سەرەتانەكانی پەروەردە
Saturday, 14/11/2009, 12:00
دوای ئەوەی سیاسەتمەدران فەشەلیان لە كارەكانی خۆیان هێنا ئێمە چاومان لەوەیە كە مامۆستایانی پەروەردەیی لەم جەنجاڵیەی كوردستان رزگارمان بكەن بەڵام وەك دەڵێن ئەگەر ئۆمەرمەندان بۆ خۆی شێت بوو ئێمە روو لە كوێ بكەین؟! (فارس محی الدین)ی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی ئەم زەلامە میزاجیە كە (دینكم دیناركم)ی كردۆتە فەلسەفەی ژیانی خۆی خەڵكی ستەم دیدەی هەولێری هەراسان كردووە، بەجۆرێك رووی كردۆتە پارە كۆكردنەوە كە هەموو مۆرالێكی پشت گوێ خستووە هەموو كەس رێزی شەهیدان دەگرێ كەچی كاك فارس محی الدین جوابی سڵاویان ناداتەوە هەموو كەس ستایشی مامۆستایان دەكات كەچی كاك فارس محی الدین سوكایەتیان پێ دەكات. ئەوەتا لەم چەند رۆژە مامۆستا عومەر ناوێك كە ئەندامیشە لە یەكێتی مامۆستایان بە دەست ئەو پارە پەرستە سوك و ریسوا كرا. مامۆستا عومەریش كە پیاوێكی بە ویقارە بۆری هەڵگرتبوو لەناو پەروەردەی هەولێر بەدوای ئەم پیاوە بچووكە دەگەڕا كەچی خۆشبەختانە فارس محی الدین كە پۆستێكی دیكەی هەیە واتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێرە لەوێ نەبوو. ئیدی لەو خوتورمەیەی مامۆستا عومەر دەربازی بوو بەڵام هەرگیز لە قەلەمی من دەربازی نابێ چونكە ئەم سایتە شۆڕشگێرە هەر بۆ داكۆكی كردن لە مافی هەژاران و ماف خوراوان دامەزراوە. چاوەڕوانی بڵاوكراوەی دیكەی دیكۆمێنتاری بن لەسەر فەزاحەتەكانی (فارس محی الدین).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست