کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد رێگری لە بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و چەند مەکتەب سیاسیەک دەکات

Saturday, 31/08/2013, 12:00








دوای ئەوەی هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد لە رێورەسمی کردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ٢٩/٨/٢٠١٣ لە شاری سلێمانی رێگریکرد لە هەریەک لە بەرهەم ساڵح و مەلابەختیار کە وتار بخوێنەوە، لە ئێستادا لە رێگای بەرپرسی کۆمیتەکانی یەکێتی لە سلێمانی لەلایەن هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەد ئاگادار کراونەوە کە هیچ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بەرهەم ساڵح رێک نەخرێت و خەڵکی بۆ کۆ نەکریتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگرێتەوە دەیەوێت وەک تاکە سیمبوڵی سلێمانی و باڵەدەست بمێنتەوە لە ناو یەکێتیە سلێمانیەکاندا هەر بۆیەش ئەگەر سەیر بکرێت کەمترین کۆبوونەوە و چالاکی جەماوەری بەرهەم ساڵح لە سلێمانی دەبینرێت.

ئەم رێگریەی هیرۆی ئیبراهیم ئەحمەد لە بەرهەم ساڵح و چەندانی تر ناو مەکتەبی سیاسی بۆتە هۆی نارەزایی لە ناو مەکتەبی سیاسیدا و پێان وایە دەبێت هۆی لێدانی گورزێکی گەورە لە یەکێتی کە لە کاتی هەڵبژاردنەکان، کە نەتوانن بچنە ناو جەوماوەری یەکێتی. سەرچاوەیەک ئەوەی باسکرد کە رێکەوتنێک هەیە، کە درێژکراوەی ئەو رێکەوتنەی نیوان قوباد تاڵەبانی و نیجیرڤان بارزانیە کە بەر لە ٣٠ حوزێران نێوان هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیە ئەنجامدرا بۆ دریژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی لەبەرامبەر ئەوەدا هەردوولا داهاتی نەوت و سامانی کوردستان لە نێوخۆیان دابەش بکەن بەبێ لەبەر چاوگرتنی رێژەی دەنگەکانی نیوان پارتی و یەکێتی، هەروەها لە کابینەی ئایندە دا دوای هەلبژاردنی ٢١ سێپتێمبەر، حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی پارتی پێکدەهێنرێت و پەرلەمانیش بۆیەکێتی دەبێت و ئەرسەلان بایز دەکرێتەوە سەرۆکی پەرلەمان لە پاداشتی کودەتای ٣٠ حوزێران، بۆپۆستەکانی حکومەت، وەزیرەکان وەک یەک دەبن لە نێوان پارتی و یەکێتی، بەڵام ئەمجارە جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەبێت لە بری حیماد ئەحمەد. هەروها ئەو سەرچاوە ئەوەی پشت راستکردەوە بۆم کە پارتی بڵینی ئەوەی بە ماڵی تاڵەبانی داوە کە ئەگەر یەکێتی لە ٢٠ کورسی کەمتریش بێنێت، ئەوان لەسەر رێکەوتنەکەی خۆیان بەردەوام دەبن، هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی هیرۆی ئیبراهیـ ئەحمەد ئەو رێگریانە بکات و هیچ خوێندنەوەیەک بۆ ئاوانتیر نەکات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە