داواکاریی خه‌لک: نه نێچیرڤان نه به‌رهه‌م
Friday, 20/01/2012, 12:00
له سه‌روبه‌ندی ئاڵوگۆری پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت، قسه وباسی زۆر هاته ئاراوه. نێچیرڤان بارزانی که دوو ساڵه له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت دوور که‌وتۆته‌وه، نه‌یتوانی له چوارچێوه‌ی حیزبه‌که‌یدا کار بکات، بۆیه‌شه له‌م دووساڵه‌دا زۆربه‌ی کات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بووه.
هه‌ر له کاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت له لایه‌ن به‌رهه‌م سالحه‌وه، نێچیرڤان بارزانی بۆ دوو ساڵه‌که‌ی دوای ئه‌و چاوی له‌و پۆسته بوو. بۆیه‌شه له کاتی نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئالوگۆڕی پۆسته‌که، خه‌لکانی نزیک له خۆی راسپارد که له میدیاکاندا باس له‌وه بکه‌ن که پارتی ئه‌م پۆسته وه‌رده‌گرێت و تاکه کاندیدیشیان نێچیرڤان بارزانییه.
ده‌زگاکانی فه‌رمی و نافه‌رمیی راگه‌یاندنی پارتی که زۆربه‌یان له ژێر کاریگه‌ریی نێچیرڤان بارزانیدان، که‌شێکیان خوڵقاند که کابینه‌ی به‌رهه‌م به شکستخواردوو پێشان بده‌ن و نێچیرڤان بارزانیش به فرشته‌ی رزگارکه‌ری وڵات بناسێنن.
ئه‌وه‌ی راستییه کابینه‌ی به‌رهه‌م سالح، به‌رهه‌مێکی شایانی باسی نه‌بوو، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانیش تاقیکردنه‌وه‌ی خۆی پێشتر داوه وسه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. نێچیرڤان بارزانی که که‌سانی نزیک له ئه‌و به ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانیی ناو ده‌به‌ن، زیاتر له ده ساڵ به ئیمکانیات وبودجه‌ی باشه‌وه مه‌جالی هه‌بوو کارێک بکات، به‌ڵام به‌رهه‌می حکومڕانیه دوور و درێژه‌که‌ی ته‌نیا ملیارده‌ها دۆلار قه‌رزداربوونی حکومه‌ت بووه.
نێجیرڤان بارزانی گشت جومگه هه‌ستیاره‌کانی حکومه‌تی خسته ده‌ست که‌سانی نزیکی خۆی وهه‌ژموونی ئه‌و له سه‌ر حکومه‌ت ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می به‌رهه‌م سالحیش به‌رده‌وام بووه.
ئه‌و به‌بێ بوونی شه‌فافیه‌ت، ملیارده‌ها دۆلار بودجه‌ی هه‌رێمی خه‌رج ده‌کرد و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کیش له سه‌ر ئه‌م خه‌رجیانه نه‌بوو. له سه‌رده‌می نێچیرڤاندا خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌کان پێشنه‌که‌وتن و ته‌نانه‌ت کاره‌باش به هیممه‌تی که‌رتی تایبه‌ت وکه‌سانی وه‌ک ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌که‌لی به رێژه‌یه‌ک باشتر بوو. هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌و، به ده‌یان هه‌زار مووچه‌خۆری بندیوار و وه‌همی بۆ رازی کردنی ئه‌م وئه‌و زیاد کران. ئه‌و وه‌زاره‌تێکی بێ بینایه و کارمه‌ندی، به ناوی سامانه سروشتیه‌کان بۆ ئاشتی هه‌ورامی دامه‌زراند و سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م نیشتمانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی هه‌رزانفرۆش کرد. که‌سانی وه‌ک سه‌رگیس و د.نووری له ده‌وری ئه‌و، زه‌ویه پڕبه‌هاکانی هه‌ردوو پارێزگای دهۆک وهه‌و‌لێریان تاڵان کرد.
مه‌کته‌بی نێچیرڤان بارزانی ببویه دیوه‌خانه‌ی به‌خشینی زه‌وی و موساته‌حه. ئه‌م کارانه‌ش به شێوه‌ی نایاسایی ده‌کران، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستیه‌ش داننانی خودی داموده‌زگای حکومه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زیاتر له سێسه‌د موساته‌حه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه.
له سه‌رده‌می نێچیرڤاندا سیسته‌می ته‌ندروستیی هه‌رێم داته‌پی، که‌چی ناوبراو به پاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی خێری به نه‌خۆشه‌کان ده‌کرد وته‌نانه‌ت دوای نه‌مانی ئه‌و له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تیش له‌و بودجه‌یه به ناوی خۆی نه‌خۆشی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناردووه. له سه‌رده‌می ئه‌و داهاتی وه‌زاره‌ته‌کان بۆ دارایی نه‌ده‌گه‌رایه‌وه و تا ئێستاش داهاتی گومرکی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌رژێته خه‌زینه‌ی مه‌کته‌به‌که‌ی ئه‌و. له سه‌رده‌می ئه‌ودا به سه‌دان پرۆژه فه‌شه‌لی هێناو وئه‌نجام نه‌درا و که‌سیش مافی لێپرسینه‌وه‌ی نه‌بوو، گشت ته‌نده‌ره‌کانیش به ناشه‌فافی ودوور له رێنماییه‌کان به که‌سانی نزیک له خۆی ده‌دران.
گه‌نده‌ڵی تاکه به‌رهه‌می حوکمرانیی نێچیرڤان بارزانی بووه و ئاسه‌واری ئه‌م گه‌نده‌ڵیه بۆ چه‌ند کابینه‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت. که‌چی ئێستا مه‌کته‌بی نیچیرڤان بارزانی به مه‌بله‌غی خه‌یالی پاره سه‌رف ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میدیاکانی خۆیان وته‌نانه‌ت هی ئۆپۆزسیۆنیش بکڕن و نێجیرڤان بارزانی به فریشته بناسێنن و وای پێشان بده‌ن به هاتنی ئه‌و کوردستان ده‌بێت به به‌هه‌شت. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و ده دوازده ساڵه‌ی حوکمرانیی ئه‌و که‌م بووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بییناسن و بزانن که چیی له هه‌گبه‌دایه. ئه‌و به‌و دووساله‌ش ناتوانێ هیچ موعجیزه‌یه‌ک بکات، ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌توانیت زیاتر به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی خۆی وکه‌سانی ده‌وروبه‌ری بپارێزێت.
بۆیه هاوڵاتیان هه‌قیانه بڵێن نه به‌رهه‌م و نه نێچیرڤان. ئه‌مانه هه‌ردووکیان تاقی کراونه‌ته‌وه، چاره ئه‌وه بوو که حکومه‌تێکی ئینتیقالی پێک بهێنرێت و تا هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزاری و ریشه‌کێشکردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵایانه دابنرێت که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان سه‌رچاوه‌یان بۆ سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. سیسته‌م سیسته‌می گه‌نده‌ڵی جارانه و وا سه‌رده‌سته‌که‌شیان گه‌رایه‌وه، بۆیه هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست