که‌ڵه‌بابه پۆپنه سوره‌که... هێلکه...ش ده‌کات!!!
Saturday, 02/04/2011, 12:00
به‌ده‌گمه‌ن له‌سه‌رده‌می بلوتس و دیجیتاڵدا ، ئه‌و ده‌مه‌ی عه‌وله‌مه بابی گه‌وره‌ی هه‌مووانه هه‌واڵی سه‌یری سروشتی ده‌بیستین به‌ڕێکه‌وت چاوم به‌بابه‌تێک که‌وت له‌یه‌کێک له‌په‌ڕگه کودییه‌کان له‌سه‌ر هێڵی ئه‌نته‌رێت که گوایه که‌ڵه‌شێرێک له ناوچه‌ی (مه‌هی) سه‌ربه‌سنوری ئه‌سفه‌هان هێلکه‌ش ده‌کات !!! به‌لامه‌ووه سه‌یر بوو ده‌مێک رامام و بزه‌یه‌کی تاڵم هاتێ.
ئه وکرته ڤیدیوییه‌م بیر که‌وته‌ووه که‌چه‌ند ڕۆژێکه له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی میدیای تورک به‌تایبه‌تی و ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان ده‌یبینین کاتێک بارزانی له پێشوازی کۆلکه فاشیستێکی تورک که ئۆردۆگانه ته‌شریفی له تورکیاووه بۆ هه‌ولێر برد‌و به‌رزانیش له‌که‌ره‌م و ماریفه‌تی خۆی بێ به‌شی نه‌کرد و به‌گۆرانی تورکی پێشوازی و به‌زمی ی سازکرد. له‌و ڤیدیۆیه‌دا به ڕوونی که‌ساییه‌تیه‌کی بچوک ده‌بنیت له‌ته‌نیشت ئۆ‌ردۆگان که‌نه‌ک هه‌رناکرێت ناوی سه‌رۆکی لێ بنێ به‌ڵکو نه‌نگیشه له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا له‌هه‌رێمێکی وه‌کو باشوری کوردستان ئه‌مه بڕیاربه‌ده ستی یه‌که‌مین و دووایه‌مین بێت له چاره‌نووسی خه‌ڵک. شیکاری ده‌رونی و زمانی جه‌سته‌یی ئه‌م کاسایه‌تی یه ناخوێنمه‌وه ئه‌مه‌کاری من نی یه‌چونکه ئه‌م هه‌وێره ئاوزۆرده‌کێشی وه‌لێ کاتێک که‌ده‌بینی چوون کیژۆڵه‌یه‌کی شه‌رمن داواخوازی هاتبێت په‌نجه‌کانی پێک دادێنێت و به‌حه‌سره‌ته‌ووه له و چاره‌تاڵه‌ی تورک ده‌روانێت؟!! بچووک ترسا‌و، سه‌رسام ، شه‌رمن ، نائارام، نیگه‌ران ، دوو دل....هتد
ته‌واو نا‌ئومێد ده‌بیت و بگره له‌جێ ی خۆشته‌ووه جه‌سته‌ت شه‌ڵاڵی عاره‌قه شه‌رم ده‌بێت.
مام که‌ڵــــه‌بابی ده‌ڤه‌ری(مه‌هی) ئه‌سفه‌هان ئه‌گه‌رچی ئه‌رکی هێلکه کردنیشی زیاد کردووه وه‌لێ هه‌رگیز مریشکه‌کانی گه‌ڕه‌کی له‌بیر نه‌کردووه و سه‌رگه‌می پاراستنیانه. کاتێک هێلکه‌یه‌ک ده‌کات زۆر به‌ئارامی و به‌ئه‌زمونه‌وه به‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌روات و بۆ ساتێکیش پێ ی وانی یه که مریشکه نه‌ک که‌ڵه‌بــــاب.!!!!
به‌ڵام جه‌خار به‌رله‌چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر و تایبه‌ت له وگرته‌ڤیدیۆییه‌دا ئیدی هه‌وری گوومانی جه‌ماوه‌ری کوردستان ڕه‌وییه‌وه و دڵنایبوون که‌ئه‌م که‌ڵه‌بابه تۆڕه‌یه و باڕۆکه‌سوره‌ی به‌ناو سه‌رۆکی کوردستان ئه‌گه‌رچی ده‌نووکی هه‌میشه ده‌مه‌زه‌رده بۆ گیانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌لێ له‌به‌رده‌م نه‌ووه‌کانی ئه‌تاتوورکی ڕگه‌زگوورگدا ناوێرێ هێلکه پیس کات و نه‌ک هه‌ر پله و مه‌قامی مام که‌ڵه‌بابی نی یه به‌ڵکو مریشکێکی ده‌سته‌مۆی شه‌ڕی بۆ خاوه‌نی و خێری بۆ بێگانه‌یه.
ماوه‌ته‌ووه بڵێین.... ئه‌گه‌ر به‌هره‌و توانستی هێلکه کردن لای مام که‌ڵه‌بابی ده‌ڤه‌ری(مه‌هی) ئه‌سفه‌هان قودره‌تی قادر بێت هیچی له‌ماهیه‌تی نه‌گۆڕیوه‌وبه‌که‌ساییه‌تی تۆکمه‌ی خۆییه‌وه ماوه‌ته‌وه........به‌ڵام داخه‌که‌م هێلکه‌کردنی لای که‌ڵه‌بابه‌که‌ی کوردستان له‌بوده‌ڵه‌یی و ترسنۆکی خۆییه‌تی و بگره له‌ساییه‌ی بلوتوس و ته‌که‌نلۆجیای نوێ بابه‌عه‌وله‌مه گومان له‌توخمی نێرینه‌ی ده‌کات و پێ و وایه له‌ئه‌زه‌له‌ووه هه‌ر مریشکێکی بووده‌ڵه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست