کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌ڕ له‌ نێو رێزه‌كانی حدك، پۆلیسی كۆیه‌ی ناچار به‌ ده‌ستتێوه‌ردان كرد

Friday, 26/03/2010, 12:00


به‌ هۆی شه‌ڕێكدا كه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا له‌ نێو چه‌ند كادر و پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دیموكراتی كوردستان هاتۆته‌ ئاراوه‌، كه‌سێك بریندار و چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر كراون.

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ حیزبی دیموكراتی كوردستان، به‌ "مێدیا نیوز" گه‌یشتووه‌، جارێكی دیكه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێو رێزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ بۆ هۆی ئاڵۆزی.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، تێكهه‌ڵچونه‌كه‌ له‌ رۆژی 1/1/1389، كاتێك روویداوه‌ كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ كادرو پێشمه‌رگه‌كانی حدك (ته‌نانه‌ت به‌شێكیش له‌ سه‌ركردایه‌تی) بۆ تێپه‌راندنی رۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆز رویان له‌ سه‌یرانه‌كانی ناوچه‌ی كۆیه‌ (بناری هه‌یبه‌ت سوڵتان) كردبوو هاتۆته‌ ئاراوه‌.
له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌سێك به‌ ناوی (سارۆ) كوڕی یه‌كێك له‌ شه‌هیده‌كانی حیزبی دیموكرات بریندار و به‌ مه‌به‌ستی تیماركردنی برینه‌كه‌ی ناوبراو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كراوه‌ . هاوكات به‌ هۆی به‌رفراوانبوونی ناخۆشییه‌كه‌، پۆلیسی كۆیه‌ ناچار بووه‌ كه‌ بۆ راوه‌ستانی شه‌ڕه‌كه‌ی چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر بكات. ناوی ده‌ستگیر كراوه‌كان لای "مێدیا نیوز" پارێزراوه‌.
ده‌ستگیركراوه‌كان رۆژی دواتر له‌سه‌ر داوای سه‌ركردایه‌تی حدك ئازاد كراون و بۆ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌كه‌ هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كراوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ی مێدیانیوز جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و پێكدادانانه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ دوو لایه‌نه‌ كه‌ خۆیان به‌ لایه‌نگرانی باڵی مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار و مه‌لا عه‌بدو ڵا حه‌سه‌ن زاده‌ ده‌زانن و ئه‌وه‌ش هه‌مان بوغز و غه‌ره‌زه‌كانی رابردووی نێوان پێشمه‌رگه‌كانه‌."
پێشتریش "مێدیا نیوز" هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوونی له‌و چه‌شنه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ری ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌ فه‌رمی ره‌ت كرایه‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ زووتر به‌ ده‌ستی "مێدیا نیوز" كه‌وتووه‌ به‌ڵام بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر راستی و دروستی نێوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه‌ دوای چه‌ند رۆژێك بڵاو كرایه‌وه‌.
کوردستانپۆست: دیموکرات به‌ هه‌ر هه‌زار باڵییه‌وه‌ خه‌ریکی شه‌ڕه‌ بۆکسێنن ، ئافه‌رین بۆ خۆتان و سه‌رکردایه‌تیۆکه‌تان که‌ ناتوانێ ئیداره‌ی که‌مپێک بده‌ن، جا چۆن رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رزگارده‌که‌ن..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە