ئەمە بكوژی گەرمیانە بیناسن
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
چەكدرانى پارتی لەناو لقی 19 وە لەچەمچەماڵ خۆیان مەڵاس داوە بۆ ئەوەى خۆپیشاندانێكی بچوك ببێت و جارێكی دیكە دەستیان سور بكەن بەخوێنی منداڵ و گەنجانى ئەو شارەو لە رێی كادرو ئەندامەكانیانەوە بەردەوام هەڕەشەى كوشتنی خۆپیشاندەران دەنێرنە ناو خَەڵكەوە.
من لێرەدا هیچ تەشهێرێك بە ئەندامانى پارتی ناكەم و پەناش نابەم بۆ جنێودان كە بەداخەوە زۆر كەس لەكاتى نوسینێكدا لەسەر پارتی یان هەركەسێكی تر پەنا بۆ وشەى نا سیاسی و نا ئەدەبی و ناشرین دەبەن.
من لێرەدا ئەمەوێت بكوژی گەرمیان ئەحمەدی تەمەن 12 ساڵ بۆ خەڵكی كوردستان ئاشكرا بكەم و هەموو كەس بزانێت ئەو جەلادە كێیە فەرمانى دا تەقە لەو منداڵە بێتاوانە بكرێت و كاتژمێر نزیك پێنجی ئێوارەى رۆژی 25/2/2011 بوبەگولەیەكى لقی 19 وە لەچەمچەماڵ .
محەمەد كەمال، بەرپرسی لقی 19 ی پارتی لەچەمچەماڵ كە هاوكات ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوكەو مەدالیای بارزانیشی وەرگرتووە بكوژی گەرمیانەو بەفەرمانى ئەو تەقە لەگەرمیانی تەمەن 12 ساڵانە كراو شەهید كرا.
تكایە خەڵكی كوردستان بكوژی ئەو منداڵە ژیكەڵەیە بناسن . تكایە پارێزەران ماف پەروەران ئەوانەى لەبواری كۆمەڵگاى مەدەنى ئیش ئەكەن . دادگاكانى كوردستان دادوەران هەموو ئەوكەسانەى خۆتان بە دەم سپی و پێشڕەوی ئەم خەڵكە ئەزانن .
ئەوەتا بكوژی گەرمیان بێترس و وەك بەرزەكى بانان ئەسوڕێتەوە خۆی حازركردوە بۆ كوشتنى دەیان گەرمیانى تر تەنیا لە پێناو وەرگرتنى ئافەرینێك تكایە هەڵویستێكتان هەبێت و با هەموو مان دەست بكەین بە كۆكردنەوەى واژۆ بۆ ئەوەى ئەو جەلادە بدەین دادگاو سزای خۆی وەربگرێت.
تكایە بكوژی گەریمان بناسن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست