کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مه‌کته‌بی سه‌رۆک له‌ رێگه‌ی جاسووسی پشتیوان سادق (حاکم جه‌مال)یان له‌ حیزب ده‌رکرد

Saturday, 04/12/2010, 12:00


پشتیوان سادق دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی 1ی شوبات به‌ ویلاده‌یه‌کی ناسروشتی له‌ دایک بووو پۆستی به‌رپرسیاریه‌تی لقی دووی پارتی وه‌رگرت ئه‌مه‌ش پازدانێکی گه‌وره‌بوو به‌ نسبه‌ت ئه‌و که‌ هیچ کاتێک له‌ خه‌ون و خه‌یالیشیدا نه‌بوو که‌ ئه‌م پۆسته‌ وه‌ربگرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ رووی نه‌دابووایه‌ ئه‌وا مه‌حاڵ بوو ئه‌م هه‌له‌ی بۆ بره‌خسابا. هه‌ربۆیه‌شه‌ نه‌ی توانی ببێته‌ نموونه‌ی به‌رپرسێکی سه‌رکه‌وتوو که‌ بتوانێت حه‌کیمانه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ خودی رێکخستنه‌کان وه‌ک خۆی بکات ،به‌لکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر به‌ هه‌مان ئه‌قلیه‌تی جاسووسی ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد ، سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربوونی وه‌ک به‌رپرسی لق ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی که‌ پێشتر هاورێ و ره‌فیقی نزیکی بوون که‌وتنه‌ به‌ر پلانه‌کانی پشتیوان و زۆر به‌ئاسانی ته‌همیشیانی کرد و دووریانی خسته‌وه‌ له‌ خۆی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆکار :
یه‌که‌میان ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌موو نهێنیه‌کانی پشتیوانیان ده‌زانی .
دووه‌میان : پشتیوان نه‌ی ده‌توانی وه‌ک به‌رپرس ته‌سه‌روفیان له‌گه‌ل بکات، به‌لکو ئه‌و ده‌یوویست که‌سانێک له‌گه‌لی بن که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شاره‌زای ئه‌ونه‌بن له‌به‌رچاوی خه‌لکدا ته‌عزیمی بکه‌ن.
هه‌نگاوی دووه‌می ده‌ست به‌کاربوونی به‌ بیانووی به‌رفراوان بوونی رێکخستنه‌کانی لقی دووله‌ هه‌ولێر هه‌لسا به‌کردنه‌وه‌ی 15 ناوچه‌و پێنج نووسینگه‌ که‌ئه‌م هه‌نگاوه‌ چه‌ند بوعدێکی ستراتیجی هه‌بوو به‌نیسبه‌ت پشتیوان :
یه‌که‌میان :واله‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی بگه‌یه‌نێت که‌ ئه‌وبووه‌ته‌ زه‌رووره‌ت و پێوویست بۆ پارتی له‌ هه‌ولێر و ئه‌و رێکخستنانه‌ به‌ هه‌وڵ و کۆششی ئه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت پشتیوان سوودی له‌ که‌م و کورتیه‌کانی به‌رپرسی لقه‌کانی پێش خۆی وه‌رگرتبوو (ته‌نزیم داخل ته‌نزینی درووست کردبوو) بۆیه‌ ئه‌وکاته‌ی بووه‌ به‌رپرسی لق ته‌نزیمه‌ نهێنیه‌کانی خۆی هێنا پێش که‌ بریتی بوون له‌خه‌لکی ره‌ش و رووت و دوور له‌ هه‌موو پره‌نسپ و به‌ هایه‌کی ته‌نزیمی و به‌رپرسیاریه‌تی ناوچه‌و رێکخراوه‌کانی خسته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه‌ و ئه‌وهه‌ڤاڵانه‌ی پێشووش که‌ له‌گه‌لی نه‌ده‌گونجان هه‌ندێک خۆیان نه‌قل کرد و هه‌ندێک پشتیوان ته‌همیشی کردن و هه‌ندێکیش خۆیان ته‌سلیمی ئیراده‌ی ئه‌وکرد .
دووه‌م: به‌رزکردنه‌وه‌ی ناوی پێنج سه‌د کادیری وه‌همی که‌ مووچه‌کانیان راسته‌وخۆ بۆ پشتیوانه‌ که‌ مانگانه‌ ده‌کاته‌ 250000000 دووسه‌دوپه‌نجا ملیون دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریکی ده‌کاته‌ 21.18$ بیست و یه‌ک ده‌فته‌روهه‌ژده‌ وه‌ره‌قه‌ی دۆلاری ئه‌مریکی بێ جگه‌ له‌ راتب و حیمایه ‌و نه‌سریه‌ی خۆی که‌ له‌گه‌ل شوان شێخ ئه‌همه‌د به‌ یه‌که‌وه‌ دابه‌شی ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه‌ نێو بانکه‌ ئه‌هلیه‌که‌ی پشتیوان که‌ فه‌ریدی ئامۆزای پشتیوان به‌رێوه‌به‌ریه‌تی.
سێیه‌م :استغلال کردن وبه‌کارهێنانی هه‌ندێ له‌وکه‌سه‌ انتهازیانه‌ی ناوپارتی وهه‌ندێ له‌وانه‌ی که‌ له‌ حیزب و لایه‌نه‌ کانی تر هاتبوونه‌ ریزی پارتی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ له‌پێناو پله‌و پاره‌وه‌ ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بۆ پشتیوان بکه‌ن.
چواره‌م: کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ نووسینگه‌ بۆ چه‌واشه‌کردنی سه‌روو که‌ ئه‌م نووسینگانه‌ خاوه‌نی هیچ ته‌نزیمێک نین .

به‌لێ دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م کارانه‌ی که‌ هه‌ر هه‌مووی دژی رێکخستنه‌کانی پارتیمان بووه‌ پشتیوان سادق به‌رپرسیاریه‌تی لقی به‌ته‌واوی استغلال کردو به‌کاریهێنا له‌ بواری تجاری و خۆ ده‌وله‌مه‌ندکردن ده‌یان پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌رگرتوه‌ به‌ناوی موسته‌عار بۆ خۆی، ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌ماوه‌ به‌ 20ده‌فته‌رو 15ده‌فته‌ر دۆلاری نه‌دابێته‌ پشتیوان به‌ناوی هاوکاری فه‌قیرونه‌خۆش وژنهێنان و.....‌هتد. که‌چی پشتیوان ته‌نها درهه‌مێکیشی نه‌داوه‌ به‌که‌س ئه‌وه‌تا (قادرته‌های) ئه‌ندام لقی پشتیوان چوارمانگه‌ له‌مال که‌وتووه‌ تا ئیستا درهه‌مێکیان بۆ سه‌رف نه‌کردوه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پاداشته‌ ده‌یده‌نه‌وه‌.
من به‌ پشتیوان ده‌ڵێم 20 ده‌فته‌ری (پێشۆمه‌جیدئاغات)چ لێکرد؟ ئه‌ی 33ده‌فته‌ره‌که‌ی مه‌کته‌ب سیاسیت چ لێکرد که‌ بۆ هه‌لبژاردن ئاماده‌کرابوو ئه‌ی پاره‌ی ده‌عوه‌ته‌کانی هه‌لبژاردنت چ لێکرد که‌ به‌ناوی ده‌عوه‌ت وه‌رگیراو که‌چی ده‌عوه‌ته‌کانیش به‌ خه‌لکی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ولێر کران.
من ده‌لێم گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌وه‌یه‌ که ‌ده‌نگت بۆ بدرێت بۆ سه‌رکردایه‌تی .تۆ به‌ته‌مای چی من له‌ سالی 1993 ه‌وه‌ به‌یه‌که‌وه‌ بووین تا ئه‌مرۆ تۆ خاوه‌نی دینارێک نه‌بووی ، ئیستاش تۆ خاوه‌ن ڤێلاو چوارپارچه‌ زه‌وی وه‌زیران و خاوه‌نی گه‌ره‌کێکی له‌ زه‌ویه‌کانی مقاته‌عه‌ی 32 و مه‌زره‌عه‌و ئه‌سپی عه‌ره‌بی و مامزوماین و 50 خادمی ئه‌سیوبی و بانکی ئه‌هلی و کۆمپانیای ئه‌هلی ودکتۆرای به‌کلاوه‌ت و ئه‌م هه‌موو شته‌ت له‌ کوێ هێنا؟
ئه‌مانه‌ هه‌موویان له‌ لایه‌ک ئه‌وکارانه‌ی کردت به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ سه‌رکردایه‌تی و خه‌لکی هه‌ولێری نیگه‌ران کردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ رابووردووی خۆت له‌ بیر چووه‌و ته‌واوه‌ن مه‌غروور بوویت له‌کاتێکدا خوای گه‌وره‌ چه‌ندین زه‌نگی مه‌ترسیداری بۆ لێداووی ئه‌وه‌تا مردنی ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌رتدابوون (میرخان- هه‌ژار- هه‌ڤال-سامی شۆرش..) به‌یانیش نۆره‌ی تۆیه‌ !!! من ئامۆژگاریت ده‌که‌م که‌ له‌ ئه‌مرۆوه‌ واز له‌ هه‌موو شتێک بێنه‌و برۆ خوێندنه‌که‌ت ته‌واوبکه‌ و له‌ زانکۆ ببه‌ وانه‌ بێژ باشه‌ بۆ تۆ نه‌ک به‌رپرسیاریه‌تی! چونکه‌ تۆ به‌ کردار سه‌لماندت که‌ له‌بواری سیاسید ا‌سه‌رکه‌وتوونه‌بووی .گه‌ر به‌رده‌وامیش بیت له‌ بواری حزبیدا ئه‌وا من تۆ به‌ که‌سێکی نه‌خۆش ده‌زانم و پێویسته‌ چاره‌سه‌ربکرێیت!
*******************
تێبینی: کوردستانپۆست به‌شێکی ئه‌م نووسینه‌ی سانسۆر کرد، که‌ زیاد له‌ پێویست ناو و ناتۆره‌ی خه‌ڵکی دیکه‌ی تێدا بوو به‌ پێویستمان نه‌زانی رێگا بده‌ین ئه‌و قسانه‌یان پێ بگووترێت، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو بۆ ئه‌م به‌رێزه‌ که‌ به‌و جه‌ند دێره‌ مه‌به‌ستی خۆی پێکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە