کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هاری ده‌سه‌ڵاته ‌و نووسه‌ره‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له‌ سه‌ری ڕه‌ش لای مه‌سعود سه‌وز ده‌بن!

Wednesday, 22/06/2011, 12:00


هه‌ندێ تاوان بۆ دامرکانه‌وه‌ی هه‌وه‌سی شه‌خسیی و هه‌ندێکی تریشیان به ‌پشت به‌ستن به‌دادگا ئه‌نجام ده‌درێ. (ئه‌لبێر کامۆ)

پێم خۆش نه‌بوو مژدانه‌ی نسکۆیه‌کی تر به‌گه‌له‌م بده‌م . چونکه‌ گه‌لی کورد له ‌باشووری کوردستان هه‌گبه‌ی پڕه‌ له‌ وێنه‌ی ئاشبه‌تاڵ ، ئه‌نفال، بۆردمان، کیمیاباران، هه‌ڵه‌بجه‌، کۆچ و ڕه‌و، شه‌ڕی ناوخۆ، هێنانی پاسدار، بۆردومانی سنوور، یادی ئیمامه‌کان، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیل، خۆفرۆشی نووسه‌ران، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باوه‌شی ده‌سه‌ڵات، 31ئاب، نه‌مان و سه‌ره‌نگومکردنی خه‌ڵکی له‌ نادیاردا، ژنکوژی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی پیاوه‌ بێشه‌ره‌فه‌کان، ئۆتۆمۆبێلی علوج و جامڕه‌ش، سه‌رۆکی علوج و علوجه‌کان, نه‌خۆشی سه‌رۆکه‌ خرپن و قه‌ڵه‌وه‌کان، سه‌رکرده‌ی ترسنۆک، ژینگه‌ی پیس، کردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ بۆ تورکان، دانیشتن له‌گه‌ڵ پاسداران له ‌سنور، تیرۆری که‌سه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، له‌ ته‌لیس نانی که‌لله‌سه‌ری کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ کۆماری ئیسلامی، سه‌ره‌ بۆ به‌نزین، کاروانی ئۆتۆمۆبیلی به‌ر پرسه‌کان، داگیر کردنی زه‌ویه‌ به‌راوه‌کان، داگیرکردنی گرد ب مردوه‌ خائین و ناپاکه‌کان، سه‌رقه‌برانی چراخان و ماڵی تاریک، پۆلیس و حیمایه‌ی نه‌خوێنده‌وار، به‌رپرسی چاوباشقاڵ و شه‌رواڵپیس و سه‌ر بۆیاخکراو، سه‌رۆکی خێڵ، زیندوکردنه‌وه‌ی عه‌شره‌ته‌کان، دانانی تایتڵ و ناونیشانی گه‌وره‌ و قه‌به‌ بۆ دکتۆره‌کان، که‌ ته‌نها شیعر ده‌نووسین، خۆڵ بارین، پێکدادانی رۆژانه‌ی ئۆتۆمۆبیل، فرۆشتنی گورچیله‌ له ‌برساندا، خه‌وبینین به‌ده‌رچون له‌ ووڵاته‌وه‌ بۆ ووڵاتی نادیار، قێز لێبونه‌وه‌ له‌ نیشتمان، شه‌ڕی کورده‌کانی به‌شه‌ داگیرکراوه‌کانی تری ووڵات، وونبوونی دیله‌کانی شه‌ڕێ ناوخۆ، دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ، جه‌نگه‌ڵستانی تفه‌نگ، تووڕه‌بوون له‌سه‌ر سووتانی جامانه‌ی سوور و تیرۆرکردنی جامانه‌ ره‌شه‌کان، وێنه‌ی ناشرینی سه‌رۆکه‌ ددان زه‌رد و به‌رپرسه‌کان، له‌ بیرچوونه‌وه‌ی به‌عس. هاتنی عه‌ره‌ب و تورک و فارس، زۆربوونی تلیاک و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ له‌م ئازادییه‌دا (ئۆقیانوسێک له‌ تاوان).
که‌چی ئیستا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت ڕووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ جوان بکه‌ن، که‌ هۆکاره‌ بۆ ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی سه‌ره‌وه‌، پێیان وایه‌ ده‌توانن ده‌سه‌ڵات و قوربانییه‌کان له‌گه‌ڵ ‌یه‌کتردا ئاشت بکه‌نه‌وه‌، له‌ مینبه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌ قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن دیداره‌که‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌ئه‌رێنی و سه‌رکه‌وتن پێده‌فرۆشنه‌وه‌، ئه‌مه‌ کۆمێدیاترین شتێکه‌، که‌ ئه‌م به‌ڕێزه‌ کردوێتی، یان که‌سانی تر ده‌یکه‌ن.

د. فایەق گوڵپی ده‌ڵێ: (دەرەنجامی سەرەتایی ئەوە بوو كە پێشوازیی سەرۆكی هەرێم لە ئێمە بەو شێوەیە بوو كە مایەی دڵخۆشی بوو. دەرەنجامی دووەم ئەوە بوو كە داواكارییەكانمان بۆ خوێندەوە و پێمان دا. ئەویش گوتی كە داواكارییەكان ڕەوان.
سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاند كە لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكاندا گفتوگۆ دەكەم و دادەنیشم بۆ جێبەجێكردنیان. لە لایەكی دیكەوە، لەو ڕۆژەوە كە سەرۆكی هەرێممان بینیوە، هەندێك شتی ئەرێنی دەبینین
.)
د. فایه‌ق که‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌یه‌که‌وه‌ خۆیشی نازانێ چی ووتوه‌! له‌لایه‌ک ده‌ڵێت گرتنی خەڵك لە شاری سلێمانی كەم بۆتەوە، یان نەماوە و هێزە سەربازییەكانیش كشاونەتەوە. دوای ئه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئێوارەی (16ی ئایار) گوێبیستی دوو هەواڵ بووین، یەكەمیان ئەوەیە (عەمید ئاسۆی شێخ تەها)، لە لایەن دادوەری سلێمانییەوە دەستگیر كراوە تا (25ـی ئەم مانگە) بۆ لێكۆڵینەوە.).
ئه‌م به‌ڕێزه‌ وا ده‌زانێ قسه‌ بۆ قاز ده‌کات، ئه‌م ئاسۆ ناوه،‌ که‌ تاوانباره‌ هه‌ر زوو ده‌سه‌ڵات له‌ مێدیا ڕوو زه‌رده‌که‌یه‌وه‌ ووتیان ئاسۆ بێتاوانه‌،  به‌مه‌رجێ ده‌یان کرته‌ی ڤیدۆ شاهیدی ئه‌وه‌ن و ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش له‌ده‌ست خه‌ڵکدایه،‌ ئه‌مه‌ نه‌ک ئه‌رێنی نییه‌، به‌ڵکو سوکایه‌تییه‌ به ‌شه‌هید و برینداره‌کان.  له‌لایه‌کی تریش د. فایه‌ق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باس له‌جه‌لاده‌کانی لقی چواری ئه‌منه‌ زه‌رده‌که‌ ناکات، که‌ لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه‌ چۆن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی د. فایه‌ق گوڵپی چه‌ندین جار خه‌ڵاتی ئه‌م جه‌لاد و کوردکوژانه‌ی کرد، پله ‌و پایه‌ی به‌رز کردوونه‌ته‌وه‌.
 د. فایه‌ق گوڵپی ده‌ڵێ من شه‌قامم! ئاخر برای هێژا به ‌به‌رچاوته‌وه‌ شه‌قام خوێن له‌به‌ری ڕۆیشت، که‌چی مه‌سعود ئاماده‌ نه‌بوو بێت و بزانێت چییان ده‌وێت!، لام سه‌یره‌ تۆ له‌کوردستانپۆست به‌ده‌سه‌ڵاتت ده‌گو‌وت: (ارحل) فه‌رموو سه‌یری ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
ئایا ئه‌مه‌ تۆ بوویت یان که‌سێکی تر؟
منیش پێت ده‌ڵێم تۆ شه‌قام نییت، به‌ڵکو ته‌نها مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ به‌ناوی خۆته‌وه‌ قسه‌بکه‌یت، چونکه‌ ئێوه‌ ئایدۆلۆژیا وه‌ک گۆره‌وی ده‌گۆڕن، ئه‌وه‌ی لام سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌، تۆ به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ک خۆت به‌ ئاپۆچی پێده‌ناساندین، سه‌دان جار چوویته‌ قه‌ندیل و له ‌نه‌ورۆزه‌کاندا له‌گونده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ڕه ‌به‌جلی شاڵه‌وه‌ خیتابت ده‌دا، نازانم نامیلکه‌ی دادگای مێژووت خوێندۆته‌وه‌ یان نا؟  ئایا خوێندوته‌وه‌ که‌ ئاپۆ چی به‌ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاریی بارزانی ده‌ڵێت؟  ئه‌گه‌ر ‌خوێندوته‌وه‌ ئایا لێی تێی گه‌یشتوویت؟ ئه‌گه‌ر لێی تێگه‌یشتوویت هیچ ده‌رس و عیبره‌تێکی لێوه‌ فێربوویت؟ ئه‌گه‌ر فێربوویت، پراکتیزه‌ییت کردووه‌؟ ئه‌گه‌ر نه‌تکردووه‌، کار له‌سه‌ر چی ده‌که‌یت و بۆ کێ کارده‌که‌یت؟
له‌وێدا ئاپۆ ‌ڕاکشاوانه‌ ده‌ڵێ: (خائینی هه‌ره‌ مه‌زن بارزانییه‌) هه‌موو شانازی تۆش ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه‌، که‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین خائیندا دانیشتویت و ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ ئه‌رێنی ده‌زانی، من ده‌ڵێم پارتی چاره‌سه‌ر بۆیه‌ له‌ ووڵاتی باشوری کوردستان نه‌یان توانیوه‌ بێنه‌ ناومانه‌وه،‌ چونکه‌ تۆ سه‌رۆکی بوویت و خۆت به‌ بچوکتر بینی له‌چاو  سه‌رۆکێکی خیانه‌تکار و خێڵه‌کیی وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی.

ئه‌ندامێکی له ‌کار که‌وتوی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە