کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بانگه‌وازێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان وده‌سه‌ڵات..

Saturday, 05/03/2011, 12:00


ئێمەوەك خەڵكى راپەریوى شارى سلێمانى لە 7/3/1991 دا وێراى ئیدانەكردنى جواب دانەوەى بەرد بەگوللە و دواى خوێندنەوەو راڤەكردنى بەیاننامە (7) خاڵەیەكەى بزوتنەوەى گۆران لە 29/1/2011 كەسەر لەبەر كردنە بەخەڵك و ئەزمونى گەلەكەمان دوپات دەكەینەوە ، هەردوو حزبى دەسەڵات دەبیردێنەوە كەلەئەنفال بەت ناوەكەى (10/8/1988) دا كاتێ: كە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانتان بەجێهێشت و مەڕتان خستە بەردەستى گورگ و گەشتنە كەرەج و تاران و بانەو سەقز و سەردەشت .. ئێمە وەك جەماوەرى راپەریوى شارى سلێمانى و كوردستان راپەرینمان كردو رێگەخۆشكەربووین بۆ گەرانەوەتان و باوەشى گەرم و پرجۆشى خۆمانمان بۆ كردنەوە چونكە ئەو كات ئێوە پێشمەرگەبوون . بەڵام ئێوە چیتان بۆمان كرد .
لەدەست دانى سیفاتە جوانەكانى پێشمەرگەو بڵاوكردنەوەى قەسادى ئیدارى سیاسى و كۆمەڵایەتى و ئابورى بەهۆى بەكارهێنانى ناوى پێشمەرگەو پۆستەكانتان بەتاڵان كردنى كارخانە گەورەكان و ئەو تۆمبێلانەى كە موڵكى گشتین . دواتر شەرە بەتناوەكەى ساڵى 1993 لەسەر داهاتى برایم خلیل شەهید كردنى هەزارەها گەنجى كارامەى ئەم گەلە و دەبوو ئەم شەرە لە سەر كەركوكێكى بوكى رفێنراوى كوردستان و جەبەل حەمرینى بێ ساحەب بوایە . درس خستنە ناوریزى گەلەكەمان بەدروستكردنى مامۆستایى پارتى و مامۆستاى یەكێتى تا دەگاتە ئاستى خێزان ، تەماع كردنە موچەى ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەى كە ساڵانێك بەبێ موچە كاریان دەكرد بۆ بەرەوپێشچونى ئەزمونى گەلەكەمان هێنانى عەرەب و فارس و توركیش بۆ كورد كوشتن و هیتدد......
ئەوە ئێوەن خەمى ئەزمونى گەلتانە یاخود ئەو گەلەى كەبەهەموو خراپەكانتان رازییەو دەنگ ناكات ئەوە ئێمەى گەلین خەمۆرى ئەزمونى وڵاتمانە نەك ئێوە .. بۆیە ئاگادارتان دەكەینەوە كەجام پربوو لێى ئەرژێت ....
من قتل دون مالە فهو شهید
ومن قتل دون عرڤ فهو شهید


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە