کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كگرتوو ئه‌و هێزه‌ میانه‌ره‌وه‌یه‌ ئۆپۆزیسۆنى هێنایه‌ كایه‌وه‌

Monday, 03/05/2010, 12:00


له‌ یه‌كێك له‌ سایته‌ كوردیه‌ كاندا ، بابه‌تێكم خوێنده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتبوو ژماره‌یه‌ك له‌ ڕوناكبیران و نوسه‌رانى كورد پرۆتێستى ئه‌و هێرشانه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و مه‌لاكانى ئه‌وقاف ده‌كه‌ن

زۆرم لا سه‌یر بوو ئه‌م ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوسه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ یاداشتێكیان كردۆته ‌ئامانج بۆئه‌وه‌ى له‌ مێژووى پاكى و دوور له‌ توندڕه‌وى و توندو تیژی یه‌كگرتوو كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌ \"ئه‌و هێرشانه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كگرتوى ئیسلامى و مه‌لاكانى ئه‌وقاف بۆسه‌ر ئازادى نوسه‌ر و ڕۆشنبیران ده‌ستیان پێكردووه‌\"

پێش هه‌موشتێك هێرشكردنه ‌سه‌ر دووره‌ له‌ یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان به‌ڵكو له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نیدا هه‌ر هێرشى كراوه‌ته‌سه‌ر و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ هێمنى و دور له‌ توندو تیژى وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و هیرشانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ ..

‌,یه‌كگرتوو نه‌یویستووه‌ و ناشیه‌وێت ترس و تۆقاندن بهێنێته‌ كایه‌وه‌ و سڵیش له‌ ترس ناكاته‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى لایه‌نه‌كانى تر بیروباوه‌ڕى خۆى به‌زۆر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ناسه‌پێنێت. وه‌یاخود به‌ سانایی هه‌رزان فرۆشی ناكات .

به‌ڵێ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بانگه‌شه‌ى دیمۆكراسى ده‌كات و خۆى وه‌كو هێزێكى ئۆپۆزیسۆن داده‌نێت و هه‌ر یه‌كگرتووى ئیسلامى بوو له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنیدا ته‌نها هێزی سیاسی كوردستانی بێ میلیشیا بوو ، هه‌ر یه‌كگرتوو بوو ‌ 2005 ئۆپۆزیسۆنى له‌ كوردستان هێنایه‌ كایه‌وه‌ له‌پێناویشیدا گیانى چوار په‌پوله‌ى به‌ره‌و ئاسمان به‌ڕێكرده‌وه‌,

هه‌ر یه‌كگرتووى ئیسلامى بوو وشه‌ى (گه‌نده‌ڵى) جه‌رگبڕى هێنایه‌ سه‌ر زارى خه‌ڵك و به‌ده‌سه‌ڵاتى ڕاگه‌یاند كه‌ ئاساییه‌ وشه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران رابگه‌یه‌نرێت ..

له‌كۆتایدا ئه‌لێم بۆ پرسیاركردن له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى بڕۆن له‌ بادینان بپرسن!له‌ گونده‌ بێ نازه‌كان بپرسن !! له‌و ئافره‌تانه‌ بپرسن كه‌ پیاوه‌كانین له‌ شه‌رى ناوخۆ كوژران و یه‌كگرتوو مناڵه‌كانیانی ناز ئه‌كێشان.. له‌ ته‌مه‌نی چه‌ندین ساڵه‌ی میانه‌ره‌وی ئاشتی خوازانه‌ی یه‌كگرتوو بپرسن . له‌ ده‌سته‌ سپیه‌كانی یه‌كگرتوو بپرسن كه‌ یه‌ك ئه‌ندامی به‌ تۆمه‌تی ئه‌خلاقی له‌ هیچ به‌ندیخانه‌یه‌كی كوردستان ده‌ستگیر نه‌كراوه‌

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە