کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عومەر فارسی کوردستان نێتیش چەواشه‌کار و ته‌زویرچییه‌

Friday, 16/04/2010, 12:00


لەچەند ڕۆژی رابردو، خاوەنی مالپەری کوردستان نێت عومەر فارس، چەواشەیەکی زۆر گەورەی بەرامبەر خەلک کرد، لەمانشێتی بابەتێکی نوسیویەتی (کوردستاننێت پێشرەوی سایتە کوردیەکانە)
هه‌روه‌ها لە پەرەگرافێکی تردا نووسیویەتی ئه‌گه‌ر له‌ عێراقدا هه‌موو به‌کار هێنه‌رانی ئینته‌ر نێت 53 سایت بکه‌نه‌وه‌ کوردستان نێت یه‌کێکه‌ له‌و 53 سایته. بێگومان هه‌موو سایته‌کان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ سایته‌ جیهانییه‌کانی وه‌ک گوگل و یاهو فه‌یس بوک ... چه‌ندین سایتی تری به‌ ناوبانگ
لێرەدا هەردوو چەواشەکاری و ناڕاستگۆیی عومەر فارس ئاشکرا دەکەم:
سەرەتا پێشرەوی سایتە کوردیەکان بەمانای ئەوە دێت یەکەم مالپەرە یان لە سەرەتایەکانە، بەلام باسەیری مالپەره‌کانی بکه‌ین لە ولاتی عێراق کە زۆرینەی مالپەرە کوردیەکانی تیایە، بزانێن ڕیز بەندی کوردستان نێت لە کوێ وەستاوە ؟
ڕیز بەندی مالپەرە کوردیەکانی باشوور لە وڵاتی عیراق کە تۆمارکراوە:
١٥ یەمین مالپەر ی عیراقی و یەکەمی کوردی یەکگرتوە
١٨مین مالپەری عیراقی و دوەمین مالپەری کوردی ئاوێنە
١٩ مین مالپەری عیراقی سێیەمین مالپەری کوردی سبەیە
٢٠ مین مالپەری عیراقی چوارەمین پەیامنێرە
٢٣ مالپەری عێراقی پێنجەمین مالپەری کوردی کوردستان پۆستە (هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ کوردستانپۆست ئیستا یه‌که‌مین نییه‌، ئه‌وه‌یه‌ که له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه‌‌ فلته‌رکراوه‌، ده‌نا یه‌که‌مین ماڵپه‌ڕ ده‌رده‌چوو)
٢٥ مین مالپەری عیراقی و شەشەمین مالپەری کوردی پیوکەی میدیایە
٣١مین مالپەری عیراقی و حەوتەمین مالپەری کوردی کوردلاندە
٣٣مین مالپەری عێراقی و ٨ مین مالپەری کوردی هاولاتیە
٤٠مین مالپەری عیراقی و ٩یەمین مالپەری کوردی کوردد
٤٢مین مالپەری عێراقی و ١٠مین مالپەری کوردی لڤین پرێسە
٤٦ مین مالپەری عیراقی و ١١مین مالپەری کوردی وێبچنە
٥٠ مالپەری عیراقی و ١٢مین مالپەری کوردی زاخۆ نیتە
٥١ مین مالپەری ۆیراقی و ١٣مین مالپەری کوردی یاریگایە
. ٦ مین مالپەری عیراقی و ١٤مین مالپەری کورد کورد ماکسە
٦٢مین مالپەری عیراقی و ١٥ مین مالپەری کوردی کوردستان نێتە

دواتر کە نووسیویەتی یەکێک لەو ٥٣ مالپەرەیە ئەخلاقیەن وا جوانتر بوو بینوسیایە ٥٣مین مالپەری عیراقیە نەوەک یەکێک لەو ٥٣ مالپەرەیە . ئەمەش چەواشەیەکی تری عومەر فارسە.

بۆ راستی وتەکانییشم فەرموو ئەوا لینکی هەر ١٠٠ مالپەرە بەناوبانگەکەی عیراق بەناوی خۆیانەوە ده‌خه‌مه‌ ڕوو، تکایه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌:
www.alexa.com

ئەوەی لە هەموی گالتە جارترە عومەر فارس دەلێت ئیمە سەربەخۆین و بێجیاوازی رەخنە دەگرین. بەپێویستی دەزانم دوو پرسیاری لێبکەم:
یه‌که‌م: شێوەی داگرتنی هەوال و گرنگیدان پێی، بەتایبەتی لەگەرمەی هەلبژاردنەکاندا، مالپەرەکەت دیارکەوت قورسایی رەخنە لەسەر گۆران و نوکە دەرزییه‌کی له‌ سه‌ر لە بارزانی نه‌بوو. برا ئێمە له‌وسه‌ری دێینه‌وه‌، ئێمه‌ ده‌مێکه‌ لەو فرتو فێله‌تان گه‌یشتووین.
دووه‌م : هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی له‌ کوردستان و گه‌ڕان و ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌رکردنی له‌ نێوان هه‌ولێر و سلێمانی نیشانه‌یه‌کی زه‌قه‌، که‌ ئه‌م براده‌ره‌ سه‌رێکی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ گرێ داوه‌ و به‌ دڵی ئه‌وان بابه‌‌ت بڵاوده‌کاته‌وه‌ و دڵیان نایه‌شێنێ. ئه‌گه‌ر جاربه‌جار نووسینێک ببینین، ئه‌وه‌ بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی گومانه‌، نه‌ک بۆ بێلایه‌نی کوردستان نێت. دوای ئه‌وه‌ له‌ کاک عومه‌ر فارس من ده‌پرسم تۆ ویژدانت تۆ بەمیزاج و قین هەوال و بابەت دادەگری، یان وەک ئەو درۆیە زلەی، که‌ نووسیوتە بیروبۆچونی ئازاد پیاده‌ ده‌که‌یت و له‌وپه‌ڕی ڕاست بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ بابه‌ت بڵاوده‌که‌یته‌وه‌؟

له‌ کۆتاییدا سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌و ناڕاستگۆیی و ساخته‌کاریی و ته‌زویره‌ی‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت ڕاده‌کێشم لەسەروی هەموو ئەم چەواشە کاریانەش عومەر فارس ژمارەی خوێنەرەکانی بەردەوام به‌ ده‌یان جار زیاد کردووه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ نیوه‌ شه‌ودا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بکه‌یت، ده‌بینیت نووسراوه‌ (ئیستا 250 یان 370 یاخود 450 میوان لێره‌یه‌)
بۆ راستی وتەکانی ئێمەش هه‌ر ئیستا سەیری ژمارەی میوانه‌کانی بکه‌ و بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ کوردستان پۆست و له‌ خواره‌وه‌ ته‌ماشای میوانه‌کانی کوردستانپۆستیش بکه‌،. ئایا ده‌کرێت بڕوا به‌ کاک عومه‌ر بکه‌ین، که‌ وه‌ک له‌ ئاماره‌که‌ی ئه‌لێکسادا به‌دیاره‌ که له‌ چاو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی دیکه‌دا‌ که‌مترین میوان سه‌ردانی ده‌کات؟

کارەساتەکەش لەوەدایە عومەر فارس خۆی بە دژی گەندەلی دەسەڵات پینمان دەناسێتی بەڵام بۆ خۆی له‌ بچوکترین ده‌سه‌ڵاتدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیدا هه‌یه‌تی دزینی میوان و چه‌واشه‌کاریی و ته‌زویر ده‌کات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە