کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرئ نێچیرڤان بەرزانی لەکوێیە؟؟؟

Wednesday, 19/05/2010, 12:00




ماوەیەک بەر لەئێستا میدیای کوردی بەتیبەت میدیای ئەهلی،پیاوێکی بە ئێمە ناساند وەک ئەوەی ڕ‌‌ۆژێک لە نیشتیماندا بونی نەبووبێت وبەڵکوفریشتە ئاسا خودا بۆ ئەو میلەتە بەدبەختەی ناردبێت کە بەدەست حیزبەکەی مامیەوە ژیانی لێ بوە بە دۆزەخ.وەک ئەوەی ڕۆژێک لەڕۆژان ئەم پیاوە دەسەلاتی نە بو بێت،هەردوای جێهێشتنی دەسەلاتەکەی وەک نەوەیەکی بنامەلە لە بەرگێکی نوێ و ڕیفۆرمدا خۆی نیشانداین،بەشێکی زۆری ڕۆژنامە ئەهلیەکانیش ‌هێندەی تر ئەم پیاوەیان لێ کردین بە سۆپەرمان.گەرچی من دەمێکە دەزانم ڕۆژنانوسی کورد زوو شتی بیر دەچێتەوەو جەلادت بۆ دەکات با فریشتەو بەرگی کەسەکانت بۆ دەگۆڕێت.بەهەرحاڵ ماوەیەکە نێچیرڤان کەوتوەوتە قسەی سەیرو سەمەرەو باس لە ئازادی و کەرامەت و ژیانی ئینسان دەکات،تا ئەوجێگەیەی دەڵێت کارەساتە لە ساڵی 2010 دا خەڵک لەسەر بیروڕای سیاسی نان بڕاو بکرێت و ئازادی مرۆڤی کورد لە کەدار بکرێت!!بە بێ ئەوەی کاک نێچیر لە خۆی بپرسێت یان ڕۆژنامەنوسیکی ئێمە لە یەکێک لە پرسیاراکانیدا بپرسێت بەڕێزم،ئەی لە سەردەمی بەڕێزتا نە بوو ماڵی ڕێبوار سیوەیلی سوتێنراو ڕەوانەی سلێمانیتان کرد،ئەی لەسەردەمی جەنابتا نە بوو ڕۆژنامانوسی لاو کەکە سۆران لەژیان دورخرایەواو نارتان بۆ دونیایاکی کە!ئەی لەسەردەمی دەسەڵات و شەوە سورەکانی جەنابتا نەبوو هەموو رۆژئک ڕۆژنامەنوس نەبەزگۆران لەلەیەن دەزگا بەدناوەکەی کوڕی مامت سەرۆکی هەرێم!! بەرشەق دەدراو تالە زێدی خۆی دورتان خستەوەو هەولێرتان پێچۆڵکرد.

بەلەمانە گەڕێن دەپرسین ئەوکات لە شەوە سورەکانتا بویتو ئەمانەت نە دەبینی،ئەی جەنابت ئێستا لە کوێت،ئەوەتا لەژێر دەسەڵاتی حیزبەکەتدا نەک خەڵک نان براو دەکرێت بەڵکو لەسەر نوسینی چەند وشەیەک بەڕۆژی ڕوناک بەبەرچاوی خوێندکاروپۆلیسەوە زەرداشت دەڕفێننو پاشان گولەبەرانی دەکەن.ئەی جەنابی ڕیفۆرم خواز لە کوێت!ئەوەتا بەیان نامەی مەکتەبی سیاسی خێڵەکەت نەک هەر نان بڕین بەڵکو هەڕەشە لە کەرامەت و تاک بەتاکی ئازادیخوازی جاماوار دەکات،هەمومان بە گێرەشێوێن و‌تیرۆرست سەیردەکات.سەرۆک بەخودا دەشوبهێنێ و قسەکردن لە ئاستیدا نیشانەی بێئمانیەو داوامان لێ دەکات پەشیمان بیناواو کڕنوش بەرین یان ئەواتا دامان کەن بە هاورێی کاکە سۆران و زەردەشت!!

کوڕەکەی مامیشت بڕیاری داوە ئەوەی فرمێسکی بۆ زەردەشت رشت بێت ئاژاوە چیەو ڕاپێچی بەردەم یاسای دەسەڵاتەکەی کات.ئەی ئێستا پێمان ناڵێت جەنابی ڕیفۆرم خواز لە کوێت،ئەوەتا لەسایەی خێڵەکەتدا فرمێسک ڕشتن بۆ جوانەمەرگەکانمان بە تیرۆر سەیردەکرئ و هەڕەشەی مەرگمان لە دە کرێت.كەچی جەنابی ڕیفۆرم خوازت کەس نازانێت لە کوێت و چ کارەیت.لە کۆتایشدا ئەم وشانەم ‌بۆئەوەنیە کە لەجەنابت رادەبینم کە هەستی بە کەشفکردنو ساندنەوەی کەرامەت و حەقی ئەو مرۆڤانەی کەلەلایەن پارتەکەتەوە لێیان زەوت کراوە.بەڵکوئەم وشانەم بۆهەندێک ڕۆشنبیرومیدیای ئەهلی و لە پێش هەموشیانەوە بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندام پەرلەمانەکانیانە کە بێ ئاگا کەوتبووبە هۆنینەوەی قسەی بریقەدار بۆ جەنابت.دەنا من باش دەزانم تۆش یەکێکی لە سەرکردەکانی خێڵ وهیچت کەمتر ‌نیە لەوان.هەرکەت پێویست کات توشی هەمان قەدارمان داکەیت
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە