کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م کچه‌ له‌ په‌رله‌مان، نوێنه‌ری حیزبی شیوعییه، یان نۆکه‌ری پارتییه‌؟

Tuesday, 01/06/2010, 12:00


ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی حزبێکی شیوعی سه‌یر بکه‌یت پره‌ له ‌وشه‌ی بریقه‌داری جوان وه‌ک ئازادیی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و ده‌سه‌لات بۆ هه‌ژاران و دژایه‌تی مافیاو سه‌رمایه‌داران . پراکتیزه‌ی ئه‌م وشانه ، له‌چه‌ند سالی رابردوو‌ له‌ناو حیزبی شیوعی کوردستان وه‌ک حزب (نه‌وه‌ک شه‌خس) زۆر به‌ئاسته‌م ده‌بینرێ یان بوێر نه‌بوون له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات قسه‌یه‌کی جدی بکه‌ن . ئه‌گه‌ر چی ئه‌و حیزبه‌ خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار شه‌هیده‌.
ئیستا پۆلێک سه‌رکرده‌ی بازرگانی سیاسی، ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه‌ ده‌که‌ن، ‌ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی خۆ ده‌وله‌مه‌ندکردن و زه‌لیکردنی ئه‌و حزبه‌ن ، بۆ پارتی و یه‌کێتی له‌ بێده‌نگ بون په‌رده‌پۆش کردنی تاوانه‌کانیان . به‌ئاستی ملیمێک به‌دوای به‌رنامه‌ی حیزب و خوێنڕشتنی ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامیان نه‌چوونه‌ .
هاژه‌ سلێمان یه‌کێک له‌و ئه‌لقه‌ له‌ گوێ و نۆه‌کرانه‌ی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه‌، که ‌به‌س به‌ناو شیوعیه‌ به‌لام له‌ کردار و هه‌لوێستدا، پارتییه‌که‌ ئاو لێڵ ناکات.‌
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی شیوعی، تا ئێستا له‌په‌رله‌مان له‌به‌رامبه‌ر ده‌یان تاوان و یاسای قێزه‌وه‌نی پارتی و یه‌کێتی خاوه‌نی یه‌ک هه‌لوێست نه‌بووه‌ . بۆ یاساکانی ده‌سه‌لات وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پارتی و یه‌کێتی، به‌ده‌وام بۆ رازیکردنی ئه‌وان، ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه ، ته‌نانه‌ت له‌داکۆکیکردنی له‌هه‌ژارانی وڵاته‌که‌مدا به‌ئاستی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی (یه‌کگرتوو، کۆمه‌له‌) ده‌نگی نه‌هاتووه‌؟
له‌ کاتی تێپه‌راندنی بودجه‌ که ‌به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌بودجه‌ی خه‌لکی دزرا و به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت به‌ پڕۆژه‌ی وه‌همی، هاژه‌ سلێمان له‌ته‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پارتی ویه‌کێتی ده‌سته‌ پر له‌تاوانه‌که‌ی بۆ دزینی داهاتی خه‌لکی کوردستان به‌رز کرده‌وه‌.
ئێستاش که ‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆران 48 ملیۆن دینار بۆ کرینی ئۆتۆمۆبیل ره‌فز ده‌که‌نه‌وه‌ ، له‌بڕی ئه‌وه‌ی ئه‌و کچه‌ به‌ناو شیوعیه‌ بڵێت منێش وه‌ک شیوعییه‌ک و خه‌مخۆری هه‌ژارانی وڵاته‌که‌م، ده‌نگم ده‌خه‌مه‌ پاڵتان، که‌چی ئه‌ویش ده‌یه‌وه‌ێت وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌کانی پارتی و یه‌کیتی له‌و غه‌نیمه‌یه‌ی به‌رکه‌وێت.
ئه‌وه‌ له‌چه‌مچه‌مال باوکێک به‌نیازه‌ 3 منالی بکوژێت له‌هه‌ژاریدا ، ده‌بوو له‌ خۆی بپرسێت: چۆن به‌ پاره‌ی دزراوی ئه‌و هه‌ژارانه‌، رازیی ببم، که‌ نوێترین و گرانترین جۆر ئۆتۆمۆبیل وه‌ربگرم ، که‌چی چاو شۆرانه‌ بۆ پاره‌ هه‌موو بیروباوه‌ره‌کان وه‌لا ده‌نێت و سبه‌ی وه‌ک دزێک له‌په‌رله‌مان ده‌ناسرێ نه‌وه‌ک نوێنه‌ری گه‌ل.
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، ‌ بارزانی له‌په‌رله‌مان وتارێکی پڕ له‌هه‌ڕه‌شه ی پێشکه‌ش کرد، ‌ ک ه‌سنور داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئۆپزسیۆن و میدیای ئه‌هلی له ‌ره‌خنه‌گرتن له‌حزب و ده‌سه‌لاته‌که‌ی نه‌هێڵێت، ئه‌م هاژه‌ سلێمانه به‌ناو‌ نوێنه‌ری حیزبی شیوعی کوردستانه‌، له‌ له‌بڕی ئه‌وه‌ی به‌ئاستی نوێنه‌ری یه‌کگرتوو بلێت خیتابه‌که‌ی بارزانی هیچ نه‌بوو که‌چی به‌ شان و بالی وتاره‌که‌ی مه‌سعوددا هه‌لده‌دات که ‌پره‌ له‌ تاوان و له‌ خوێنرشتن و ترس، ئه‌و وتاره‌ی که‌ له‌ عه‌قڵیکی عه‌شاریری و دواکه‌وتووه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت.
ئافه‌رین حزب. بۆ خۆت و نوێنه‌رت.
اخر حزبێک که‌مال شاکر و حه‌یده‌ر فه‌یلی ریش سپی بێت ده‌بێت نوێنه‌ره‌که‌شیان هه‌ر له‌م نموونه‌ی په‌رله‌مه‌نتاره‌ی بۆ هه‌ڵبژێرن، ئه‌ویش کۆیله‌یه‌کی وه‌ک هاژه‌ سلێمانه‌

وته‌ پر له‌ ستایشه‌کانی نوێنه‌ری شوعی بۆ بارزانی
http://www.xebat.net/attachment/PDF/x2_24988_375.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە