى موێل وەرگرتووە, لێرەوە داوادەكەم كە زاكۆى ێەلاحەددین لیژنەیەك دابنێن لە راستى شهادەو ئاستى زانستى ئەو كۆنە بەعسیە ,سەرەڕى هەموو ئەوانە گەورەترین گەندەڵیى ئەوەیە كە خێزانەكەى(جوان اسماعیل) لەكاتى سەرۆك بەشى لە زانكۆى موێل قوتابى خۆى بوو لە بەشە كەى ئاستى زۆر خراپ بوو دەرى چوواند، و پاشان ماستەریشى پێ خوێند بە واسیتەو بەد ڕەوشتى پاشان كە هاتە هەولێرو پاش شەڕێكى زۆر و ململانێكى زۆر لەكەل مامۆستایانى بەشى كۆمەڵناسى كە هەمووان رەفزیان كردەوە بە لام پاشان بە پشتگیرى راكرى كۆلیژى ئەدەبیات چەند كەسێكى تر كە پیاوى خۆیان و پێڕى خۆیان بوو ئەو كاتەش تازە بوو بە ڕاگر بۆ دروستكردنى پیاوى خۆى لە بەشەكان ,بە هەرحاڵ خۆى گەیاندە ئەو مەبەستەى كە هەى بوو كرا بەسەرۆكى بەشى كۆمەلناسى بەیانیان، چونكە ئەگەر راگر بەشدار نییە لەو گەندەلییانە ئەى چۆن لێپرسینەوەى لەگەلأ نەكرد دواى ئەوەى پرسیارەكانى تاقیكردنەوەى هەموو بابەتەكانى هەردوو كۆرسی دكتۆرای بۆ خێزانەكەى ئاشكراكرد و پرسیارى هەموو بابەتەكان بە خەتى ئەو بەعسییە نووسرابوونەوە، باشە ئەوە كەى راگرە ئەگەر ئاگادارى ئەو شتانە نەبێت، كە لە ناو بەشی كۆمەڵناسی روودەدەن، كە خۆیشی لە ئەساسدا یەكێكە لە مامۆستایانى ئەو بەشە، یان ئەویش وەك ئەو گەندەڵە و چاوپۆشی بۆ كارەكانی دەكات، ئەگەر وانییە با راگر بێت لێژنەیەك بۆ لێكۆلینەوە بۆ ئەو كارانەى ئەو دابنێت، تا هەموو راستییەكان بۆ هەمووان دەربكەوێت.
من لێرەدا لەوەش نیگەرانم كە ئەو مامۆستا بەشەرەف و كورد پەروەرانەی وەكو(د.عبداللە خورشید ,د. نورى هرزانى ,د.تاهیر حسو,د.موراد,م.مجید)من تێ ناگەم ئایا ئەو بەرێزانە شایستەى ئەو شوێنە نەبوو ن كە چۆكیان دا دا بەرامبەر ئەوكوردفرۆشە، و چوونە بەشى ئێواران وساحەكەیان بۆ چۆل كرد، كە ئەو تەنها مەرامى لە ململانێ كردنى لەگەل مامۆستایانى كۆمەلناسى بۆ ئەوەى ببێتە سەرۆكى بەش و خوێندنى دكتۆرا بەژنە جاسوسەكەى تەواو بكات كەوەكو هەواڵهێنەر بەكارى دەهێنا لە ناو قوتابیان كە پیشەیەك بوو لەسەر دەستى موخابراتى بەعس فێركرا بوو، وەئاستى زانستى زۆر خراپەبوو چونكە دەى زانى ئەگەر خۆى لەوى نبێت ئەوا هەرگیز دەرناچێت بە شاهێدى ئەو مامۆستا یانەى لەگەڵین لە بەشى ئێواران كە هەموو رۆژ كێشەى هەیە لەگەل قوتابیان و دەڵێن ئێمە ئەو مامۆستا خراپە مان ناوێت نازانێت وانە بڵێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست