ڕۆژێك دێت مرۆڤ ئه‌چێته ئاسمانی حه‌وته‌م
Tuesday, 02/12/2014, 12:00
كاتتێك ئه‌م ناونیشانه‌یه ئه‌خوێنێته‌وه شتێكی زۆر عه‌جایه‌ب و غه‌ریبت به‌مێشك و خه‌یه‌ڵادێت، ئاخۆ چۆن مرۆڤ بتوانێت بگاته هه‌موو ئاسمانه‌كان به‌ڵام له‌وانه‌شا ڕاسته‌قینه‌بێت و ڕوبدات،فعله‌ن ڕۆژێك بێت مرۆڤ بچێته ئاسمانی حه‌وته‌م ، فه‌رموو باپێكه‌وه بچینه خزمه‌تی قورئان بزانین چیمان ده‌س ده‌كه‌وێت له‌وبواره‌وه.
خوای گه‌وره له‌قورئاندا له‌سوره‌تی (الرحمان) ڕو له ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و جیهانی جن ده‌كا و ده‌فه‌رفێ
(يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ" (الرحمن:33).
واته: ئه‌ی كۆمه‌ڵانی جن و مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئه‌توانن به‌ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا سه‌ركه‌ون،بگه‌ڕێن به‌ئاسمانه‌كاندا ،به‌ڵام ئێوه ناتوانن سه‌ركه‌ون ته‌نها به(سلطان) نه‌بێ .
زۆربه‌ی شرۆڤه‌كاران و موفه‌سیرانی قورئان ڕای جیاوازیان هه‌یه به‌رانبه‌ر ئه‌م ئایه‌ته هه‌ریه‌كه‌و مانایه‌كی بۆده‌كات به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆی بۆئایه‌ته‌كه به‌زۆری بۆچونه‌كانیان ده‌بێته سێ به‌شه‌وه:
1- هه‌ندێكیان پێیان وایه واته ئه‌ی جیهانی جن و مرۆڤ ناتوانن له‌ده‌سه‌ڵاتی خوا ڕابكه‌ن.
2- هه‌ندێكی تریان ئه‌ڵێن واته ناتوانن له‌مردن ڕابكه‌ن .
3-هه‌ندێكی تریان هه‌ردوو بۆچونه‌كه‌یان هه‌یه‌و هه‌ندێك زانای معاصر باسی زیاتر‌و بۆچونی تریش ده‌كه‌ن. ده‌كرێت ئه‌وبۆچونه‌ی ئه‌وان ڕاست بێت و ده‌كرێش هه‌ڵه‌بێت.
پوخته‌ی مه‌به‌ست..
به‌پێێ سیاغی ئایه‌ته‌كه كه‌خودا داوا له‌مرۆڤ و جن ده‌كا هه‌ڵگژێن به‌ئاسمانه‌كاندا ،به‌ڵام خۆی ده‌ڵێت ناتوانن ته‌نها به (سلطان) نه‌بێت ، كه‌واته سولتان به‌مانای (ده‌لیل)دێت واته به‌ڵگه ، ئه‌وشته‌ی كه‌ئه‌توانرێ پێی سه‌ركه‌ویت بۆئاسمان ،وه‌ك موشه‌ك و قه‌مرصناعی ، كه‌وایه خوا ڕێگه‌ی به‌وه داوه به وه‌سیله‌ی تایبه‌ت ده‌كرێت سه‌ركه‌وین بۆئاسمانه‌كان،به‌م پێیه وای بۆ ئه‌چم ڕۆژێك دێت زانست ئه‌وه‌نده پێش ده‌كه‌وێت مرۆڤ ئاسمانه‌كانی یه‌كه‌م و دوه‌م و تا حه‌وته‌م هه‌مووی ئه‌پشكنێت و به‌دوای زانست و زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێت ، ئه‌و وه‌سیله‌یه‌ی كه‌پێی سه‌رئه‌كه‌وێ بۆئاسمانه‌كان ئه‌مڕۆ له‌جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا هێشتا بونی نیه ، به‌ڵام له‌داهاتودا پاش چه‌ندان هه‌زاران ساڵی تر ده‌كرێت ئه‌و بۆچونه ڕاست ده‌ربچێت ، چونكه ده‌قی ئایه‌ته‌كه ده‌ڵێ سه‌ركه‌ون به‌ئاسمانه‌كانا ،به‌ڵام ناتوانن سه‌ركه‌ون ته‌نها به دلیل نه‌بێت ، كه‌واته هێشتا زانست نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و وه‌سیلانه دروست بكات تاك و پێی سه‌ركه‌وێت،
به‌وشێوه‌یه چۆن ئاسمانه‌كان هه‌مووی كه‌شف ده‌كرێت ئاواش زه‌وی كه‌شف ده‌كرێت چونكه ئایه‌ته‌كه ناوی زه‌ویشی هێناوه.
له‌ئایه‌تێكی تردا خودای مه‌زن ده‌فه‌رمێت( وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا مِنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فيه يَعْرُجُونَ ﴾ الحجر: 14
واته : ئه‌گه‌رله‌ئاسمانه‌وه ده‌روازه بكه‌ینه‌وه بۆئه‌و بێباوه‌ڕانه تاك و پێدا سه‌ركه‌ون و نهێنی دروستكراوه‌كانی ئێمه بزانن هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
له‌ئایه‌تێكی تر ده‌فه‌رمێت:( لَا يُؤْمِنُونَ بِهِ ۖ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ ) (الحجر_13)
واته: ئێوه باوه‌ڕی پێناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی دورله‌ئیسلام و پێشینان ده‌ڕۆن.
ئه‌مه‌ته‌نها بۆچونی منه به‌پێی لێتێگه‌یشتنم له قورئان ده‌كرێت هه‌ڵه‌بم ئه‌گه‌ركه‌سێك زیاتر لێتێگه‌یشتنی هه‌یه ده‌توانێ هاوكاریم كا یان بۆچونه‌كه‌م به‌هه‌ڵه‌بزانێ بۆمی ڕاست كاته‌وه به‌به‌ڵگه‌وه مه‌منونیم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست