کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هاره‌که‌ی نێوان بارزانی و تورکیادا گوڵه‌ سووره‌که‌ی DTP هه‌ڵوه‌ری!

Tuesday, 15/12/2009, 12:00

به‌ریتانیا            
  نزیکه‌ی دوو مانگ له‌مه‌و به‌ر له‌ کۆنگره‌ێکی ڕۆژنامه‌وانی دا سه‌رۆکی هه‌ڕێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاند که‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تورکیادا وه‌رزی زستانی تێپه‌ڕ کردووه‌ و پێیان ناوه‌ته‌ وه‌رزی به‌هار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامیه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م به‌هاره‌دا تاکه‌ پارتی کوردی باکوری کوردستان پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمکرات(DTP) له‌ لایه‌نی دادگای باڵای تورکیاوه‌ داخراو جارێکی تر پرسی کوردی توشی وه‌رزی سه‌هۆڵبه‌ندان کرده‌وه‌ که‌ بێگومان ئه‌م کاره‌ زه‌نگێکی تری مه‌ترسی داری ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئیفلیج کردنی پرسی کورد له‌ و ووڵاته‌و ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌که‌ش،چونکه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌ پێدان ده‌بینین که‌ به‌ هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ پ ک ک و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دا دانووستان ناکات به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وان پارتێکی تیرۆرستین،وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا ئه‌و تاکه‌ پارته‌ داده‌خه‌ن که‌ نوێنه‌رایه‌تی کورد ده‌کات له‌ تورکیادا ، ئه‌م پارته‌ که‌ داوی ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2005 له‌ لایه‌ن چه‌ند ڕۆشنبیرێکی کورد له‌ باکوری کوردستان دامه‌زرێنرا توانیان له‌ ماوه‌ێکی کورتی ته‌مه‌نیاندا له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیادا 21 کورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن و له‌ هه‌ڵبژاردنی ساره‌وانییه‌کانی مانگی 3ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 100 شاره‌دار به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وپارته له‌ هه‌وڵه‌کانی خۆی دا له‌ بواری سیاسی و دیبلۆماسی دا بۆ بردنه‌ پێشتری پرسی کورد ڕۆڵێکی کاراو به‌رچاوی هه‌بوو و توانی سه‌نگ و قورسای کورد له‌ تورکیادا بگه‌ێنێته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌ ئاشکرا به‌رگری ئازایانه‌ له‌ مافه‌کانی گه‌لی کورد بکه‌ن و لایه‌نه‌ تورکه‌کانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان له‌ سه‌ر پرسی کورد به‌ گژیه‌کدا بکه‌ن، له‌ بواری دیبلۆماسیشدا توانیان سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ببینن و راسته‌وخۆ پرسی کوردی له‌گه‌ڵدا باس بکه‌ن ،ئه‌مه‌ و چه‌ندین کارو چالاکی ئه‌و پارته‌ له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی کورتیدا جێگه‌ی شانازی هه‌موو کوردێکن به‌ڵام ئه‌مڕۆ ‌دوای داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکرات وه‌کو تاکه‌ پارتی کوردی له‌ تورکیادا که‌ 21 ئه‌ندامیان هه‌بوو له‌ په‌رله‌مانی تورکیادا ،ئه‌وا لایه‌نێکی تر نییه‌ که‌ وا پرسی کوردی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بکرێت.
 ڕاسته‌ گه‌مه‌ێک و قسه‌ێکی بێ واتای سه‌رانی تورک هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ خۆمان پرسی کورد چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌مه‌ قسه‌یه‌که‌‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ واتایه‌ که‌ له‌ فه‌رهه‌نگی هیچ دیکتا تۆرێکی مێژوودا نایدۆزیته‌وه‌! به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌بووه‌ کێشه‌ی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ ته‌نها له‌لان نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت (ێدام حسێن) که‌ به‌گه‌وره‌ترین دیکتاتۆری سه‌ده‌ی بیست ناسراوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وج نه‌بوو بڵێت ئێمه‌ وه‌کو عه‌ره‌ب خۆمان چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌که‌ین له‌ عێڕاقدا، نموونه‌ی ئاگربه‌سته‌کان و ووتوێژی نێوانی حکومه‌تی عێڕاق و شۆڕشه‌کانی باشووری کوردستان له‌ ساڵانی 1974و1984و1991 به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که‌ دیکتاتۆری عێڕاق ئه‌ونده‌ی سه‌رانی تورک ڕه‌گه‌زپه‌رست و نه‌فام نه‌بووه‌ که‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورده‌کان نه‌کات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوانیان ، که‌واتا ده‌توانین بڵێین که‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رانی تورک ده‌یکه‌ن له‌ دیکتاتۆریه‌ت ڕه‌تی داوه‌ و گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌ی گه‌وجی و نه‌فامییان .
 ئه‌گه‌رچی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رانی تورک چه‌ند هه‌نگاوێکی که‌میان نا به‌ ئاڕاسته‌ی کرانه‌وه‌ به‌ ڕووی پرسی کوردا ،که‌ ڕاسترو جوانتره‌ بڵێم به‌ ئاراسته‌ی کرانه‌وه‌یان به‌ ڕووی یه‌کێتی ئه‌وروپادا بۆ نزیک بوونه‌یان له‌ به ‌ئه‌ندام بوون له‌م یه‌کێتییه‌ که‌ خه‌ونی چه‌ندین ساڵانه‌یانه‌.
 ئه‌مه‌ش به‌لای زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایان له‌ سیاسه‌ت و مێژووی ڕابردووی گه‌مه‌ سیاسه‌یه‌کانی سه‌رانی تورک ،پێیان وابوو که‌وا ئه‌مه‌ش گه‌مه‌ێکی تریانه‌و ته‌نها چه‌واشه‌ کردنی ڕای گشتی و په‌رده‌ پۆشی هه‌وڵه ئاشتی خوازانه‌یه‌که‌ی PKK و هه‌وڵه‌ سیاسی ودیبلۆماسییه‌کانی ئه‌ندامانی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراته‌ ،جگه‌ له‌وه‌ش هه‌وڵێکه‌ بوو بۆ له‌ به‌ین بردنی هه‌وڵه‌ ئاشتیانه‌که‌ی ئۆجه‌لان ونه‌خشه‌ ڕێگاکه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد به‌ ڕێگه‌ێکی یاسای و ئاشتیانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گومانانه‌ی که‌ هه‌بوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌ کانی سه‌رانی تورک بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌که‌ به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی کورد له‌ باشووری کوردستان به‌ تایبه‌تیش سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی پێی وابوو که‌ ئیتر وه‌رزی زستانی نێوان کورد و تورک تێپه‌ڕی و به‌هار هات ئه‌ویش به‌ چه‌ند کارێکی بچووکی پارتی دادو گه‌شه‌ پێدان که‌ خۆی له‌ خۆیدا ئه‌م کارانه‌شی له‌ پێناو هه‌نگاوێک چوونه‌پێشی تورکیا بوو بۆ به‌ ئه‌ندام بوون له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپاو له‌باربردنی نه‌خشه‌ ڕێگای ئۆجه‌لان و هه‌وڵه‌کانی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکرات وئاگربه‌ستی تاک لایه‌نه‌ی گه‌ریلاکان نه‌ک چاره‌سه‌ری پرسه‌که‌.
 ئه‌وه‌ی له‌ دوای ووته‌کانی بارزانی سه‌باره‌ت به‌هاری نێوان کوردو تورک بابه‌ته‌که‌ی منی له‌ ماڵپه‌ڕی PCDK خوێندبێته‌وه‌ بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ دوور بینی سه‌رۆک بارزان بۆ باروودۆخی کورد له‌ باکوری کوردستان و هه‌وڵه‌کانی تورک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌ ئه‌وه‌نده‌ کورت بوو که‌ نه‌ ده‌گه‌یشت به‌ دووربینی ئه‌و گه‌نجه‌ نووسه‌رانه‌ی که‌ تازه‌‌ هاتوونه‌ته‌ ناو دونیای سیاسه‌ت و ڕۆژنامه‌وانی.
 به‌ڵێ ساده‌ی و خۆش باوه‌ڕی له‌و نیشانانه‌ن که ‌سه‌رکرده‌ کورده‌کانی پێ ده‌ناسرێنه‌وه‌ به‌درێژای مێژووی ئه‌م گه‌له‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌، سه‌رۆکێک به‌م جۆره‌ له‌ پرسی برا کورده‌کانی بڕوانێت که‌ له‌لایه‌ن دووژمنه‌که‌یه‌ بۆیان چاره‌سه‌ر بکرێت ئایه‌ خۆش باوه‌ڕی نیه‌ ؟ یان نه‌زانینی سیاسه‌ته‌؟ یان نه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی یه‌؟ یان نه‌بوونی بیر تیژیه‌ له‌ سیاسه‌تدا؟
 ئێستا من نا به‌ڵام با خوێنه‌ر و ڕۆشنبیران و سیاسیه‌کانی خاوه‌ن ویژدان و هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌ی کورد، بپرسن له‌ سه‌رۆکه‌ تازه‌ هه‌ڵبژێراوه‌که‌یان ئه‌رێ ئه‌م سته‌مه‌ی ئه‌مڕۆ تورک له‌ باکور له‌ براکانمانی ده‌کات به‌هاره‌ یان پایزه؟‌ ئه‌گه‌ر به‌هاره‌ چۆن گوڵی سووری DTP  ‌هه‌ڵده‌وه‌رێت؟ ئه‌رێ بپرسن ئه‌مه‌ وه‌رزی تۆفان وگه‌رده‌لول و ئاشوب نییه‌ له‌ باکور براکانمان ده‌کوژرێن له‌سه‌ر سه‌قامه‌کان به‌ ده‌ستی تورک ؟ بپرسن ئه‌رێ تۆزو خۆڵی ئه‌م گه‌رده‌لوله‌ تۆ بڵێیت دیسان هه‌ڵنه‌کاته‌وه‌ به‌سه‌ر قه‌ندیل و باشووری کوردستان؟
 بپرسن ئه‌ری داود ئۆغڵۆ له‌ ماڵێ نێچیرڤان بارزانی گوڵی به‌هاری بۆ هێنابوون یان پایزی مه‌رگی برا کورده‌کانتان ؟
 
 هه‌موو که‌سێکی خاوه‌ن ویژدان ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت که‌ ئێمه‌ی کورد له‌ بنچینه‌دا یه‌ک ڕه‌گه‌زین و خاوه‌ن یه‌ک زمان خاک و کلتورین وهیچ جیاوازی نییه‌ له‌ نێوان ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌ڵه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی و هه‌موومان کوژراوی ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌ زلهێزه‌کانین پاشان ده‌وڵه‌ته‌ نۆکه‌ره‌کانیان که‌ کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌ و پێویسته‌ به‌م جۆره‌ش لێیان بڕوانین که‌ ئه‌مانه‌ دوژمنن نه‌ک دۆست و فریاد ڕه‌س ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ تاکو ڕۆژگاری ئه‌مڕۆش سه‌کرده‌کانمان له‌ باشووری کوردستان خۆیان له‌م ڕاستییه‌ لا ده‌ده‌ن و ئیش له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژه‌ ناکه‌ن که‌ بڵێن کوردستان وکورد یه‌که‌، یان درک به‌و ڕاستیه‌ ناکه‌ن که‌ هه‌ر سته‌م و زۆردارێک بۆ براکانیان له‌ هه‌ر یه‌کێک له‌ پارچه‌کانی تر ئه‌وا ماڵوێرانییه‌ بۆ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پێویسته‌ به‌رگری لێ بکرێت و به‌ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی کۆده‌نگی هه‌بێت له‌ مه‌ڕ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ چاره‌نووس سازه‌کان بێ گوێ دانه‌ جیاوازی ئایدۆلۆژیاو تێروانینی جیاواز بۆ بابه‌ته‌کانی ترو پێویسته‌ چه‌مکی ئازادی بۆ کوردستان کۆیان بکاته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌م که‌ سه‌رۆک بارزانی له‌ ووته‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا داوای چه‌ک دانانی له‌ گه‌ریلاکان ده‌کرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ گره‌نتێکی پرسی ئاشتی له‌ به‌رده‌ستدا بێت له‌ باکوری کوردستان جگه‌ له‌ قسه‌ێک که‌ ووتی: وه‌رزی زستانمان له‌گه‌ڵ تورکیا بڕیوه‌و پێمان ناوه‌ته‌ وه‌رزی به‌هار. ئه‌گه‌رچی وه‌رزی به‌هاره‌که‌ی زوو به‌سه‌ر چوو و گوڵه‌ سووره‌که‌ی DTP‌هه‌ڵوه‌ری له‌ ناوه‌ڕستی ئه‌و به‌هاره‌ نه‌گریسه‌دا.!
 لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بوترێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ کارێک سیاسیه‌کانمان له‌ ده‌ستیان ناێت بیکه‌ن بۆ ئه‌م گه‌له‌ پێویسته‌ گه‌ل خۆی هه‌ڵسێته‌ سه‌ر پێ و ئه‌و کاره‌بکات ،پێویسته‌ رۆشنبیران و خوێندکاران ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ین به‌ هه‌موو شێوازێكی خه‌باتی ئاشتیانه‌ ده‌رگا ژه‌نگاویه‌کانی مێژوو بهه‌ژێنن و له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ده‌ری بهێنن و شه‌قامه‌کانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتنخواز به‌ر نه‌ده‌ن و سه‌رکرده‌کانمان بهێننه‌وه‌ هۆشی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌ته‌وه‌ و خاک له‌ هه‌موو شت پیرۆز ترن نه‌ک ده‌ست که‌وت و ناوبانگی که‌سی وحیزبی وبنه‌ماله‌ی ، وا له‌سه‌رکرده‌نمان بکه‌ن که‌ وه‌رزی زستانی سیاسه‌تی پاڕانه‌وه‌ تێپه‌ڕێنن وبه‌ره‌و به‌هاری سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاکه‌ هه‌نگاو بنێنن.
 
                                                                        [email protected] 
 
سه‌فین میره‌/به‌ریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر

کۆمێنت بنووسە