کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ زانای هونه‌ری گۆرانی کوردی

Thursday, 05/02/2009, 12:00


به‌ڕیزان ئه‌و سه‌ر وتاره‌ی منتان پێ سه‌یر نه‌بێت، بڕوا بکه‌ن زۆر به‌ ئاسانی و به‌ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر وتاره‌که‌مدا. ئه‌ی هاوار خه‌ڵکینه‌،،چی ماڵ وێرانیه‌که‌ به‌ سه‌ر ئێمه‌ی کوردا هاتووه‌! گه‌نده‌ڵی و نه‌زانی و گێلی و نۆکه‌ری و زۆر و زۆری تریش ڕووی له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌مان کردووه‌. که‌ڵه‌ شێری شه‌ڕی براکوژی كاکه‌ هاوتا ئه‌سعه‌د بڕیاری دا که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و خزمه‌تی هونه‌ری کوردی بکات. له‌م شاکاره‌ بێ وێنه‌یه‌ی ئه‌م جاره‌یدا سنوری به‌زاندووه‌و خه‌می برا عه‌ره‌به‌ چاوڕه‌شه‌کانی کردۆته‌ كۆڵی خۆیی و خێزانه‌که‌ی. كاکه‌ ‌هاوتای بێ هاوتا له‌ نه‌فامی و گێلیدا بیری چووه‌ که‌ ئه‌و کاته‌ی به‌ هه‌زاران مناڵی بێ تاوانی کورد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ گاز خنکێنران هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی چاوڕه‌ش و برا موسڵمانه‌کان که‌ڕ و لاڵ بوون و خۆیان کرد به‌ که‌ڕڕه‌ی شه‌ربه‌ت. ته‌نانه‌ت مه‌لایه‌کی کوردی خۆشمان نکۆڵی له‌وه‌ کرد که‌ عێراق گازی کیمیایی به‌ کار هه‌نابێت. کاکه‌ هاوتای شێخ زانای نه‌مر،، ده‌رچووی هه‌مان قوتابخانه‌یه‌ که‌ حه‌ز له‌ داهێنان ئه‌کات، وه‌ک چۆن ئه‌و کارانه‌ی که‌ شێخ زاناو هاوه‌ڵه‌کانی کردیان داهێنان بوون له‌ جۆرێک له‌ تاوان، ئه‌م کاره‌ی هاوتاش هه‌مان شێوه‌یه‌ به‌ڵام له‌ بوارێکی تردا. خه‌ڵکینه‌ تا ئێستا چی هونه‌رمه‌ندێکی عه‌ره‌بمان بینی نه‌ک گۆرانی یه‌ک بۆ کورد بڵێت، به‌ڵکو ناوی کوردستان بێنێ و دان به‌ مافی نه‌ته‌وه‌یی کوردا بنێت؟؟ سه‌د بریا ئه‌م که‌ڵه‌شێره‌ هه‌ر بێ ده‌نگ بوایه‌ و جارێکی تر گۆرانی نه‌وتایه‌. من خۆم یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی که‌ گوێم له‌ هاوتا ئه‌گرت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که‌ بوو به‌ که‌ڵه‌شێری حزب و دواتریش ڕسوا کرا. ئیتر له‌و کاته‌وه‌ له‌ به‌ر چاوم که‌وت. به‌ بڕوای من ئه‌مه‌ شێرپه‌نجه‌ی گۆرانی کوردیه‌!
من ئێستا خه‌می ئه‌وه‌ ئه‌خۆم که‌ ئه‌بێت ئه‌م مه‌لا گۆرانی بێژه‌ پرۆژه‌ی داهاتووی چی بێت؟ له‌ هه‌مووی ترسناک تر یه‌و شێوازه‌یه‌ که‌ مناڵه‌که‌ی خۆی چۆن به‌کار هێناوه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌و مووفه‌ڕکه‌ی که‌ له‌ سه‌ری مناڵه‌که‌ی پێچاوه‌!! ئاخۆ پیشاندانی ئه‌م گۆرانیه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا چی کاریگه‌ریه‌کی ئه‌بێت له‌ سه‌ر مناڵانی کورد!! ئه‌م کاره‌ بێ هاوتایه‌ی ئه‌م فس فس پاڵه‌وانه‌ قسه‌ زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت و پێویسته‌ زۆری له‌ سه‌ر بنوسرێت و به‌ هه‌موو شێوازێک ڕسوا بکرێت. هونه‌رمه‌ندانی کورد و رۆشنبیران ئه‌بێت به‌نه‌ ده‌نگ، به‌ بڕوای من ئه‌مه‌ گه‌رایه‌که‌ و ئه‌گه‌ر زوو له‌ ناو نه‌برێت ئه‌وا زوو ئه‌ترووکێت و زیاد ئه‌کات. هیوادارم هاوتای به‌ هاوتاش ده‌ست له‌م کارانه‌ی به‌ردات و داوای لێ بوردن له‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌تا سه‌ر ده‌بێته‌ هێمای چڵکاو خۆری و خیانه‌ت له‌ مێژووی هونه‌ری کوردیدا.

كوردۆ شارباژێڕی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە