عه‌وله‌مه (جیهانگیرى) و كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر كورد
Saturday, 15/11/2014, 12:00
گڵوبالیزم وشەیەکی سیاسی، ئابوریی، تکنۆلۆژیی، کۆمەڵایە تییە،لە گەڵ درۆست بوون و پەرەسەندنیی سەرمایە داریدا. باس لە شیۆەکانی پەرەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری دونیا دەکات مەبەستی داگیرکردن و دەست بە سەر داگرتنی ھەموو شیۆەکانی ژیاندا ھەنگاوی ناوە. بە جیھانیی بوونی، گڵوبالیزم دیاردەیەکی جیھانی ھەمە لایەنەیە.
لهنهوهدهكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو زیاتر باس و خواسى عه‌وله‌مه باڵى كێشا به‌سه‌ر جیهان و زۆر به‌خه‌ستى كهوتهبڵاو بونه‌وه ، زیاتر له‌گه‌ڵ جاڕنامه‌ى سیسته‌مى نوێى جیهانى له‌سه‌رده‌مى حوكى (جۆش بۆش) هاته كایه‌وه ،به‌شێكى تر پێیان وایه دواى ڕێكهزتنامهى (جات -1947-1948) هاته كایه‌وه ڕێكهوتنامهیهكه له‌نێوان وڵاتانى پیشه‌ساز مۆركرا بۆئازادى بازرگانى سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان (22000) به‌ڵگه‌نامه‌ن ، هه‌رچه‌نده ئه‌م وشه‌یه پێشتر ناوى نه‌بوو به‌ڵام له‌ڕوى ناوه‌ڕۆكه‌وه هه‌بوه به‌هۆى ئه‌و كارلێكردنهى ئاده‌میزاد لهسهرزهوى ههیتى له‌گه‌ڵ یه‌كتر ، بۆیه ئێستا زیاتر سه‌رده‌مه‌كه بۆته عه‌وله‌مه جیعان لهگوندێكى بچوك ده‌چێت ، (مارى بورلى) ده‌ڵێ : سه‌رده‌مى نه‌ته‌وه‌كان كۆتایى هات و ئێستا نۆره‌ى زه‌وى گه‌راییه ، بۆیه لێره‌دا سیسته‌مى ناسنامه‌و تێكهڵبونى كۆمه‌ڵگه ده‌ست پێده‌كات جیهان بچوك ده‌بێته‌وه‌و زه‌مه‌نیش ته‌سك ده‌بێته‌وه ، له‌م پێناسه‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه عه‌وله‌مه به‌ماناى بچوكبونه‌وه‌ى جیهان دێت.
زانایانى پسپۆرى ئه‌م بواره به‌شى هه‌ره زۆریان عه‌وله‌مه بۆ سێ قۆناغ دابه‌شده‌كه‌ن
1-عهولهمهى په‌یامى ئاسمانى(ئیسلامى)
2-عهولهمهى شیوعیه‌ت
3-عهولهمهى سه‌رمایه‌دارى
به‌ڵا له‌ڕاستیدا ئه‌م دابه‌شكردنه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نیه ، چونكه ناوى قۆناغ دێنێ ، به‌ڵام عهولهى په‌یام یان عهولهمهى ئیسلام له‌سه‌ره‌تاى به‌شه‌ریه‌ته‌وه بۆ هه‌موو جیهان هاتوه ، جگه‌له‌وه‌ش عهولهمهى ئیسلام له‌ئامانج و پێكهاته‌و سیسته‌مدا زۆر جیایه له‌گه‌ڵ عهولهمهى به‌شه‌رى هه‌ربۆیه عهولهمهى ئیسلام به‌ناوى جیهانى ئیسلام ناوده‌برێ.بۆیه عهولهمهى په‌یام پێشڕه‌وى به‌شه‌ریه‌ت و كۆمه‌ڵگایه ، تاك و دونیا ده‌مێنێ ، به‌ده‌یان سه‌ده له‌پێش عهولهمهى بهشهریهتهوهیه .
مهدرهسهكانى عه‌وله‌مه
1- مه‌دره‌سه‌ى لیبرالیزم(لیبرال دیموكراسى).
ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه وادهڕوانێته ژیان كهسهربهستى له بیروڕاو كار‌كر‌ن و ماڵدارى دا كۆمه‌ڵگایه‌كى ئازاد و داهێنه‌ر دروست ده‌كات ، له‌كۆتایدا هاوسه‌نگیه‌كى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونى دروست ده‌بێت ، ئه‌م بیره ماوه‌یه‌كى دورو درێژه له‌ئه‌وروپا په‌یڕه‌و ده‌كرێت ، بێگومان ئه‌مه‌ش لایانى سلبى و ئیجابى خۆى هه‌یه ، لایانى سلبى كه زیاتر پشت ده‌به‌ستێت بهلایانى سو‌و پاوانى بازاڕ و فراوانى چینایه‌تى له‌چوارچێوه‌ى بنه‌ماى فراوانى به‌رژه‌وه‌ندى ، كهلهكۆتایدا ده‌بێته هۆى په‌یدابونى (هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند ، به‌هێزو بێهێز) .ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه جگه له‌هه‌ندێ مافى مرۆڤ نه‌بێ ، هیچ بنچینه‌یه‌كه ئه‌خلاقى تیانیه له‌تیۆرو دیكتاتۆرى به‌رژه‌وه‌ندى به‌ولاوه.
بنچینه فكریهكانى ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه بریتیبون له (دێكارت-فرانسیس بیكۆن-جان جاك ڕۆسۆ)-تاده‌گاته داروین.
2-مه‌دره‌سه‌ى شیوعیه‌ت (ماركس- لینین)
ماركس (1817-1883) هاوڕێى -انجلس(1820-1890) ،هه‌ردوكیان پێكه‌وه كۆمه‌ڵه تیۆرێكى ئابورى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى بهبناغهیهكى فكرى فه‌لسه‌فى مادى توند داڕشت ، تیایدا مزگێنى ڕوخانى سه‌رمایه‌دارى دا له‌سه‌رده‌ستى چینى كرێكاران ، ڕاگه‌یاندنى شیوعیه‌ت، یه‌كه‌م كه‌س كه په‌یڕه‌وى له‌م ڕێبازه كرد لهتێۆرى سه‌ر كاغه‌زه‌وه گواستیه‌وه بۆ جێبه‌جێكردن (لینین) بوو (1870-1924) كه شۆرشى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1917ى لێكهوتهوه له ڕوسیا ، به‌م شێوه‌یه ئه‌م ڕێبازه ناوى لێ‌نرا ماركسى و لینینى.
بنچینه‌ى فكرى ماركس و مه‌دره‌سه‌ى شیوعیه‌ت.
فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه هه‌روه‌ك و ماركس خۆى ده‌ڵێ له‌سه‌ر سێ پێچكه‌وه ستاوه.
1- تێۆرى په‌ره‌سه‌ندن(داروین).
2-گه‌ردونى بێ‌سنور.
3-مادیهتى بونه‌وه‌ر.
ماركس ده‌ڵێ : ناكۆكى كۆمه‌ڵگه ناجوڵێنێ ، به‌ڵك و سرشت ده‌یجوڵێنێ و گه‌شه‌ى پێده‌كا ، به‌هۆى سێ یاساوه
1- یاساى ناكۆكى
2- یاساى وه‌رچه‌رخانى چه‌ندایه‌تى بۆ چۆنایه‌تى
3-یاساى (نفى النفى)
ئاوا ته‌فسیرى بونه‌وه‌ر و كه‌ون ده‌كا كه پێویست ناكا بیر له‌هیچ بكاته‌وه نه خوا نهئاین چونكه ئه‌و جۆره بیرانه لهنهزانینى ته‌فسیرى دیاریده سروشتیه‌كانه هاتوه .
* به‌و شێوه‌یه شیوعیه‌ت و وڵاتى سۆشیالیستى له‌جیهان دروست بوو ، بوه پڕۆژه‌یه‌كى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و مێژوویى و سیاسى ، فكرى و فه‌لسه‌فى و زانستى سایكۆلۆژى و عه‌سكه‌رى و ده‌ولى ، نه‌خشه‌ى سیاسى جیهانى گۆڕى ، سه‌دان هه‌زار كتێبى له‌سه‌ر نوسرا تاساڵى 1990 ، له‌پاش ئه‌زمونێكى 70 ساڵى تێك ڕوخا .
بێگومان ئه‌م مهدرهسهیهش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كوردستان هه‌بوو له‌سه‌رانسه‌رى كوردستان به‌ده‌یان حیزبى ماركسى دروست بوون ، ئێستاش هه‌ندێكیان هه‌ر ماون و خۆیان به‌میراتگرى ماركس ده‌زانن ، پێیان وایه تاكه چاره‌ى ده‌رمانى ده‌ردى میلله‌تى كورد ته‌نها ڕێبازى شكستواردوهوهكانى ڕابردوه‌و هیچ بیر له‌وه‌ش ناكاته‌وه كه ڕێبازه زۆر له‌كۆنه‌وه هه‌ره‌سى هێناوه‌و تێكشكاوه نزیكه‌ى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه تۆوى ئه‌م ڕێبازه ئه‌ڕوێنن له كوردستان كه‌چى هێشتا بنهتۆوهكهشیان ده‌س نه‌كه‌وتۆته‌وه .
3- مه‌دره‌سه‌ى سۆشیال دیموكرات .
بیرۆكه‌ى سۆشیالستى زۆر كۆنه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پێش زاین به‌ڵام وه ك ئه‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا دانه‌ڕێژرابوو سۆشیالستى زۆر جۆرى هه‌یه (سۆشیالیستى زانستى ، تۆباوى ، نه‌ته‌وایه‌تى ، دیموكراسى، ئاینى ، نێونهتهوایهتى...) ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ته‌نها دوو جۆره سۆشیالست مایه‌وه ، زانستى و دیموكراسى ، سۆشیالیستى زانستى هه‌مان مه‌دره‌سه‌ى ماركسیزمه ، به‌ڵام سۆشیال دیموكرات ، ڕێبه‌رانى ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه بریتین له(كاوتسكى ، برنشتاین ، لاسال ، سان سیمۆن) .
ئهمانهپێیان وایه بۆ گه‌یشتن به عدالهتى كۆمه‌ڵایه‌تى , گواستنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌دارى بۆ سۆشیالیستى به‌ڕێگه‌ى ئاشتى و پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى ده‌بێت ،
4-مه‌دره‌سه‌ى ئیسلامى.
ئیسلام په‌یامه ئه‌م په‌یامه‌ش بۆته‌واوى مرۆڤایه‌تیه ، هه‌موى بهیاسهیهكى چه‌سپاوو نه‌گۆڕ ته‌نراوه ئه‌م یاسایه هه‌ر لهگهردێكهوه تا گه‌ردون هه‌رله مرۆڤه‌وه تاك و مێروله هه‌موى له‌ژێر یه‌ك یاساى ڕه‌بانى دانراوه. بێگومان له‌ئیسلامدا یه‌زدان ئه‌و زاته‌یه كه بهبینراوو نه‌بینراوه‌وه له میكرۆبه‌وه هه‌تاك و گه‌ردون ئه‌و دروستى كردوه به‌پێى یاساى توند‌و تۆڵ (مسهیهر كرا‌و) دروست كراون ، كه‌واته له‌ئیسلامدا
1- خلق 2- هدى(تقدیر- تدبیر) هه‌یه ، بۆیه له‌ئیسلام یه‌كه‌م خوا ههموشتێكى دروست كرد ، به‌یاسا و ورده‌كارى بۆههمویان دانا هیچ كام له‌وانه له‌یاساى خوا لاناده‌ن ، وهمخیرى مرۆڤ له‌وه‌دایه خۆى به‌رپرسى كار‌و كردهوهكهیهتى.
ئسلام په‌یامه‌كه‌ى وه‌حیه، كه به‌ده‌ره له‌هه‌موو كه‌موو كورتیه‌ك هه‌م قورئان و هه‌م حدیسى ڕاست و دروست ، كه واته له په‌یامدا مه‌جالى گریمان و تیۆر نه‌ماوه‌ته‌وه ، هه‌رچى حكمو ڕێسا هه‌یه بایاسا تایم كراوه . له‌ئیسلامدا خلق و امر ته‌نها هى خودایه (الا له الخلق والامر)، به‌هه‌موو ئهوامرى شه‌رعى و كهونیهوه ، هیچ بنه‌مایه‌ك وه‌ك و ئه‌م دینه مرۆڤ ویست نه‌بوه .
سه‌رچاوه‌كان
1- http://ckb.wikipedia.org
2-نحونقد لفلسفه الحق الهجلیه 1844 ز ده‌قى وته‌ى ماركس
3-مسعودعبدالخالق ناسنامه‌ى حیزبه كوردستانیه‌كان
4- دراسات اسلامیه ، سید قتب
5-ئیمان و عقیدهى اسلامى ، على باپیر
6- القراون الكریم
7- ماتریالیزمى دیالیكتیك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست